سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کێ قەوارەی هەرێم هەڵدەوەشێنێتەوە ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 شوبات 2023

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

کاوە محەمەد

با بزانین ئەوەی قەوارەی هەرێم هەڵدەوەشێنێتەوە و ساڵانێکە بە پاچ تێیکەوتووە و بناغەکەی بنکۆڵ دەکات بەغدایە، یان ئەو مۆرانانەی ناوخۆن کە بەردەوام خەریکی کلۆرکردنی دار و تەختەی هەرێمەکەن و بە دۆخێکیان گەیاندووە کە هاکا رووخا..
با بێین بە حساب و کیتاب بیکەین و بپرسین؛ کێ رێگربووە لە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە ؟..کێ بڕیاری هەڵەی ریفراندۆمی دا و (٥١%)ی خاکی کوردستانی رادەستی حکومەتی فیدراڵ کرد ؟ کێ ئایندەی هەرێمی خستۆتە ناو بیر و بۆریی نەوت و سامانی نیشتیمانی هەراج و هەرزانفرۆش دەکات ؟ کێ  هەموو قەزیەی کوردی لە مووچەی فەرمانبەراندا بچووک کردۆتەوە و هەفتانە وەفدی زەلیلی بۆ دەنێرێتە بەغدا ؟..کێ بە پای پیلان قۆڵی گەندەڵی و راوورووتی لێ هەڵکردووە و لەسەر حسابی گیرفانی خەڵک، قاسەی بەرپرسان گەورە و پڕ دەکات ؟..کئ بێ رێزی بەرامبەر دامەزراوەکانی پەرلەمان و حکومەت و قەزا دەکات و کردوونی بە داردەستی حزب و بە بڕیاری ئەم و ئەو حزب هەڵدەسوڕێنرێن و دادەخرێن و مافی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا لەخەڵکی هەرێم زەوت دەکات ؟..کێ هۆکارە کە دوای دەیان ساڵ نەتوانراوە هەرێم بکرێت بە یەک زۆن و خاوەنی یەک ئیدارە و یەک حکومەت و یەک ئاسایش و یەک دارایی و...تاد ؟.. کێ ئازادیی خەڵک زەوت دەکات و خۆپیشاندەران سەرکوت و خەڵتانی خوێن دەکات و میدیا و میدیاکاران دەمبەست دەکات ؟..کێ رۆژانە کەرامەتی هاووڵاتییانی هەرێم دەشکێنێت و ناچار بە سواڵ و سەدەقەی ئەم رێکخراو و ئەو کۆمپانیا و فلان سەرمایەدار و فیسار خێرخوازی دەکات ؟.. کێ پشتی لەگەنجانی خێر لەخۆنەدیوی هەرێم کردووە و ساڵانە بە دەیان هەزاریان خوێندن تەواو دەکەن و بچووکترین هەلی کاریان دەستناکەوێت، هاوکات کوڕی بەرپرسانیش دەکرێن بە خاوەن زانکۆ و کۆمپانیای گەورە گەورە ؟..کێ و کێ و سەدان کێی تر..
من نامەوێ بڵێم؛ بەغدا فریشتەیە و چاویان بەو قەوارە کوردستانییە هەڵدێت و هەندێک لە هێز و کەسە دەسەڵاتدارەکانی لە بۆسەدا نین بۆ لەباربردنی هەرێمەکەمان، بەڵام
ئاخۆ ئەمانە بەغدا لێیان بەرپرسە یان ئەو دەسەڵاتدارە مافیاگەرانەی ناوخۆ کە هیچ خەون و خەمێکی نەتەوەیی و نیشتیمانییان نەبووە و نیە و هەرێم تەنها وەک مانگایەک بۆ دادۆشین دەبینن و ناوەستن تا شیرەکەی چک دەکات، دواتریش نۆرەی کەوڵکردنەکەی دێت تا پلێک گۆشتی پێوە مابێت لێی بخۆن، ئینجا فرمێسکی تیمساحی بۆ بڕێژن و بڵێن ئەوەتا هەرێمەکەمان بە پیلانی دوژمنان و عیراقچییەکان لەناوبرا !..

 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!