خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پرۆژه‌كه‌ی پارتی
2023-01-15 12:19:10
* د. یاسین محمود چۆمانی
له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌مه‌ی 10ی ئابی 2022ی سه‌ركرده‌ی پارته سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خاتو جنین بلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، نوێنه‌ری پارتی دێموكراتی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی نوێی له‌مه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش كرد. لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شدار بووی كۆبونه‌وه‌كه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی دواتر دیراسه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی پارتی ده‌كه‌ن و رای فه‌رمی حزبه‌كانیان له‌باره‌یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هیچ رایه‌كی روونیان ده‌رنه‌بری. وه دواتریش بینیمان هیچ له‌و هێزه گه‌ورانه‌ی خوازیاری هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بوون به روونی و به راشكاوی نه به قبوڵكردن و نه به ره‌تكردنه‌وه رای خۆیان له باره‌ی پرۆژه‌كه پێشكه‌ش نه‌كرد.
به‌داخه‌وه ئه‌م بابه‌ته به به‌رنامه بووبێت یان بێ به‌رنامه موماته‌ڵه‌ی پێوه‌كرا تا گه‌یشتینه بارودۆخێك به‌ناچاری ده‌بایه ملبده‌ینه باشترین بژارده‌ی خراپ كه ئه‌ویش درێژكردنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بوو بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزی یاسادانان له رێكه‌وتی 9 ئۆكتۆبه‌ری 2022.
له ئێستادا كاتێكی زۆر له‌به‌رده‌م هێزه سیاسیه‌كانی كوردستاندا نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆ‌و دانوستان بكه‌ن بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌سازیكردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كات و ساتی خۆیدا. بێگومان هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن وه‌ك هێزه سیاسیه‌كان باسی ده‌كه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یه.
له‌رابردوودا به ته‌نیا بێت یان به هاوبه‌شی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كانه‌وه پێشكه‌شكراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه جگه له پرۆژه‌كه‌ی پارتی كه پرۆژه‌یه‌كی گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌و ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تێدا كراوه، پرۆژه‌كانی تر یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هێزێكی سیاسی یان دژ به به‌رژه‌وه‌ندی هێزێكی سیاسی تر نوسراون، وه یاخود له بنه‌ره‌تدا دژ به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ده‌ستورو یاسابه‌ركاره‌كان دانراون.
له‌م وتاره هه‌وڵمانداوه خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پرۆژه‌كه‌ی پارتی بكه‌ین و ئه‌وه روون بكه‌ینه‌وه بۆچی پێویسته هێزه سیاسیه‌كان به گرنگیه‌وه خوێندنه‌وه‌ی ورد بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه بكه‌ن و بیكه‌نه بنه‌مایه‌ك بۆ دانوستان و گفتوگۆی نێوان خۆیان له‌مه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن.
پوخته‌ی پرۆژه‌كه‌ی پارتی:
په‌یوه‌ست به هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هێزه سیاسیه‌كان دابه‌شی چه‌ند به‌ره‌یه‌كی جیاوازبوونه، هه‌ر به‌ره‌یه‌ك پشتگیری و پشتیوانی له به‌كارهێنانی سیسته‌مێكی دیاری كراوی هه‌ڵبژاردن ده‌كات. تا ئێستا جگه له لایه‌نه ته‌كنیكیه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن باس له چوار جۆر له سیسته‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، له رووی سیسته‌می بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه هێزه سیاسیه‌كان دابه‌شی دوو به‌ره‌ی جیاواز بوونه به‌شێكیان پێیان وایه كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان بكرێته چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌وه، وه به‌شێكی تریان پێیان وایه باشتره سیسته‌می هه‌ڵبژاردن هه‌روه‌ك خۆی به یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بمێنێته‌وه. وه له رووی سیسته‌می لیستیشه‌وه تارادده‌یه‌ك بۆچونی جیاواز هه‌یه، به‌شێكیان پێیان وایه باشتره سیسته‌می لیست هه‌ر وه‌ك خۆی به نیمچه كراوه‌یی بمێنێته‌وه، به‌شه‌كه‌ی تریان پێیان وایه سیسته‌می لیستی نیمچه كراوه له رابردوودا كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی هه‌بووه بۆ سه‌ر دابه‌زینی كه‌فائه‌ت و كواڵیتی په‌رله‌مان بۆیه وا باشتره بگه‌رێینه‌وه بۆ په‌یره‌و كردنی لیستی داخراو.
