خەرجی و داهاتی سلێمانی بە ژمارە
2023-04-18 11:55:10
درەو:
سنوری پارێزگای سلێمانی مانگانە ( بۆ موچەو خەرجی) پێویستی بە (416) واتا (370 ) ملیار دینار بۆموچەو (46) ملیار دینار بۆ خەرجی دامو دەزگاكان، وەزارەتی دارایی مانگانە (280) ملیار دینار دەنێرێت و مانگانە داوای (90) ملیار دینار لە سلێمانی دەكات، كورتهێنانی مانگانەی سنوری سلێمانی (76) ملیار دینارە، داهاتی ناوخۆی سلێمانی مانگانە بە تێكڕا بە نزیكەی (60) ملیار دینارە بەپێی سایتی (شەفافیەت).
سەبارەت بە كێشە داراییەكانی سنوری پارێزگای (سلێمانی، هەڵەبجە) سنوری ئیدارەكانی (راپەڕین و گەرمیان) خەرجی و داهاتەكانی ئەو سنورە، سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بە (درەو) رایگەیاند:
مانگانە پارێزگای سلێمانی پێویستى بە:
- 20 ملیار دینار بۆ نەسریە و خەرجی دام و دەزگاكانی حكومەت (پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەن ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان )
- 18 ملیار دینار پێویستە بۆ شارەوانیەكان و خۆڵ و خاشاك، دەرمان و پێداویستیە پزیشكیەكان، خزمەتگوزاریە گشتیەكان.
واتا كۆی گشتی (38) ملیار دینار پێویستە بۆ راییكردنی مانگانەی دام و دەزگاو ئیشوكارەكانی ئەم سنورە.
- 75 ملیار لەداهاتی ناوخۆی سلێمانی پێویستە بۆ تەمویلی موچە ئەمە مانگانە وەزارەتی دارایی ئیجباری دەكات لەسەر سلێمانی.
- 15.5 ملیار دینار بۆ بودجەی سیادییەو مانگانە دەبێت لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی بنێردرێت بۆ هەولێر.
واتا مانگانە وەزارەتی دارایی داوای (90) ملیار دینار دەكات بۆ تەمویلی موچەو سیادی لەداهاتی ناوخۆی سلێمانی.
- 5 ملیار دینار بۆ وانەبێژانی سلێمانی پێویستە، حكومەت نایدات لەبانكی ناوەندی دەدرێت لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی
- 3 ملیار دینار بۆ دەرماڵەی خوێندكاران پێویستەو دەبێت لە داهاتی ناوخۆ بدرێت.
خەرجی موچە:
- بۆ موچەی مانگانەی سنوری سلێمانی (370) ملیار دینار پێویستە، بەڵام وەزارەتی دارایی مانگانە (280) ملیار دەنێرێت. واتا (90) ملیار دەبێت سلێمانی خۆی دابینی بكات
داهاتی سلێمانی بە پێی سایتی شەفافیەت:
- داهاتی سلێمانی لە مانگی شوباتدا نەختینە (63) ملیار دینار بووە.
- داهاتی مانگی ئازار نەختینە (61) ملیار دینار بووە .
- داهاتی تا ئێستای مانگی نیسان نەختینە (23) ملیار دینار بووە
لە كاتێكدا مانگانە خەرجی سلێمانی پێویستی بە (136) ملیار دینارە، بۆ هەمووی بەڵام داهاتی سلێمانی بە تێكڕا نزیكەی (60) ملیار دینار بووە واتا مانگانە سلێمانی (76) ملیار دینار كورتهێنانی هەبووە.
وەزارەتی دارایی لەم (20) رۆژەدا دووجار موچەی راگەیاندووە، لە كاتێكدا ئێمە لە مانگی نیسانداین و موچەی مانگی ئازار دابەشدەكرێت، وەزارەتی دارایی بە نوسراو داوای كردووە ئەبێت (180) ملیار دینار بخرێتە سەر حسابەكەی، لە كاتێكدا داهاتی سلێمانی ئەوەندە نیە.
هەموو پرۆژەیەكیش وەستاوەو یەك دینار بۆ پرۆژەكان خەرجناكرێت، ئەو بڕیارانەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت دەری دەكات بۆ پرۆژەكان و خەرجكردنی پارە، تەنها ژمارە دەنێرێت و یەك دینار نانێرێت، لەسەر داهاتی سلێمانی دەبێت خەرج بكرێت، هەموو خەرجی فەرمانگەكان وەستێندراوە و خەریكە حكومەت دەوەستێت،