Draw Media

هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2023ی تورکیا گرنگترین هەڵبژاردنی جیهانە

هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2023ی تورکیا گرنگترین هەڵبژاردنی جیهانە

2023-01-17 18:35:02


ئەنوەر کەریم 
ئەردۆگان دەیەوێت دەسەڵاتەکەی بۆ دەیەی سێیەم درێژبکاتەوە، ئەوانەشی خوازیاری رۆیشتنی ئەردۆگانن گەشبین نین بەوەی دوای ئەو کێ دێت و چی ڕودەدات؟
 لە پرسیاری ئەوەی لە ناو ئەو هەڵبژاردنە گشتییانەی لە ساڵی 2023 دا لە وڵاتانی جیهان بەڕێوەدەچن کام هەڵبژاردن گرنگە؟ ڕەنگە هەڵبژاردنەکانی نایجیریا کە لە مانگی شوباتدا ئەنجام دەدرێت گەورەترینیان بێت، بەهۆی ژمارەی دانیشتوانەوە. هاوکات هەڵبژاردنەکانی پاکستان کە لە مانگی تشرینی یەکەمدایە زۆرترین ناکۆکی و نارەزایەتی تیابێت. بەڵام گرنگترینیان کە گومانی پرسیاری تێدا نیە، ئەوەیە کە لە تورکیادا ڕودەدات.
هەڵبژاردنی (18/6/2023) کە تێیدا ئەردۆگان دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بۆ دەیەی سێهەم بەسەر تورکیادا درێژبکاتەوە، دەرئەنجامەکەی دۆخێک دروست ئەکات لە ڕووی جیۆ سیاسی و ئابوریەوە لە واشنتۆن و مۆسکۆ و پایتەختە ئەوروپیاکان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاستی ئاسیا و ئەفریقادا حساباتی بۆ ئەکرێ. ئەوەی لە تورکیا رووئەدات  تەنها لە تورکیادا نامێنیتەوە. ( زیا میڕاڵ) کە یەکێکە لە (ئەندامی سەنتەری بەرگری و ئاسایشی پەیمانگای یەگرتوی شاهانە) دەڵێت؛ "لەوانەیە تورکیا زلهێزێکی مامناوەندی بێت، بەڵام زلهێزەکان پشکیان لە هەڵبژاردنەکەیدا هەیە". کاریگەری ئەنکەرە لە کاروبارەکانی جیهاندا بەڵگەیەکە بۆ دەستکەوتەکانی ئەردۆگان لەماوەی درێژخایەنی سەرۆکایەتییەکەیدا، هاوکات لە هەڵبژاردنەکاندا لە ناوەوە و لەدەرەوە بە دیمەنێكی سەیر هەستی وروژاندوە . 
 ئەوەی کە دەخوازێت ئەردۆگان لە (19ی حوزەیران)دا دەسەڵات جێبهێڵێت ناتوانێت گەشبین بێت بەوەی چی ڕوئەدات و کێ دەبێت بەسەرۆک. سەرۆکە ڕۆژئاوایەکان دڵیان خۆش دەبێت کە ئەردۆگان لەم هەڵبژاردنەدا بدۆڕێت، چونکە ئەو بە بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگری مووشەکی (S400) لە ڕووسیا ئاسایشی ناتۆی تێکداوە، هاوپەیمانییەکەی لەبار بردووە بە ڕێگریکردن لە ئەندامێتی سوید و فینلاند، چەندین جار هەڕەشەی بەلافاوکردنی پەنابەرانی بەرەو ئەوروپا کردووە و لە چەند مانگی ڕابردووشدا وتاری شەڕانگێزانەی زیاتری بەرەو یۆنان فڕێداوە. 
پەیوەندییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ واشنتۆن بە ڕادەیەک ئاڵۆزتر بووە کە بەرپرسانی باڵای تورکیا ئەمریکا بە پشتیوانی لە کودەتاچییەکان دژی ئەردۆغان و هاوبەشی لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان تۆمەتبار دەکەن. 
دۆخی ئەمریکاو ئەوروپا باشتر ئەبن ئەگەر ئەردۆگان هەژمونی نەبێت لە کاروبارەکانی جیهاندا، لەم کاتەی کە بەریەکەوتنەکانیان لەگەڵ فلادیمیر پۆتین دا چووتە دۆخێکی هەستیارەوە. کارە سودبەخشەکەی ئەردۆگان تەنها ئەوەیە کە قسە لەگەڵ پوتیندا ئەکات، هاوکات یارمەتی ئەوەیدا کە ببێت بەنێوەندگیر لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا و بەهۆیەوە دانەوێڵەو و ڕۆنی ڕووەکی ئۆکرانیا گەیشتنە بازاڕەکانی جیهان، لەهاوینی ڕابردوودا. بەڵام ئەردۆغان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ڕاگرتنی "هاوڕێ ئازیزەکەی" ڤلادیمێر نەبوو.
