حکومەتی هەرێم و نەوت

Draw Media

2023-05-13 14:35:27



دانا نه‌قی

وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم بەرپرسیارە لە ئاڕاستەکردنی سیاسەتی ئابوری هەرێم. تەواوی ئەو قەیرانانەش ڕووی لە هەرێم کردووە لەسەر نەوت بووە، هەر ئەمەش وایکرد لەچەند کات و شوێنی جیاواز حکومەتی هەرێم درا بە دادگانی بازرگانی نێودەوڵەتی. وەزارەتی سامانە سروشتیەکان گەر جارێک لە هەوڵدا بووبێت بۆ ناساندنی ئابوری سەربەخۆی هەرێم لەبواری وزە، ئەوا بەئێستاشەوە بەهۆی گەندەڵی و خراپ مامەڵەکردن بە کۆنتراکتەکانی نەوتی کوردستانی بەرەو قۆناغێکی مەترسیدار ئاڕاستەکرد. مەلەفی نەوت و غاز زۆر کاریگەرن، دەبێت خەڵکی لێزان و کاریگەریش دابنێرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پێشهات و دواهاتانەی لە داهاتوودا گرنگ دەبن بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان. لە ڕابردوودا دەیان ملیار دۆلار بەهەدەردراون و نەماون، جگە لەمانەش وەزارەتی نەوتی هەرێم نەیتوانی کادری پێویست پەروەردە بکات لە بوارەکانی تەکنیکی و بەڕێوەبردنی گەشەی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان. گرنگە لەژێر ڕۆشنایی رێکكەوتنی هەرێم و بەغداد حکومەتی هەرێم بە لایەنی کەم ئەم گۆڕانکاریانە بکاتە ئەولەوێت لە وەزارەتی نەوتی خۆی ئەویش ئەم خاڵانەن:

١- گۆڕینی تەواوی ستافی پێشووی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم، بە خەڵکی لێهاتوو خاوەن باکگراوندی پاک، چونکە بەشێکی زۆر لە وانەی ئێستاو پێشوو تێوەگلاون لەگەڵ بازرگانانی نەوت و، کۆمپانیاکانی نەوت، ئەمەش وایکردوە بەهیچ شێوەیەک ڕێ بە چاکسازی نەبەن لە بواری نەوت و غاز.

٢- دانانی خەڵکی پسپۆڕو لێزان، کە هاوشان بێت لەگەڵ ئەو خەڵکە لێزانانەی نەوت لە وەزارەتی نەوتی عێراق.

٣- هێنانی خەڵکی یاسایی و کارامە لە یاسای نەوت و غاز، بۆ ئەوەی نەکەونە هەڵە لەگەڵ حکومەتی عێراق.

٤- پیاچونەوە بە گرێبەستی تەواوی هەموو کۆمپانیا نەوتییەکان لە سنورەکەدا، ئەمەش بە هاوکاری حکومەتی ناوەندیی، بەم هەنگاوەش داهاتێکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سندوقەی دادەنرێت بۆ داهاتی نەوتی هەرێم.

٥- پەیماکانگایەکی پێگەیاندنی کادری نەوتی و غاز دابنرێت لەپێناو پەروەردەکردنی خەڵکی پێویست بۆ ئەو بوارە.

ئەم پێنچ خاڵەو دەیان سەرەنجی تر هەیە لەسەر سیاسەتی نەوتی هەرێم، بەڵام هێشتا زووە کارنامەی ئەم کابینە بوار بدات بە چاکسازیش لە نەوت و غازی هەرێم. وڵاتانی دەوروبەرو تەنانەت کەنداویش سەرمایەیان بە نەوت بنیات ناوە، بەس بەردەوامی و گەشەسەندن لە داهاتوودا بە پارەی نەوت دەتوانن گەشە لە بوارەکانی کشتوکاڵ و، مەعماریی و، تەکنەلۆجی هیتدد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand