ئەردۆغان, لە سەركەوتن نزیكە یان شكست؟
2023-04-05 12:59:13
راپۆرتی: هێمن خۆشناو
له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیادا، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له كاندیده‌كان له گه‌ڕی یه‌كه‌میندا هه‌ڵبژاردنه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا یه‌كلایی بكاته‌وه، پێویستی به 27 ملیۆن ده‌نگ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی (50+1) به‌ده‌ست بێنێت. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاندیدی هاوپه‌یمانی كۆمار تێگه‌یشتووه كه ناتوانێ له گه‌ڕی یه‌كه‌م ئه‌م ژماره و رێژه‌یه به‌ده‌ست بێنێت، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا یه‌كلایی نه‌بێته‌وه.
له 14 ئایاری مانگی داهاتوو له توركیادا هه‌ڵبژاردنی 28 مین خولی په‌رله‌مانی توركیا ئه‌نجام ده‌درێت كه تیایدا پارت و بلۆكه سیاسیه‌كان پێشبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی 600 كوورسی له په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌دا. هه‌روه‌ها له هه‌مان رۆژدا گه‌ڕی یه‌كه‌مینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌نجام ده‌درێت.
ژماره‌ی ده‌نگده‌ر و ئاماری هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتر چیمان پێ ده‌ڵێن؟
به گوێره‌ی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌ناوخۆی توركیادا 60 ملیۆن و 904 هه‌زار و 499 كه‌س مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه، له هه‌ڵبژاردنی 14 ئایاری 2023 داهاتوودا. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی هه‌مان دامه‌زراوه ژماره‌ی ده‌نگده‌ری تورك له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌م وڵاته 3 ملیۆن و 286 هه‌زار و 786 كه‌سه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ژماره‌ی ته‌واوی به‌شداربووان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیادا ده‌گاته 64 ملیۆن و 690 هه‌زار و 785 كه‌س، كه نزیكه‌ی 6 ملیۆن ده‌نگده‌ر بۆ یه‌كه‌مین جاره ده‌نگ ده‌ده‌ن.
به‌پشت به‌ستن به‌م ئاماره، ئه‌گه‌ر وه‌كو زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی راپرسی پێشبینی ده‌كه‌ن، رێژه‌ی به‌شداربووان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا له نێوان 85 – 90٪ بێت، ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن له نێوان 53 – 54 ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌بێت. به ره‌چاوكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كه ده‌بێت كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له گه‌ڕی یه‌كه‌میندا (50+1) ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت، ده‌بێت كاندیدی براوه 27 ملیۆن ده‌نگ بێنێت.
كاتێك به ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری ئێستا و كاندیدی هاوپه‌یمانی كۆمار دادهچینهوه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتردا هیچ كاتێك نه‌گه‌یشتۆته ئه‌م ژماره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ پێویسته بۆ سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ساڵی 2014 دا، ئه‌ردۆغان 21 ملیۆن ده‌نگی هێنا، كه تیایدا مه‌هه‌په له دژی ئه‌ردۆغان ده‌نگی به كاندیدی ئه‌و كاته‌ی سه‌ركۆماری (ئهكمهلهدین ئیحسانئۆغڵو) دا كه رێژه‌ی به‌شداربوون تیایدا 75٪ بوو. له ریفراندۆمی ساڵی 2017 بۆ گۆڕینی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی، كه مه‌هه‌په و ئاكه‌په به یه‌كه‌وه بوون به‌ره‌ی "به‌ڵێ" بۆ گۆڕینی ده‌ستوور" كه ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد 25 ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری دوای گۆڕینی ده‌ستوور و سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی له ساڵی 2018 دا، ئه‌ردۆغان كه كاندیدی هاوبه‌شی ئاكه‌په و مه‌هه‌په بوو، توانی 26 ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ست بێنێت.
