سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە؟ 

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 شوبات 2023

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

هاوڕێ تۆفیق

لەکۆتایدا دادگای فیدراڵی هەر ئەبێت  بریاری یەکلاکەرەوەی خۆی دەربکات . هەر وەکو پێشبینکراو بوو ، دادگا ئەمڕۆ دەرفەتێکی تری بە هەرێم  بەخشی بۆ ئەوەی لانەکان چارەسەری قانونی بۆ  کێشەی هەڵبژاردن بدۆزنەوە ،  ئەمەش لە رێگای دواخستنی دانیشتنی بریاری داگاکەوە بوو ، سەرنجەکان دەتوانین بەم شێوەیە پۆلێن بکەین:

یەکەم؛
ئەگەر دادگا درێژکردنەوەی ولایەتی قانونی پەرلەمانی کوردستانی رەتبکاتەوە ئەمەش لەو روانگەیەی کە دژ بەدەستورو یاسای پەرلەمانە. کەواتە ئیتر بۆشایی قانونی لە کوردستان دروست دەبێت و حکومەتی هەرێم دەبێت بە حکومەتی کاربەرێکەر. سەرۆکی هەرێم دەبێت بەسەرۆکئ راگوزەر، ئەمەش لەسەر ئاستی سیاسی، جارێکی تر ناکۆکیەکانی هەرێم و بەغدا توندتر دەکاتەوە. 
دووەم:
هەڵوێستی دادگا بەدواخستنی بریارەکەیان دەرئەنجامی هەستکردن و تێگەیشتنی دادگایە بۆ گرنگی بریارەکەو لێکەوتە قانونیەکانی ، دادگا لە جەوهەری کێشەکە لە رووەکانی قانونی و سیاسی بەباشی تێگەیشتوە. 
سێیەم:
 دادگا بۆیە بریاری خۆی  دواخست .هەتاوەکو پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان بگەنە رێکەوتن و قانونی تازەی هەڵبژاردن دەربکەن ،یان قانونە کۆنەکە  هەموار بکەن و کۆمیسۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لە روانگەی یاساییەوە چالاکبکەوە. چونکە ئەگەر گریمان ئەمرۆ بریاری رەتکردنەوەی درێژکردنەوەی پەرلەمان دەربکردایە، ئەی کێ قانونی هەڵبژاردنی هەموار بکردایە و چۆن هەڵبژاردن بکرایە؟ زۆر روونە کە دادگا دەرفەتێکی تری بە لایەنەکان بەخشی هەتاوەکو  بە خێرایی رێکبکەون و پەرلەمان قانونی هەڵبژاردن هەموار بکەن.
چوارەم؛
وا پێ ئەچێ دادگاکە خۆی بەدوور بگرێ لەو رەخنانەی کە ئاراستەی دەکرێت کەوا ئەم دادگایە ئاراستەکراوەو دژ بە هەرێمە و بە نەفەس درێژی بریار بدات.
پێنچەم؛
لە کۆتایدا داگا هەر بریار دەدات .بۆیە زۆر گرنگە لایەنەکان بە پەلە رێکەوتن بکەن و سەرۆکی هەرێم دووبارە رۆژی هەڵبژاردن دیاری بکاتەوە، هەتاوەکو هەرێم لەق چوارچێوە دەستورییەی کە هەیەتی ،نەگوازرێتەوە بۆ قۆناغی دیفاکتۆ ! شەرعیەتی دەستوری هەرێم مەبەن بەرەو چارەنوسێکی نادەستوریی!

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!