بۆیه ده‌ڵێین پرۆژه‌كه‌ی پارتی پرۆژه‌یه‌كی گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، شوێنی بۆ هه‌موو ئه‌و بۆچونه جیاوازانه‌ی سه‌ره‌وه‌كردۆته‌وه‌و نه شیشی سوتاندوه‌و نه كه‌باب. پرۆژه‌كه هه‌م سیسته‌می یه‌ك بازنه‌و هه‌م سیسته‌می فره بازنه‌شی تێدا به‌كارهاتووه‌و هه‌م جێگای بۆ سیسته‌می لیستی داخراو‌و هه‌م سیسته‌می لیستی نیمچه كراوه كردۆته‌وه، بۆیه ناویانناوه سیسته‌می تێكه‌ڵ.
له راستیدا له نێو سیسته‌مه جیاوازه‌كانی هه‌ڵبژاردن سیسته‌مێك هه‌یه به ناوی سیسته‌می تێكه‌ڵ كه له به‌شێك له وڵاتانی دونیا وه‌ك ئه‌ڵمانیا به‌كارده‌هێنرێت، كه بریتیه له تێكه‌ڵه‌یه‌ك له نێوان سیسته‌می زۆرینه‌و سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پارتی وه‌ك پرۆژه پێشكه‌شی كردووه بریتی نیه له تێكه‌ڵكردنی ئه‌م دوو جۆره‌ی سیسته‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردن، چونكه تا ئێستا هیچ هێزێك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی نه‌بووه‌و خوازیاری به‌كارهێنانی سیسته‌می زۆرینه نیه، به‌ڵكو پارتی سودی له بیرۆكه‌ی تێكه‌ڵكردنی سیسته‌مه‌كان وه‌رگرتوه‌و چه‌ند سیسته‌مێكی تری پێكه‌وه تێكه‌ڵ به یه‌ك كردوه‌و له‌گه‌ڵ واقعی هه‌رێمی كوردستان گونجاندویه‌تی.
پوخته‌ی پرۆژه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه: له پرۆژه‌كه‌دا هاتوه كه (11) كورسی كۆتاكان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و له سه‌ر ئاستی بازنه‌ی نیشتیمانی قه‌واره جیاوازه‌كانی پێكهاته‌كانی مه‌سیحی و توركمان و ئه‌رمه‌نیه‌كان ركابه‌ری ده‌كه‌ن. (100) كورسیه‌كه‌ی تر ده‌كرێن به دوو به‌شی یه‌كسانه‌وه، (50) كورسی به گوێره‌ی ئاماری دانیشتوانه‌وه به سه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێن و هێزه سیاسیه‌كان له هه‌ر پارێزگایه‌ك به جیا به سیسته‌می لیستی نیمچه‌كراوه ركابه‌ری له سه‌ر كورسی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگاكان ده‌كه‌ن (سیسته‌می فره بازنه‌یی). به‌ڵام بۆ (50) كورسیه‌كه‌ی تر هه‌رێمی كورستان ده‌بێته یه‌ك بازنه‌ی نیشتیمانی به به‌كارهێنانی سیسته‌می لیستی داخراو. وه ده‌كرێت ده‌نگده‌ر یه‌ك كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرێت و بۆ ده‌نگدانی هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه به‌كاری بهێنێت، وه یاخود دوو كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرێت و به جیا بۆ هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه ده‌نگبدات. وه بۆ گۆرینی ده‌نگ بۆ كورسی پرۆژه‌كه سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی (زۆرترین ماوه)ی به‌كارهێناوه.
به بروای ئێمه ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان و لێك نزیك كردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان باشترین و گونجاوترین پرۆژه‌یه و رای هیچ هێز و لایه‌نێكی پشتگوێ نه‌خستوه‌و به جۆرێك دارێژراوه كه مه‌جالی ده‌ستكاری كردن و زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی تێدایه‌و ئه‌كرێت بكرێت به بنه‌مای دانوستان و گفتوگۆی نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان.
لایه‌نه باشه‌كانی پرۆژه‌كه:
گومانی تێدا نیه كه هه‌موو سیسته‌مێكی هه‌ڵبژاردن لایه‌نی باش و خراپی هه‌یه، وه ره‌نگه باشی و خراپی سیسته‌مه‌كان له‌كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر بگۆردرێت، به‌جۆرێك ره‌نگه سیسته‌مێك بۆ كۆمه‌ڵگایه‌ك باش بێت و بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر باش نه‌بێت، بۆیه ره‌نگه پێكهاته‌ی جیاوازی كۆمه‌ڵگا له رووی سیسته‌می حیزبی یان پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی بریار بدات كام سیسته‌م گونجاوترینه بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه.
به بروای ئێمه ئه‌م پرۆژه پێشنیار كراوه زۆر لایه‌نی باشی تێدایه كه پێویسته هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان له بارچاوی بگرن له‌وانه:
یه‌كه‌م: پرۆژه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هێزێكی سیاسی و دژ به به‌رژه‌وه‌ندی هێزێكی تر ئاماده نه‌كراوه، به‌ڵكو ئه‌م پرۆژه‌یه چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندیه بۆ هه‌موو رایه جیاوازه‌كان، ئه‌و هێزه‌ی له فره‌بازنه‌یی زیان بكات ده‌توانێت له كورسیه‌كانی بازنه‌ی نیشتیمانی قه‌ره‌بوی بكاته‌وه وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه، وه به‌هه‌مان شێوه به نسبه‌ت لیستی داخراو و لیستی نیمچه كراوه. بۆیه له راستیدا پێشبینی ده‌كرا كه ئه‌م پرۆژه‌یه به ئاسانی له لایه‌ن هێزه جیاوازه‌كان قبوڵبكرێت و بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ گفتوگۆ و دانوستان.
دووه‌م: راستیه‌كی تاڵ هه‌یه ئه‌بێت دانی پێدا بنێین، دوای ساڵی 2013 و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و گۆرینی سیسته‌می لیستی داخراو بۆ سیسته‌می لیستی نیمچه كراوه، ئاست و كواڵیتی و كه‌فائه‌تی په‌رله‌مان خول دوای خول زیاتر به‌ره‌و دابه‌زین رۆیشتوه، لای هه‌موومان ئاشكرایه خوله‌كانی یه‌ك و دوو و سێ كه په‌یره‌وی سیسته‌می لیستی داخراو ده‌كرا ئاستی په‌رله‌مان به‌رزتر بوو به به‌راورد به‌خوله‌كانی چوار و پێنج كه سیسته‌می لیست گۆراوه بۆ نیمچه كراوه. بۆیه وا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی پارتی كاریگه‌ری باشی هه‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی په‌رله‌مان. چونكه به‌گوێره‌ی پرۆژه‌كه هێزه سیاسیه‌كان به لیستی داخراو ركابه‌ری له‌سه‌ر نیوه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و ده‌توانن له رێگای ئه‌م لیسته‌وه توانا‌و كه‌فائه‌ت و پسپۆری جیاواز‌و كادری گونجاو و پێویست بنێرنه ناو په‌رله‌مان.
سێیه‌م: خاڵێكی گرنگی تری ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانرێت ده‌رفه‌تی نوێنه‌رایه‌تی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هاونیشتیمانیانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بره‌خسێنرێت، به جۆرێك له مه‌رجی خۆپاڵاوتن بۆ بازنه‌ی نیشتیمانی بنوسرێت كه پاڵێوراو ده‌بێت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان یان ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بێت. چونكه وه‌ك وتمان بازنه‌ی نیشتیمانی لیستی داخراوی له‌گه‌ڵ به‌كارده‌هێنرێت و ده‌كرێت نوێنه‌ری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بخرێنه نێو لیسته داخراوه‌كه.
چواره‌م: سروشتی سیسته‌می فره‌بازنه‌یی وایه كه هه‌میشه هێزه بچوكه‌كان تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و به ئه‌سته‌م ده‌توانن بگه‌نه كورسی مه‌گه‌ر له رێگای ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانیه‌وه بێت، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین ئه‌م پرۆژه‌یه چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌شی كردوه‌و هێزه بچوكه‌كان (كه له ئێستادا پشتگیری سیسته‌می یه‌ك بازنه‌یی ده‌كه‌ن) ئه‌گه‌ر نه‌توانن له‌فره بازنه‌یی كورسی به‌ده‌ست بهێنن ئه‌وا له بازنه‌ی نیشتیمانی ده‌توانن قه‌ره‌بوی ئه‌وه بكه‌نه‌وه.
بۆیه له‌كاتێكدا كه ئێمه نزیكه‌ی ته‌نها چوار مانگمان له به‌رده‌مدایه بۆ هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، له‌وانه هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، پێویسته له سه‌ر هێزو لایه‌نه كوردستانیه‌كان په‌له بكه‌ن له ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دنوستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، وه به‌بروای ئێمه ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی پارتی بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن پرۆژه‌یه‌كی گونجاوه لانی كه‌م بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان.
* شاره‌زا له بواری هه‌ڵبژاردن