 زۆر لەبازنەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکاو ئەوروپادا بەو هیوایەوە خۆیانه هەڵواسیوە، کە بتوانن ئەردۆگان  فریو بدرێت و لەو پەیوەندیە سیاسییە ساردە بگەڕیتەوە بۆ لای ئەمریکاو ئەوروپا، شرۆڤەکاری سیاسی (سەلیم کۆرو) دەڵێت "دنیا بینی ئەردۆگان زۆر توندڕەو ترە لەوەی کە ڕۆژئاوایەکان هەستی پێدەکەن" بە ووتەی ئەو "ئەو مەرام و ویستەی ئەردۆگان هەیەتی بۆ دەوڵەتەکانی دراوسێی ئەو تەواوکارییە نیە کە ئەمریکاو ئەوروپا ئەیانەوێت بەڵکو دەیەوێت جێگایان بگرێتەوەو دژایەتیان بکات". 
(سینان ئولگن)، بەڕێوەبەری دامەزراوەی بیرکردنەوەی ئەستەنبوڵ (EDAM Think Tank) دەڵێت؛ "ئەگەر ئەردۆغان شکستی هێنا، جێگرەوەکەی تورکیا ئەگوازێتەوە بۆ سیاسەتێکی دەرەکی جیاواز لە ئەردۆگان کە بەدڵی ئەمریکاو ڕۆژئاوابێت ".
بەڵام ئەم کارە ئاسان نیە. مانای ئەوە نیە کە بە کۆشەی (180) پلە تورکیا پێچدەکاتەوە، چونکە ئەردۆگان 20 ساڵە تۆو ئەچێنیت لە دام و دەزگاکانی تورکیا هەر لە (حکومەت، سوپا، ئەکادیمیاکان، دامەزراوە ئاینیەکان و میدیا) بەدنیا بینییەکی توندڕەوانە. ئەگەر حکومەتی تازە هەبوو لە (19-6-2023) ئەوا ئەبێت ئەو تەلارانەی کە ئەردۆگان دروستی کردوە هەڵیانوەشێنیتەوە. ئەو ئەرکەش گرانە چونکە (ئاک پارتی) بەشێکی گەورە پێکدەهێنێت لە پەرلەمانی تورکیا، بە دڵنیایەوە بەرەنگاری توندی گۆڕانکاریەکان ئەکەن، ئەردۆگان بۆ دەیەیەک ئەبێت کە ئەیەوێت دەوڵەتە عیلمانیەکەی ئەتاتورک لاوازبکات. ئاک پارتی لەو ماوەیەدا فراکسیۆنێکی پەرلەمانی گەورەی هەبووە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە دوای ڕۆیشتنی ئەو ئەنادۆڵێکی سەقامگیر نابێت. تورکەکان بەجۆرێک بیر لە سەرۆکەکەیان ئەکەنەوەو بەجۆرێکی تر بیر لە سیاساتەکانی ئەکەنەوە.
لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 بە پێی ئاماری (Metro poll) ڕێژەی دەنگەکانی ئەردۆگان بەرزبۆتەوە بۆ 47.6% بەرامبەر ساڵی پار کە دەنگەکانی 39% بووە. ئەمەش نیشانەی سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ سەرۆکێک کە ئەوەندە لە دەسەڵاتدا بێت لە وڵاتانی دیموکراسیدا، ئەو دژە هەڵوێستانەی کە بەرامبەری گەورە بووە لەئیستادا، زۆرترین بەرەو خوارەوە چوون لە سەرکرایەتی ئەردۆگاندا بەهۆی سیاساتە ئابوریەکەوەیەتی کە ئیستا دروستبووە، بیرکردنەوە سیحراویەکەی ئەرۆگانە کە هەیەتی لەسەر (رێژەی سوودی بانکی) کە بۆتە هۆی ئەوەی هەڵئاوسانێکی زۆری ئابوری دروست ببێت و لیرەی تورکی لاواز بکات و وەبەرهینان تووشی کەمخوێنی بکات. هەر لەبەر ئەمەشە کە زۆربەی ئامارەکان وا پیشانی ئەدەن کە وڵاتەکەیان بەرەو ئاراستەیەکی پێچەوانە و هەڵە ئەڕوات. هەڵئاوسانی بەرز وایکردوە چاپی دراوی تورکی زیاد بکرێت لە لایەن بانکی ناوەندییەوە.
کەواتە بۆچی هێشتا زۆر کەس چاویان لە ئەردۆغانە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی تورکیا؟ بەشێک لە هۆکارەکەی ئەوەیە کە کەس نازانێت کێ رکابەری ئەردۆگان ئەکات بۆ ئەوەی دەسەڵات وەربگرێت. هەر چەندە لە ئۆپۆزۆسیۆن بەرەیەکی (6) لایەنە بەناوی (بەرەی یەگرتوو)ەوە دروستبوە بۆ ڕکابەری ئەردۆگان بەڵام ئەوە کەمتر لە شەش مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکان، نەیانتوانیوە کەسێک بکەن بەکاندید بەرامبەر ئەردۆگان کەسەرۆکایەتی ئەو بەرەیە بکات، هەرچەندە 2 کاندیدی نافەرمی هەیە کە هەردووکیان لە پارتی  (CHP)ن کە (ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ و کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی دێرینی پارتەکەیە).