له به‌رامبه‌ریشدا ده‌نگه‌كانی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن له ساڵی 2014 تا 2018 به‌م شێوه‌یه بووه. له هه‌ڵبژاردنی 2014 (ئهكمهلهدین ئیحسانئۆغڵو) كه كاندیدی هاوبه‌شی (جه‌هه‌په و مه‌هه‌په) بوو 15 ملیۆن و 500 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا. هه‌روه‌ها (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی پێشتری هاداپ كه ركابه‌ری ئه‌ردۆغان و ئیحسانئۆغڵو بوو 4 ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا. له ریفراندۆمی ده‌ستوور له ساڵی 2017 به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن یان به‌ره‌ی "نه‌خێر" 23 ملیۆن و 700 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا. ده‌كرا ئه‌نجامی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستووری نوێ، بۆ ئۆپۆزسیۆنی توركیا ببێته وێستگه‌یه‌كی گرنگ له هه‌ڵبژاردنی گشتی 2018 دا، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن له‌و ئه‌نجامه ئه‌زموونی وه‌رنه‌گرت و به چوار كاندید به‌شداریان له هه‌ڵبژاردن كرد، كه دووباره سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغانی لێكهوتهوه.
به‌پشتبه‌ستن به حزب و كاندیدی "فه‌یك" ئه‌ردۆغان هه‌وڵده‌دات هه‌ڵبژاردن له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا یه‌كلایی نه‌بێته‌وه!
به‌گوێره‌ی زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی راپرسی و توێژینه‌وه، له ئێستادا ده‌نگه‌كانی ئه‌ردۆغان دابه‌زیووه بۆ 21 – 22 ملیۆن ده‌نگ كه ده‌كاته رێژه‌ی 42 – 43٪ ته‌واوی ده‌نگده‌ران. له به‌رامبه‌ردا، ده‌نگی كه‌مال كلیچدارئۆغڵو كاندیدی هاوپه‌یمانی (میلله‌ت) به ده‌نگی پێشبینكراوی هاداپ كه 13٪ به 30 – 31 ملیۆن ده‌نگ له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، كه ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌سه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سه‌ركۆماری داهاتوو له گه‌ڕی یه‌كه‌مینی هه‌ڵبژاردندا.
پێده‌چێت ئه‌ردۆغان دركی به‌م راستیه‌ی سه‌ره‌وه كردووه، بۆیه له ئێستادا ستراتیژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا یه‌كلایی نه‌بێته‌وه. دووریشنیه ئه‌ردۆغان زۆر پێشتر به‌گوێره‌ی هه‌ڵومه‌رجی توركیا رێوشوێنی تایبه‌تی گرتبێته‌به‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. به‌شێك له چاودێرانی سیاسی پێیانوایه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ساڵی 2020 به‌دواوه كاری له‌سه‌ر دروستكردنی پارت و كاندیدی فه‌یك كردووه كه بتوانن ده‌نگه‌كانی ئۆپۆزسیۆن پارچه بكه‌ن. ئه‌مڕۆ به‌شێكی دیار له پسپۆران و چاودێرانی سیاسی، خۆ كاندید كردنی (محه‌ڕه‌م ئینجه و سینان ئۆغان) بۆ پێشبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، به خزمه‌تكردنی ئهجنداكانی ئه‌ردۆغان و هه‌وڵی په‌كخستنی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار له گه‌ڕی یه‌كه‌میندا له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنی 14 ئایاری داهاتوودا، محه‌ڕه‌م ئینجه كه پێشتر یه‌كێك بووه له فیگوڕه دیاره‌كانی ناو جه‌هه‌په و له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 كاندیدی ئه‌م پارته بووه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری، ده‌نگی به‌شێك له ده‌نگده‌رانی كه‌مال كلیچدارئۆغڵو بۆ خۆی ببات. له‌هه‌مان كاتدا پێده‌چێت سینان ئۆغانیش كه پێشتر په‌رله‌مانتار و جێگری سه‌رۆكی مه‌هه‌په بووه، ژماره‌یه‌ك له ده‌نگی ده‌نگده‌رانی ئی پارتی ببات كه هاوپه‌یمانی جه‌هه‌په‌یه له‌ناو هاوپه‌یمانی میلله‌تدا. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو كاندیده به‌یه‌كه‌وه بتوانن شه‌ش ملیۆن ده‌نگ بێنن، ئه‌وه سه‌ركه‌وتنی كلیچدارئۆغڵو له گه‌ڕی یه‌كه‌میندا په‌كده‌خه‌ن.
بۆچی ئه‌ردۆغان ده‌خوازێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بچێته گه‌ڕی دووه‌مین؟
پێناچێت له ئێستادا ئه‌ردۆغان هیچ هیوایه‌كی مابێت ده‌نگی نوێ به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵكو پاراستنی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌وله‌ویه‌ته، به تایبه‌تی كه زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی راپرسی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م فیگوڕه ناتوانێت له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا ده‌نگی 2018 به‌ده‌ست بێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له گه‌ڕی یه‌كه‌میندا یه‌كلایی نه‌بێته‌وه (ئه‌گه‌ر هیچ كاندیدێك 50+1 به‌ده‌ست نه‌هێنێت) ئه‌وه له 28 ئایاردا گه‌ڕی دووه‌مینی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت، تیایدا دوو كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست بێنێت ده‌بێته سه‌ركۆماری داهاتووی توركیا.
ئه‌ردۆغان پێیوایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكه‌وێته گه‌ڕی دووه‌مین و ژماره‌ی كوورسی پارته سیاسیه‌كان له په‌رله‌ماندا دیاربێت، مه‌سه‌له‌ی (سه‌قامگیری) و (ئاسایش) ده‌بێته ئه‌وله‌ویه‌تی ده‌نگده‌ر كه ئه‌مه‌ش به قازانجی خۆی ده‌بینێت، لاوازیش بێت هیوای له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردن بڵاوی كردۆته‌وه، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا 6 ملیۆن ده‌نگده‌ر هه‌یه كه بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، هه‌روه‌ها 20 ملیۆن ده‌نگده‌ر ته‌مه‌نیان له خوار 30 ساڵیه. به ره‌چاوكردنی دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا كه گیرۆده‌ی چه‌ندین قه‌یران هاتووه، ئه‌گه‌ر له رووی سۆسیۆلۆژیه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه له‌م 26 ملیۆن ده‌نگده‌ره كه‌مترین ده‌نگ بۆ ئه‌ردۆغان و هاوپهیمانیهتیهكهی ده‌چێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه جارێكی دیكه ده‌گه‌ینه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه زه‌حمه‌ته ئه‌ردۆغان بگاته‌وه رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ساڵی 2018.
له چه‌ند ئه‌گه‌رێكدا، ئه‌ردۆغان ده‌توانێ هاوسه‌نگی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بگۆڕێت، یه‌كێك له‌و ئه‌گه‌رانه، وه‌كو پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌ی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردن (85-90٪) نه‌بێت به‌ڵكو له خوار ئه‌م رێژه‌یه بێت. به واتایه‌كی دیكه هه‌رچه‌ند رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن كه‌متر بێت ئه‌وه له قازانجی ئه‌ردۆغان دایه. چونكه له هه‌موو دۆخێك‌دا ئه‌ردۆغان و هاوپه‌یمانانی ده‌توانن ده‌نگده‌رانیان ببه‌نه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
به‌ر له بۆمه‌له‌رزه‌ی 6 شوباتی رابردوو كه 11 شاری توركیای گرته‌وه و زیاتر له 50 هه‌زار كه‌سی كرده قوربانی و به ملیۆنان كه‌سیشی بێ ماڵ و حاڵ كرد، ناوه‌نده‌كانی راپرسی رێژه‌ی به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردن به (75 – 80٪) مه‌زه‌نده ده‌كرد. ناوه‌نده‌كانی راپرسی هه‌ڵكشانی رێژه‌ی به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بۆ رۆحی هاوكاری و به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌ومان ده‌گێڕنه‌وه كه له رۆژانی دوایی روودانی بۆمه‌له‌رزه‌كه هاته ئاراوه.
جگه له خراپی ئیداره‌دانی حكوومه‌ت، گه‌نده‌ڵی، پووكانه‌وه‌ی ئابووری، هۆكارێكی دیكه‌ش له ئارادایه بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی ده‌نگی ئه‌ردۆغان كه له هه‌ڵبژاردنی سالی 2018 ئه‌م هۆكاره له ئارادا نه‌بوو. له‌دوای ساڵی 2018 دوو پارتی سیاسی له جه‌سته‌ی ئاكپارتی بوونه‌وه كه ئه‌وانیش (پارتی گهلهجهك كه ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی و پێشكه‌وتن كه عه‌لی باباجان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات) و رێژه‌ی ده‌نگی هه‌ردووكیان به یه‌كه‌وه به 5٪ پێشبینی ده‌كرێت.
دوو ئه‌گه‌ری دیكه له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بتوانی باری لاسه‌نگی راست بكاته‌وه، ئه‌ویش ترساندنی ده‌نگده‌ری كورده له شاره‌كانی باكووری كوردستان تا له رۆژی هه‌ڵبژاردن نه‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بۆ كلیچدارئۆغڵو نه‌ده‌ن. ره‌نگه په‌لكێشكردنی (هودا – پار) بۆ ناو هاوپه‌یمانی كۆمار به ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بێت. چونكه ئه‌م پارته به باڵی سیاسی (حزبولڵا) له قه‌ڵه‌م ده‌درێت كه له‌ناو به‌شێكی زۆری كوردانی باكووردا به (حزبی شه‌یتان) ناسراوه و له هه‌ردوو ده‌یه‌ی هه‌شته‌مین و نۆیه‌مینی سه‌ده‌ی رابردوو هه‌زاران هاوڵاتی كوردیان له كرده‌وه‌ی بكه‌ر نادیاردا كرده قوربانی.
ئه‌گه‌رێكی دیكه كه هاتنه‌دی زه‌حمه‌ته، لێكترازان و پارچه‌بوونی هاوپه‌یمانی میلله‌ته، كه له‌م ساته به‌دواوه زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌گه‌ر مه‌حاڵیش نه‌بێت. چونكه خاڵی هاوبه‌شی هه‌ر شه‌ش پارته‌كه‌ی ناو هاوپه‌یمانی میلله‌ت، دوورخستنه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه له ده‌سه‌ڵات و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار. هه‌ر پارتێك له‌م ساته به‌دواوه له‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌یه بڕیاری خۆ كوشتنی خۆی بدات.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا ئه‌ردۆغان به‌ده‌ست چیه‌وه ده‌ناڵێنێت!
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له ساڵی 2003 هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تی، په‌رله‌مانی و خۆجێیه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. له هه‌موو ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ش چه‌كی ده‌ستی ئه‌ردۆغان بریتی بووه له به‌كارهێنانی ئایین و پشتگیریكردنی له‌لایه‌ن جه‌ماعه‌ته ئایینیه‌كان كه كاریگه‌ریه‌كی هێجگار گه‌وره‌یان هه‌یه، جگه له‌وه‌ش به‌كارهێنانی هێزی ده‌سه‌ڵات و تواناكانی میلله‌ت له پاره بگره تا راگه‌یاندن چه‌كێكی دیكه‌ی كاریگه‌ری ده‌ستی ئه‌ردۆغان بووه، جگه له‌م دوو چهكهش ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام گفتی چاره‌سه‌ری كێشه ئاڵۆزه‌كانی توركیا به گوێی ده‌نگده‌ر چرپاندووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی به‌باشی به‌كارهێناوه.
له هه‌مان كاتدا ئۆپۆزسیۆنی دژ به ئه‌ردۆغان جگه له په‌رشوبڵاوی، به‌ده‌ست كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌ناڵاند. ئۆپۆزسیۆن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یتوانی توێژی موحافهزهكاری توركیا كه نزیكه‌ی 40٪ هه‌موو ده‌نگده‌رانی توركیا پێكدێنێت رازی بكات یان متمانه‌یان پێبدات كه ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می به‌ر له ئه‌ردۆغان له دژیان كراوه دووباره نابێته‌وه.
له ئه‌مرۆدا ئه‌ردۆغان به‌ده‌ستی چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌ش ده‌ناڵێنێت كه گه‌یشتنی به ده‌نگه‌كانی ساڵی 2018 ئاسته‌نگ ده‌كات، ئه‌و كێشانه‌ش بریتین له: كێشه‌ی ئابووری، گه‌نده‌ڵی، به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی دیموكراسی و ئازادی تا راده‌ی نه‌مان، ئه‌و كێشانه‌ی له‌دوای بۆمه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م دوایه تووشی هاتووه له‌گه‌ڵ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و په‌نابردن بۆ زیندان و سزادان بۆ كپكردنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی ئه‌م كێشه‌یه.
جگه له‌م كێشانه‌ی سه‌ره‌وه، له ئه‌مڕۆدا سروشتی رێكخراوه‌یی و كاره‌كته‌ره‌كانی ناو ئاكه‌په گۆڕاوه. كادیره‌كانی ئاكپارتی له ساڵانی 2002، 2007 و تا ساڵی 2011 بۆ رازیكردن و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگده‌ر ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕان. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌م ئاره‌زووه له كادیرانی ئاكه‌په نابیندرێت. دوێنی كادیر و ئۆرگانه‌كانی ئاكه‌په بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان هه‌موو رێگایه‌كیان ده‌گرته‌به‌ر. به‌ڵام كادیرانی ئه‌مڕۆ كادیری مشه‌خۆر و به‌رژه‌وه‌ندیخوازن. بۆ نموونه له پێناو ده‌ستخستنی ته‌نده‌ری ئه‌و باڵاخانانه‌ی بۆمهلهزره وێرانی كردوون، به‌رپرسانی ئاكه‌په چه‌ندین شێوازی گهندهڵكاریان ئه‌نجامداوه، نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونیان به‌رز كردۆته‌وه،
هه‌موو ئه‌مانه‌ش سۆسیال میدیا و تیڤیه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیان ته‌نیووه‌ته‌وه.
له ئێستادا له پشت ئه‌ردۆغان پارتێكی به دسپلین و به نه‌زاكه‌ت نه‌ماوه. له رووی كه‌سانی ئهنتهلـلهكتوێل و پسپۆریشدا لاوازیه‌كی دیار ده‌بیندرێت، كه‌سانی بیرمه‌ند و به توانا كه له‌ناوه‌ندی بڕیاری ئاكه‌په‌دا جێ په‌نجه‌یان دیاربوو، ریزه‌كانی ئه‌م پارتهیات جێهێشتووه. تا ده‌چێت له رووی چۆنایه‌تی كادیرانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا لاوازتر ده‌بن، ته‌نیا جۆره كادیرێك له‌ناو ئه‌م پارته ده‌بیندرێت ئه‌ویش ئه‌و كادیرهیه كه ئه‌ردۆغان به پیرۆز له قه‌ڵه‌م ده‌دات. ئه‌م دۆخه‌ش تا بڵێی ئه‌ردۆغانی له رووی ده‌روونی، هزری و له‌وانه‌یه جه‌سته‌یش شه‌كه‌ت كردووه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م لاوازی و شهكهتیهی كه ئه‌ردۆغان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، ركابه‌ره‌كانی ئه‌ردۆغان فێری زۆرشت بوونه له ئه‌زموونه‌كانی رابردوویاندا. كه‌مال كلیچدارئۆغڵو كه له ئه‌مڕۆدا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر دواڕۆژی سیاسی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می سووره له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له گه‌ڕی یه‌كه‌میندا، ئه‌م سووربوونهشی به ترس له ركابه‌ره‌كه‌ی ده‌به‌سترێته‌وه، چونكه له چه‌ندین وێستگه‌ی دیكه‌دا كه ئه‌ردۆغان له په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگی سیاسی‌دا بوو هاوسه‌نگیه‌كانی گۆڕی و ئه‌نجامه‌كانی به‌لای خۆیدا شكانده‌وه.