دادگا‌و دۆخی سیاسی
2023-02-04 20:35:15
سەلام عەبدوڵڵا
كه ده‌ڵێین دادگه ده‌بێت دوور بێت له هه‌موو ده‌ستێوه‌ردان و پێویسته سه‌ربه‌خۆ بێت و ده‌سه‌ڵات به‌هیچ جۆرێك كاریگه‌ری له‌سه‌ری نه‌بێت و بێلایه‌نانه كاروباری خۆی به‌پێی یاسا جێبه‌جێ بكات و كه‌سیش- له هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بێت، له‌سه‌روی یاساوه نه‌بێت و دۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و ململانێی ناوخۆیان نابێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی هه‌بێت، ئه‌مه پره‌نسیپێكه كه له هه‌موو وڵاته دیموكراتیه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت و هه‌مووانیش ڕێز له بڕیاره‌كانی ده‌گرن و به‌خۆشحاڵیه‌وه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و پاساو بۆ دژایه‌تی ناهێننه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، له وڵاتی ئێمه، كاتێك بڕیارێكی دادگا كه به دڵی لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌نێك نابێت، ئه‌وا لێشاوی پاساوی بێ جێ بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌هێننه‌وه‌و دادگا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه بێلایه‌ن نییه كه له ڕاستیشدا وانییه، بڕیاره‌كانی دادگا نابێت به دیدی حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك هه‌ڵبسه‌نگێندرێت و گه‌ر بڕیارێكیان به دڵ نه‌بوو ئیدی نابێت جێ به‌جێ بكرێت و ده‌بێ ره‌فز بكرێت.
بارودۆخی سیاسی هه‌رێم به چركه‌ساتێكی زۆر هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و هه‌موو هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه له ده‌یان لاوه دا‌و بۆ ئه‌م هه‌رێمه ده‌نرێته‌وه كه زۆرجاریش به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت هاووڵاتی ئاساییش تێوه ده‌گلێنن و پێ بزانن یان نه‌زانن له خشته ده‌برێن و دژ به هه‌رێم و قه‌واره‌كه‌ی چه‌واشه ده‌كرێن.
ئه‌وه‌تا له هه‌ندێك راپرسیدا، سه‌باره‌ت به قه‌واره‌ی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به ئاشكرا هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه خودی دانیشتووانی هه‌رێم له هه‌ندێك شوێن داوای نه‌مانی قه‌واره‌ی هه‌رێم بكه‌ن كه به دوور نازانرێ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و ناته‌بایی و نا یه‌كڕیزییه‌ی نێو هه‌رێم نه‌بێت كه یه‌كێك له‌وانه جێ بهجێنهكردنی بڕیاره‌كانی دادگاكان بێت و ناحه‌زانی هه‌رێمیش به سوودی خۆیان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دهیقۆزنهوهو هه‌رێم له‌به‌ر چاوی هاووڵاتیان ڕهشدهكهن.
لێگه‌ڕێن با یاسا‌و دادگا رۆڵی شیاوی خۆی وه‌كو پێویست بگێڕێ و خزمه‌تی ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێم بكات و بڕیاره‌كانی ببێته مایه‌ی كۆكردنه‌وه‌و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان، به‌رامبه‌ر به نه‌یاران و ناحه‌زان و دوژمنانی كه كه‌م نین و هه‌میشه له كهمینن بۆ دژایه‌تی ئه‌م هه‌رێمه‌ی كه به خوێنی شه‌هیدان و بازووی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خه‌باتی بێ وچان و به‌رده‌وامی گه‌له‌كه‌مان ڕۆنراوه.