Draw Media

گوڵى راپەڕین هەڵمەکێشن

گوڵى راپەڕین هەڵمەکێشن

2023-03-06 12:08:33


سالاری بازیان 

ڕاپەڕين دواى ٣٢ ساڵ به كورتى و پوختى ،،
سی ودووساڵ پێش ئێستا، (باوه رمان بو ئه گه ر دژى زولم به يه كه وه نه بين ئه وا له زينداندا يه كترى ده بينين )ڕاديۆيەك هەموومانی كۆكردبۆوه پەيامێك هەموو بۆی دەژييان بۆ بەڵێیەكتان ميلەت 
سەرودەستى بەرز دەكردوه؟
بۆ نەخێرتان گەل خۆى به كوشت دەدا، هەموومان ئێوەمان 
خۆشدەويست و ئێوەش له لوتكەى شەهامەتا دەبينران 
ناوماڵی كورد رێكتر، بەهێزتر بوو پرۆژەى 
گەورەمان دەبيست و چاوەڕێ بووين 
به هيواوه دەژياين بێ پرته و بۆڵەوە
شاخێك له وره، جەنگەڵێ له ئازايەتى فیكرو سياسەت 
تەماشا دەكران گيرفانى گەل خاڵى هى ئێوه خاڵى تره 
زۆر شتى تر...

ڕەشبين نيیم بەڵام دواى ٣٢ساڵ خەرمانی ڕەنجى چەند ساڵه 
بێ بەرەكەت دەرچوون، پڕه له بژارو نائومێدیی، دەسكەوتەكانى خۆتان دەڵێن له غەرغەرە نزيك بۆتەوه ڕاپرسيەكان پێماندەڵێن 
نيوەى كورد پەشيمانه دەيەوێت بچێتەوه ژێر ئاڵایى بەغداد
ئێمەش ئەبينين كە سحرى زۆر بەتاڵ كراوەتەوه
ئەم سى ودوو ساڵه ئاشەكەى زۆر ميرپياوی جوامێر
قژى زۆرى له تەوارەكانى دروێنه كرد...
زۆرى له هيچەوه كرد به شت زۆر شینيشى كرد به هيچ 
هەزاران گەنج ئاواره كرد و ئاو بردنی...
سەركۆزەرەى ئەم باراشه(زەواو زادیی)باشى لێ پەيدا نەبوو؟
هەستى نەتەوەیى و وەتەن پەرستى لەڕولاواز بووە
دواى سی ودووساڵ ڕاپەڕين نه گوند له گوند ئەچێ و
نه شار له شار...

شارەكان بوونه توولەڕێ و توولەڕێ
كوێربوونەتەوه...كارەبا هەر چاوشاركێ ئەكاو 
ئاو له تەنكيا پاشكەوت دەكەين و بانكەكان هەر كيسەى بەرباخەڵن 
زۆنگى سەوزە و زەرد تۆختربۆتەوە، سنوورى كوردستان/ كەركووك 
له ئايندەی بێ ئايندەيماندا ئەخولێتەوه... 
لە بەڵێندا دەوڵەمەندو له جێ بەجێكردندا كيسەڵ ئاسا 
زۆر بڵێ و قيڕەقيڕ و موزايدەى ژێر بۆش 
دوایی به پۆستی زل و پارە وپوول دەكرێت
دەمى كڵۆم دەدرێت... هەربۆيه سياسيیه پوولدارەكانمان به ديار كوردستانێكى هەژارو ڕەش و ڕووتى بێ دەسكەوتى ستراتيژى 
له لێوارى گلۆربوونەوه نزيك له خەرەندێكى هەزار به هەزاره 
له نێوان بێهيواو پەشيمانبوونەوەی ئێستادا
گوێنەدان له ڕاديۆكان و سەیر نەكردنی تیڤیەكانە
ئێستا به بەڵێتان دەڵێن نەخێر به نەخێرتان دەڵێن بەڵێ!
گيرفانى گەل لەبەردەم هات و نەهاتى موچەدا 
هێزو باوەڕى لێ بڕاوه، نەوت و جەوت ئەفرۆشين و بەڵام 
سەوزه و ميوەمان له مەرزەكانی وڵاتانی هاوسێوە
بۆ دێت... ژێرخانى ئابوورى پايەكانى خۆبەڕێوەبەرى دواى ٣٢ساڵ كامانەن؟
پێمانبێژن با كەمێ دڵخوش بین،
بەرزو پيرۆز بێت يادى ڕاپەڕین و شەهيدانى ڕێی ئازادیی..

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand