داهاتی نەوتی عێراق لە نێوان (2021 – 2022) دا 

Draw Media

2023-02-12 10:55:22



درەو:
 
عێراق لەساڵی (2022)دا, داهاتێكی قەبەی لەهەناردەكردنی نەوت دەستكەوت, سودی لەبەرزبونەوەی نرخی نەوت بینی بەهۆی جەنگی نێوان ڕوسیاو ئۆكرانیا, هاوكات زیادكردنی بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراویش بۆ بازاڕەكانی دەرەوە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق, داهاتی هەناردەكردنی نەوت لەساڵی ڕابردودا بازیداوە بۆ (115.4) ملیار دۆلار, لەكاتێكدا ساڵی (2021) بڕكەی (75.7) ملیار دۆلار بووە.
عێراق لەساڵی (2022)دا, سەركەوتوو بووە لەبەرزكردنەوەی بڕی نەوتی هەناردەكراو بۆ بازاڕە دەرەكییەكان, كە بڕكەی گەیشتووەتە (1.2)ملیار بەرمیل, كە دەكاتە هەناردەكردنی (3.31) ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لەڕۆژێكدا.  
هەریەك لەچین و هیندستان و كۆریای باشورو توركیاو یۆنان و ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەریتانیاو فەرەنساو روسیاو ئیتاڵیاو ئیسپانیاو هۆڵنداو, هەندێك وڵاتی عەرەبی, لەدیارترین ئەو وڵاتانەن كە نەوتی خاوی عێراقیان بۆ هەناردەكراوە. 
مانگی حوزەیرانی (2022), نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی عێراقی بەرزترین ئاستی تۆماركرد, كە بە (113.7) دۆلار فرۆشرا, لەمانگی كانونی یەكەمی ڕابردوشدا نزمترین نرخی تۆماركردو بەرمیلێك نەوتی خاوی عێراق بە (73.64) دۆلار فرۆشرا.
ئەم ئینفۆگرافیكە داهاتی نەوتی عێراق لەساڵی (2022)دا ڕوندەكاتەوە: 

 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand