هەڵوەشاندنەوەی هەرێم
2023-02-19 17:42:10
هاوڕێ تۆفیق
خۆمان چاکی نەکەین، کەس بۆمان چاک ناکات
هیچ گەلێک لە دونیا رێگەی بەخۆی نەداوە، لەژێر پەردەی راپرسیی رۆژنامەوانی و ڕێکخراوەیی داوای رووخاندنی قەوارەی نیشتمانی خۆی بکات، گەلان کاتێک کە حوکمرانەکانیان خراپبوون ئازایانە یەخەیان گرتون و دەستیان کردوە بە چاویاندا! لەم پێناوەدا هەزاران قوربانیان پێشکەشکردوە، راپەرینیان کردوە، خۆپیشاندانیان کردوە، شۆرشیان کردوە، بەڵام هیچ وەختێک چاوەرێ نەبون، وڵاتێکی تر ،یان دراوسێکانیان بێت وڵاتەکەیان بۆ چاک بکات. گەلان ئەگەر خۆیان وڵاتی خۆیان چاک نەکەن، هیچ کەسێک بۆیان ناکات! پاشان جێگرەوەی هەرێم ،بەغدا نیە.ئەمەش لە روانگەی نەتەوەپەرستیەوە نیە .بەڵکو دەوڵەتی دیموکراسی و هاوڵاتیبون لە عێراقدا بە تەواوی نەچەسپاوە، بگرە باری سیاسی لە قوڵایی دوو دڵیدا شەپۆل دەدات. تورک لە جەنگی جیهانی یەکەم ئیمپراتۆریەکەیان رووخا، رەش و رووتی و برسێتی و تاعون بڵاو بوەوە، بەڵام چۆکیان بۆ ئینگلیز نەداو جەنگی سەربەخۆیان کرد! کەس نەهات بڵێ؛ با ئینتیدابی ئینگلیز بم ،مادام جونیەی ئیستەلینی وەردەگرم! کێشەی کوردستان تەنها سیاسیە دەسترۆیشتوەکانی نیە بەڵکو کێشەکان قوڵترن و کەسانێک بەناوی رێکخراو و میدیا رۆژانە زەمینەی سایکۆلۆژی کوشتنی رووحی ئازادی ئینسانی کورد دەکەن ، کورد بوون ریسواو بچوک دەکەنەوە، بە ئەوپەری چاو قایمیەوە ئەڵێ؛ ئەمە ئازادی رۆژنامەوانیە ! نیشتمان موڵکی سیاسیە دۆڕاوەکان نیە، بەڵکو نیشتمان موڵکی هەتاهەتایی خەڵکەکەیەتی .خۆمان چاکی نەکەین کەس بۆمان چاک ناکات .