یه‌كێتی و ئاشتكردنه‌وه‌ی ناوخۆیی
2023-01-14 16:56:51
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ده‌ست ده‌یان ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنێ ، به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌ردانه‌ش خودی خۆی ئه‌فرێنه‌رێتی و تاوانی هیچ هێزو لایه‌ن و یارو نه‌یارێكی تری تیا نیه ، ئه‌گه‌ر ئێمه واز له‌وه بێنین له 1976ه‌وه تا 1991 یه‌كێتی به چ هه‌ورازو نشێوێكدا تێپه‌ڕیوه‌و چۆنی هێناوه و گه‌یشتوه‌ته كوێ و ته‌نها له سه‌ر دوای راپه‌ڕین هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین ، ساڵی 1991تا ئێستا كه 31 ساڵ ده‌كات له‌مه‌ودای ئه‌و 31 ساڵه‌دا وێڕای گرفته‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و به كوشتچوونی هه‌زاران گه‌نج له هه‌موو لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان و یه‌كێتیش ، ئه‌م حزبه له ناو خۆیشیدا به‌رده‌وام كێشه‌و ناكۆكی و ناجۆری هه‌بووه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌وشیروان مسته‌فا زۆربه‌ی كات به هۆی هه‌ندێ هه‌ست و كه‌وتی نێو حزبه‌كه‌وه دوری ده‌گرت ، جا ئه‌و هه‌ڵوێسته باش بووبێ یان نا ، ئه‌و به‌وجۆره‌ی ده‌نواند، دواتریش جیابونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نێو ئه‌و حزبه‌ی كه دواتر ناویان نا ماڵه گه‌وره‌كه‌و هه‌ندێكیش بۆ لێدان ناویان ده‌گۆڕی بۆ ماڵه چه‌وره‌كه .
هه‌ر له ناو یه‌كێتیدا ریفۆرم و ره‌گ و گروپ و ده‌سته‌ی جیا جیا به دید و بۆچوونی جیا جیاوه ده‌یانویست یه‌كێتی به‌و جۆره بێت كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ، به دوای ئه‌مانه‌شدا جیابونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاو هاوڕێكانی و زۆرێك كادیر‌و رێكخستنی به دواداهات و گۆڕانیش نزیكه‌ی له 80%ی بریتی بوون له سه‌ركرده‌و رێكخستن و كادیری یه‌كێتی ، گه‌رچی له ناو گۆڕانیشدا به‌رده‌وام لێره‌و له‌وێ ده‌نگگه‌لێك دژیان بوون ، یه‌كێتی هه‌ر به جیابونه‌وه‌ی گۆڕان نه‌وه‌ستا ، ماوه‌یه‌كیش به‌رهه‌م ساڵحی لێدوركه‌وته‌وه ،دواتریش خۆی كه‌وته وه‌ده‌رنانی به‌شێك له سه‌ركرده‌و كادیره‌كانی ، به تایبه‌ت له دوای كۆنگره‌ی چوار‌و روداوه‌كانی دوای 8ی ته‌موزی 2021ه‌وه دیسان ترازانی گه‌وره دروست بوو ، ئاوه‌زمه‌ندانی نێو یه‌كێتی و ئه‌وانه‌ی توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌یان هه‌یه نه‌یانتوانی كێشه‌كان به جۆرێك چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، كه به‌رترازانه بگرن له راستیدا هۆیه‌كه نه‌بوونی بوێری بووبێت یان هه‌ر هۆكارێك به‌شی زۆری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌یانتوانی بۆ چارسه‌ری كێشه‌كان بیر‌و ڕای جیاواز‌و چاره‌سه‌رییان پێبێت ، ئێمه له چه‌ند ساڵی رابردوودا ده‌یان وتارمان له سه‌ر بار‌و دۆخی نێو خۆیی یه‌كێتی نووسیوه‌و ئێستاش زیاتر له 35 وتاری ئه‌و ماوه‌یه‌م كۆكردوه‌ته‌وه ، كه دڵنیام خه‌ڵكانی تریش ئه‌و په‌رۆشیه‌یان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كایه‌كه له وه‌خراپتر نه‌بێت، هه‌موو ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی دوای هه‌شتی ته‌موز تا ئێستا به زیانی یه‌كێتی و ناوچه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حزبه شكاوه‌ته‌وه و له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌روازه‌كانی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌وانی تر له ناوماڵی یه‌كێتی ئاوه‌ڵا تربووه، لانی كه‌م له‌و ڕوه‌وه كه له رێی میدیا‌و په‌یام ناردن و هه‌ڵای شێواندنه‌وه توانراوه كاریگه‌ری ده‌رونی له سه‌ر یه‌كێتی دابنرێت و هه‌روه‌ها گومانیش له یه‌كتر په‌ره‌ی پێبدرێت .
ئێستا یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی بریندار له هه‌وڵایه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ، به‌ڵام خودی گرفته‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كان نادرێت ، بۆنمونه له كێشه‌ی ئامۆزاكاندا كه په‌رتكردنی زیاتری به دوادا هات ، نه‌توانرا به رێگه‌یه‌كی دروست یه‌كلابكرێته‌وه بێئه‌وه‌ی ترازان و ده‌ركردن سه‌رهه‌ڵبدات ، من چه‌ندین جار له مام جه‌لال و كه‌سانی تریشم گوێ لێبووه گوتویانه یه‌كێتی كه‌سی لێ‌زیاد نیه ، به‌ڵام چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئامۆزاكان ده‌ریخست یه‌كێتی خۆی پێی وایه زۆركه‌سی لێزیاده ، گه‌ر وانیه‌و نیه‌تی چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی هه‌یه پێویسته‌یه‌كه‌مین هه‌نگاو یه‌كێتی ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه بۆ لاهور تاڵه‌بانی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دورخراونه‌ته‌وه بكاته‌وه‌و وه‌ك چۆن خۆیان داوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕی نوێ له پارتی ده‌كه‌ن و نایانه‌وێ سه‌عی له لاپه‌ڕه كۆنه‌كاندا بكرێت ،ئاوا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌نه‌وه‌و سه‌عی له لاپه‌ڕه كۆنه‌كاندا نه‌كه‌ن .
یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر توانا‌و تینی بڕیار‌و بوێری ده‌بێت له سه‌ره‌تادا ده‌رگا به ڕووی ئاشتی نێو خۆیدا بكاته‌وه‌و سود له چیرۆكه كۆنه‌كه‌ی باوك و حه‌وت براكه‌و ته‌ڵه قامیشه‌كان وه‌ربگرێت ، گه‌ر نا ئه‌و له‌به‌رده‌م شه‌ڕێكدایه كه رۆژ به رۆژ ئاسانتر ده‌كرێت ده‌ستوه‌ردانی تیا بكرێت ، روداوه‌كانی ماوه‌ی رابردوی كۆتای ساڵی 2022و سه‌ره‌تای 2023راستی قسه‌ی ئێمه ده‌سه‌لمێنن .
به درێژای ماوه‌ی دروستبوونی واته له ساڵی 1976ه‌وه تا ئه‌مڕۆ به به كاره‌ساتی كوشت و بڕی هه‌كاریشه‌وه هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا یه‌كێتیله دۆخێكی خراپ‌دا نه‌بووه ، كه من بڕوام وایه ئه‌وه خودی یه‌كێتی خۆیه‌تی پشكی شێری ئه‌و خراپبوونه‌ی به‌رده‌كه‌وێت .