 ئەم (6) لایەنە تائیستا لەسەرخۆ و هێواشن لەوەی کە ستراتیجییەتێکی وورد دابرێژن بۆ باشترکردنەوەی دۆخی ئابوری تورکیا، لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا (CHP)  دواجار پەردەی لەسەر شتێک لادا کە زیاتر لە کارنامەیەک دەچوو، ئەوەی کە زۆتر سەرنجی ڕاکێشا ئابوری ناسی زانکۆی ( ماسەسوتی بۆ تەکنەلۆژیا) (دارن ئەکیم ئۆگلو) بوو کاتێک "وەک بەڵێنێک بەناو هەوادا بڵاوبووە" ناوینا. یەکێکی تر لە ناو بەرەی (6) لایەنەکە پڕۆفیسۆر(بێڵجی یاڵمز)ە کە وەک سەرکردەیەک باس دەکرێت، ئەردۆگان بەباشی ئەزانێت بەرامبەرەکەی (کمال کلکچدار ئۆگلۆ) بێت کە 12 ساڵە سەرۆکی(CHP) یە، بەڵام زۆر لە شیکەرەوە سیاسیە تورکەکان (ئەکرەم ئیمام ئۆگلۆ) وەک کاریزمایەک ئەبینن بەرامبەر بە ئەردۆگان. کە بۆ دووەم جار بوو بە سەرۆکی شارەوانی ئەستنبوڵ لەساڵی 2019 دا، دوای ئەوەی کە کانیدیەکەی ئەردۆگان دەنگی یەکەمی نەهێنا سەرەڕای ئەو هەموو ئابڵوقەیەی لە سەر (ئیمام ئۆگلۆ) هەبوو، هەرچەندە مانگی ڕابردوو تاوانبار کرا بەوەی کە سوکایەتی بە ئەندامانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کردوە. بەڵام ئەم تاوانبار کردنە وایکرد کە ئۆپۆزۆسێۆن یەکبخات و لە پشتییەوە ڕابوەستن و (ئیمام ئۆگلۆ) وەک کاندیدی سەرۆکایەتی بیری لێبکرێتەوە.
(ئایسە زاراکۆڵ - پڕۆفیسۆر لە زانکۆی کامبریجی بەریتانیا) دەڵێت؛ "چانسی زۆر بۆ (ئیمام ئۆگلۆ) یە هەرچەندە یاساکانی هەڵبژاردن ڕێگا دەدات (ئیمام ئۆگلۆ) بەردەوام بێت و خۆی هەڵبژێرێت لە کاتێکدا کە پارێزەرەکەی دژایەتی تاوانبارکردنەکەی ئەکات".
 بەڵام ئەردۆگان تا ئیستاش دەتوانێت بە ژمارەیەکی زۆر کێبڕکێی دەنگی رکابەرەکەی بکات. بەتایبەتی ئەگەر دۆخی ئابوری تورکیا لە بەهاری ئەمساڵدا بڕێک بەرەو باشبوون بڕوات. ئەردۆگان  حساب لەسەر ئەو وەبەرهێنان و پارەدارکردنەی بانکی ناوەندی ئەکات کە ئیماراتی عەرەبی و سعودیە دەیکەن، هاوکات پوتین بەڵێنی داوە بە تورکیا وەک ناوەندیكی دابەشکردنی نەوت و گازی ڕووسیا بێت بۆ ئەوروپا، قسەکردنەکەی ئەردۆگان لە بارەی دۆزینەوەی گازی سروشتی لە دەریای رەشدا کە نوقڵانەی ئەوە لێ ئەدا داهاتی زۆر ئەگەڕێنێتەوە بۆ تورکیا، مانگی ڕابردوو کە بڕیاریدا هەقدەستی کەمترین مووچە بەڕیژەی ٥٥% بەرزبکاتەوەو موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی بەرزکردەوە، بە پێوانەیەکی گەورە مەسەلەی کوردی کرد بەدوژمنی تورکەکان و وەک تیرۆریست ناساندونی لای ڕۆژئاوایەکان، شەڕە کەلتوریەکەی گەیاندە لوتکە بەرامبەر ڕەگەزخوازەکان و بەهای خێزانی لە ئیسلامدا بەرزنرخاند.
هەڕەشەکانی لەسەر یۆنان و حەماسەتە ناسیۆنالیستەکانی تورکی گەیاندۆتە لوتکە، ئەم تەکتیکانە یارمەتی ئەردۆگانی داوە بۆ هەڵبژاردنەکانی پێشوو، لەوانەشە بۆ ئەم جارەش هەتا تورکەکان ئەڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان هەمان سیناریۆ دووبارە ببێتەوە.


-    Bobby Ghosh, The World’s Most Important Election in 2023 Will Be in Turkey, Bloomberg, January 9, 2023;
https://www.washingtonpost.com/business/energy/the-worlds-most-important-election-in-2023-will-be-in-turkey/2023/01/09/ac2cf916-8fe3-11ed-90f8-53661ac5d9b9_story.html
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand