نوێنه‌ره كورده‌كانی كه‌ركوك و ده‌ردی كه‌ركوكیانه
2023-02-25 08:39:30
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
له چاو خوله‌كانی پێشووه‌وه نوێنه‌ره كورده‌كانی كه‌ركوك تا راده‌یه‌كی زۆر له نێو خه‌ڵك و له ناو دام و ده‌زگاكانی خه‌ڵكدا بۆ داكۆكی له پرس و كێشه‌كانیان وونن ، من ناڵێم خوله‌كانی دیكه زۆر باش بوون ، به‌ڵام ئه‌م خوله زۆر كه‌متر دیارن ، بۆ نمونه یه‌كێتی سێ نوێنه‌ری هه‌یه ، دكتۆر گه‌یلان ، خاتودیلان غه‌فور ، مامۆستا سه‌باح ، ئه‌وه جگه له شاخه‌وان عه‌بدوڵای پارتی و ئومێد محه‌مه‌دی نه‌وه‌ی نوێ و نه‌جوه‌حه‌مید ، ئه‌و رۆژه له گه‌ڵ دۆستێكدا هه‌رچیمان كرد ناوی دكتۆر گه‌یلانمان بیر نه‌كه‌وته‌وه ، ئه‌وه‌نده ده‌مێكه نابینرێت، له كاتێكا هاوڵاتی له‌و شاره‌و شارۆكه‌و گونده‌كانی سه‌ر به‌و شاره هه‌زارو یه‌ك كێشه‌ی ته‌ندروستی و كێشه گه‌لی دیكه‌یان هه‌یه .
نوێنه‌ر ده‌بێت دیار بن و له نێو خه‌ڵك بن .
2
فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی له‌یلان هه‌زارو یه‌ك كێشه‌ی هه‌یه ، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت سه‌فه‌رێك به دۆزه‌خدا بكات باله‌وێوه تێپه‌ڕێت ، من خۆم ئه‌و ده‌ردو به‌زمه‌م بینیوه ، هه‌موو میدیاكاره‌كانی كه‌ركوكیش شاهیدی ئه‌و راستیه‌ن ، كام پارله‌مانتار تا ئێستا ئه‌ركی كێشاوه سه‌رێكی به‌و فه‌رمانگه‌یه‌دا كردووه ، لانی كه‌م كاتێك كه خه‌ڵكه‌كه مۆڵدراون و فه‌رمانبه‌ریش تاقه‌تی راپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كانی نیه ، خه‌ڵك هه‌یه بۆ كارتی نیشتمانی ساڵ زیاتر به‌ڕێوه بووه ، هه‌یه مردوه‌و چاوی به كارته نیشتمانیه‌كه نه‌كه‌وتووه .
ئه‌گه‌ر ئومێد محه‌مه‌د له كاری پارله‌مانتاریدا نوێیه‌و ره‌نگه ته‌نیاش بێت ، خۆ ئه‌و پێنجه‌ی تر حزبه‌كه‌شیان و خۆشیان به‌شێكیان ئه‌زمونیان هه‌یه‌و ئاگاداری ته‌واوی كه‌ندو له‌نده‌كانی نێو كه‌ركوكن ، ئه‌ی بۆ نوێنه‌رن .
3
به‌ته‌نیشت به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی كه‌ركوكه‌وه زیندانی كه‌ركوك هه‌یه ، با دوو ئه‌ندام پارله‌مان بفه‌رمون سه‌ردانێكی ئه‌و زیندانه بكه‌ن و بزانن ، له هه‌شتسه‌ده‌كانی دوو سه‌ده له‌مه‌و به‌ریشدا زیندانی به‌و جۆره هه‌بووه، سه‌ردانی كه‌رك له‌و دیو قه‌فه‌سه‌وه ، به پێوه ، له ناو قوڕو لیته‌وه قسه له گه‌ڵ زیندانی كراوه‌كه ده‌كات ، زیندانیه‌كان شوێنه‌كانیان له گه‌ڵ هیچ خاڵێكی مافه‌كانی مرۆڤدا نایه‌ته‌وه ، ده‌بێت بۆ سه‌ردانی كردنی كه‌سێك هه‌زارو یه‌ك تكاو رجا بكه‌ی .
4
هه‌ر جار ناجارێ پارێزگار‌و فڵان یه‌كه‌ی سه‌ربازی و خه‌ڵكێك گه‌ڕ به جوتیارانی كوردی دوبزو سه‌رگه‌ڕان و داقوق و شوێنه‌كانی تر ده‌گێڕن ، له‌م رۆژانه‌ی پێوو هێزی سه‌ربازی چوونه سه‌ر زه‌وی و زاری تۆپزاوه ، بۆ داگیر كردنی ، ، نه‌مبینی نه جێگری سه‌رۆكی پارله‌مان كه كه‌ركوكیه‌و نه‌كه‌سی تریان دوو قسه بكه‌ن ، یان سه‌ردانی دانیشتوانی تۆپزاوه بكه‌ن .
5
هه‌ر بۆ ناسین و بیر خستنه‌وه ئه‌مه ناوی نوێنه‌ره‌كانی كه‌ركوكه " كورده‌كان "
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د
دیلان غه‌فور ساڵح
ئومێد محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
سه‌باح حه‌بیب قادر
گه‌یلان قادر عه‌لی
نه‌جوه حه‌مید محه‌مه‌د
نه‌جوه خان‌یش وه‌ك دكتۆر گه‌یلان زۆر ونه .
ئه‌مان هه‌ر شه‌شیان به ده‌نگی خه‌ڵك بوونه‌ته پارله‌مانتار .