له نێوان بافڵ و لاهوردا
2023-03-02 06:40:03
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
ئه‌كرێت یه‌ك ملیۆن ساڵی سیاسیه‌ك ، چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند مانگێك یان ساڵێك یا دوو ساڵ بێت و هپچی تر ، كاتێك سیاسیه‌ك له توڕه‌یدا ده‌ڵێت یه‌ك ملیۆن ساڵی تر ، ناكرێت میدیا‌و نه‌یارانی ئاشتی ئه‌و ملیۆن ساڵه ساڵ به ساڵ حساب بكه‌ن وسیاسیه‌كه ناچاری ئه‌وه بكه‌ن ، ساڵ به ساڵ چاوه‌ڕێی تێپه‌ڕینی ساڵێكی تر بێت ، بافڵ و لاهور به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌رۆك بن ، ئامۆزان ، خه‌ڵكی یه‌ك شارن ، هاوزمانن، هاوحزبن، ره‌نگه ده‌یان هاوی دیكه‌ش هه‌بێت كه خۆیان ده‌یزانن، هه‌وڵدان بۆ تێكدانی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان ، جا حزبی تر بیكات یان میدیا جۆرێكه له بێئاكاری سیاسی .
هه‌ر بۆ بیرخستنه‌وه حاجی قادری كۆی ده‌فه‌رموێ
له به‌ر حیزه بخۆیی و ناته‌بایی
له ژێری حیزی حیزان بونه دۆشه‌ك
2
من په‌یامه‌نوسراوه‌كه‌ی لاهوریش و قسه‌كانی بافڵیشم گوێ لێ‌بوو ، واز له نیه‌ت و بانگه‌وازه ئاشتیانه‌كه‌ی بافڵ بێنن ، بۆ پارتی و هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر ، هه‌ڵبه‌ت ده‌رهه‌ق رۆژئاوای كوردستان و په‌كه‌كه‌ش قسه‌ی دڵسۆزانه‌ی كرد ، گه‌لۆ له هه‌ر كوێ زیاتر ناو ماڵی یه‌كێتی ، نێوانی لاهورو بافڵ ،سلێمانی پێویستیان به ئاشتیه ،ئێ ده‌كرێ ئه‌و ئاشتیه‌ش بكرێت ، بۆ ئاشتی له گه‌ڵ هه‌موو نه‌یارێك ئاسان بێت و له‌گه‌ڵ ده‌ستێكی دیكه‌ی خۆت قورس ، جا خۆ شۆڤاران لێگه‌ڕابان گۆڕان و یه‌كێتیش ده‌بوونه‌وه یه‌ك .
3
پشتبه‌ستنی لاهور به بڕیاری دادگاكه‌ی هه‌ولێر هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی پێشتری ئه‌و سفر ده‌كاته‌وه له سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی سیاسی له دادگا ، له دۆسیه‌ی زیندانیانی بادینان و دۆسیه‌كانی تردا كه پێشتر ئه‌و قسه‌ی له سه‌ر كردوون ،ئه‌مه‌ش كێماسیه‌كی گه‌وره‌یه ، چیرۆكی به‌ردانی ئه‌وانه‌ی له غالب محه‌مه‌دیان دا‌و ناردنه‌وه‌یان بۆ كۆشكی بلورین ، له سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی ، ئه‌وه‌ش كێماسیه‌كی هه‌ره مه‌زنه و تۆ كه ئه‌وه بكه‌یت ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بی بێنه سه‌ر خۆتیش ، له هه‌مان ئه‌و رۆژه‌ی بافڵ له هه‌ولێر قسان ده‌كات ، بابایه‌كی به‌دبه‌ختی كورد ، كه مناڵه‌كه‌ی بتڵی تێبڕاوه ، له پێناو جه‌رگه‌كه‌یدا به قوڕگی پڕ گریانه‌وه ، هاشا له دینه‌كه‌شی ده‌كات ، كه‌چی كه‌س له‌و باره‌یه‌وه هیچ ناڵێت .بتڵ تێبڕین كوشتنی میله‌تێكه به گشتی ، ئێستا ده‌بوو سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌رانی ئه‌و كاره‌یان سه‌ر تاشیباو له ناو شار گڕیاندابا ، هه‌ر له به‌ر ناوهێنانی دیموكراسی له حزب و په‌یڕه‌ودا، هیواداریشم ئه‌و باوكه ناچار نه‌كرێت بڵێت رادیۆ بوو .
4
بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكی سزادان و سوكایه‌تی ته‌واو بێت ، پێویسته سیاسیه‌كان راستگۆبن له‌وه‌ی كه ده‌یڵێن .