سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

راپرسی و نەتەوە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 شوبات 2023

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رابەر تەڵعەت

 ئەرنست ڕینان، سەبارەت بە نەتەوە و نەتەوەسازیی دەڵێ؛ " نەتەوە بریتیە لە راپرسییەکی بەردەوام". لە روانگەی ئەو فەیلەسوفەوە، یەکێتی بەرژەوەندی هاوبەشی ئەندامەکان و فەرامۆشکردنی رابردووی ناکۆکی و شەڕە ناوخۆییەکان، دوو گرنگترین رەگەزی پێکهێنەر و بونیادنانی نەتەوەن.  
نەتەوە دروستکراوێکی ئەزەلی، یان بونیادێکی سروشتی نیە، بەڵکو ئەنجامی پڕۆسەیەکی سیاسی و مێژووییە. نەتەوەسازیی پڕۆسەیەکی سیاسیە و لەگەڵ قۆناغەکانی گەشەکردنی ژیانی ئەندامەکانیدا دەبێ خۆی نوێ بکاتەوە و دووبارەش خۆی پێناسە بکاتەوە. 
زمان، رەگەز، ئیتنیک، ئاین و پەیوەندی خوێن؛ کە لە سەد ساڵی رابردوودا ناسیۆنالیزمی ناوچەکە، بەتایبەت عەرەب، فارس و تورک پشتیان پێ بەستووە؛ خزمەتی بە پرسی بونیادنانی نەتەوە نەکردووە. دەوڵەتی کردووە بە ماشێنێکی زەبەلاحی سەرکوتکردن بەدەست نوخبەیەکی سەربازییەوە. ئایدۆلۆژیای زاڵ؛ گوتاری لەناوبردنی جیاوازییەکان و سەرخستنی یەک زمان و یەک رەگەز بووە. کۆمەڵگای مەدەنی لاواز، هەڵوەشانەوەی هاوڵاتیبوون و زاڵبوونی کۆمەڵگای سیاسی بووە بە مۆدێلی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و نەتەوە. ئەنجام؛ نە دەوڵەت بوونی هەیە نە نەتەوە! 
نەتەوەخوازیی، یان ناسیۆنالیزم وەک ڕینان باسی کردووە؛ راپرسیەکی بەردەوامە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەمووان وەک یەک بەرژەوەندییەکانیان پارێزراوە، هەمووان بە یەکسانی مافی بەشداریی و گەشەکردنی ئابووری و سیاسیان هەیە. راپرسیەکی بەردەوامە لەناو ئەندامانی نەتەوە؛ بۆ دەستنیشانکردنی ئاستی رەزامەندیی، هەستکردن بە ئاسایشی ژیان و داهاتووی ئەندامانی نەتەوە بۆ خۆیان و مناڵەکانیان. راپرسیە بۆ سەلماندنی بوونی ئیرادەیەکی ئازاد بۆ مانەوە لەناو نەتەوەدا، بۆ درێژەدان بە روحی نەتەوەخوازیی و ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتیمانی. مەترسی گەورەش لەبەردەم هەر کیان و نەتەوەیەک، لە ونبوون و نەمانی ئەو ئینتیمایەدایە. 
دوورکەوتنەوە لەو پرەنسیپەی کە ڕینان باسی دەکات؛ کرانەوەی دیموکراسی و بەرژەوەندی هاوبەش لەپاڵ دەرفەتی بەشداریی فراوان بۆ هاوڵاتیان لە ژیانی سیاسی و ئابووریدا، بۆ مۆدێلی زۆرەملێ و ئیدیعای ناسیۆنالیزمی پیرۆز و داسەپاو لەسەر بنەمای رەگەزیی و خوێن، سەرەتای رێگایە بۆ شکستی حەتمی هەموو دەوڵەت و پڕۆسەیەکی سیاسی و ئیداریی، چونکە لە مەبدەئی راپرسی و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی دوور دەکەوێتەوە و دەچێتە خانەی پاراستنی بەرژەوەندی گروپ و دەستەبژێرێکی تایبەت لە دەسەڵات و فەرمانڕەوایی. 
ئەوەی لە جیهانی عەرەبیشدا روویدا، هەمان شتە. شکستی مۆدێلی ناسیۆنالیزمی پیرۆز لەسەر بنەمای رەگەز و زمان و ئاین بووە شکست لە بونیادنانی دەوڵەتی نەتەوەیی بۆ عەرەب و  یەکێتی عەرەبیدا. هەروەها شکستی هێنا لە بونیادنانی یەکێتی نەتەوەیی ناوخۆییشدا. عێراق نمونەیەکی زەقی ئەو نائومێدییەیە. وەک فالح عەبدولجەبار هەمیشە لە دیدارەکانی لەگەڵ سەرکردە کوردەکان، یان لە سیمینار و لێکچەرەکانیدا باسی دەکرد: " ئێمەی عەرەب وەستای شکستین. تکایە کوردەکان لاسایی ئێمە مەکەنەوە." 


 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!