شه‌ڕی هه‌ڵبژاردن
2023-01-12 11:01:18
دڵزار عارف
توركیا ئه‌مساڵ پێ ده‌نێته هه‌ڵبژاردنێكی زۆر چاره‌نوساز بۆ هه‌ر یه‌ك له ده‌سته‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و كورد و ته‌نانه‌ت جیهانیش، چونكه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر شت به دوای خۆ‌یا ده‌گۆڕێت، بۆیه هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامه‌كه به‌و شێوه‌یه بێت كه ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان مسۆگه‌ر ده‌كات.
ئه‌ردۆگان به‌هه‌موو گڕو تین و هێزیه‌وه ده‌یه‌وێت به‌سه‌ركه‌وتویی له‌م شه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه بێته ده‌ره‌وه، له به‌رامبه‌ر پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌ده‌نگێكی به‌رزه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئیتر سه‌رده‌می ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆگان به‌ره‌و كۆتاییه. كوردیش له‌و سه‌ره‌وه زۆر به وریایی و دیقه‌ته‌وه ده‌یه‌وێت له رێگای ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌رگایه‌كی سیاسی تازه له‌سه‌ر خۆی و دۆزه‌كه‌ی بكاته‌وه. ئه‌مریكاو ئه‌روپاش له ده‌ره‌وه‌ی ستادیۆمه‌كه ئومێد له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵده‌چنن سیسته‌مه‌كه بگۆڕێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆمه‌كه زۆر بشڵه‌قێ.
مانگه‌كانی داهاتوو ئه‌م هێزانه زیاتر به‌ر یه‌ك ده‌كه‌ون و هه‌موو لایه‌كیش له بۆسه‌دا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خاڵی لاوازی لایه‌كه‌ی تری بكه‌وێته ده‌ست. مێژووی توكیا پڕه له هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز، پڕ له به‌دگومانی و مل شكاندن، بۆیه دۆڕان له‌م وڵاته ئاسان نیه و وه‌كو وڵاتانی دیموكراسی له دونیا كه به‌و په‌ڕی دڵگه‌وره‌وه‌یه ئه‌نجامه‌كان قبوڵ ده‌كه‌ن. چونكه له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان بدۆڕێت ئه‌وا هیچ ئاسان نابێت بۆ پرۆسه‌ی سیاسی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان و سیسته‌مه‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابن ده‌سته‌ڵاته بیست ساڵیه‌كه له‌سه‌ر سینیه‌كی زێڕین راده‌ستی ئۆپۆزۆسیۆن بكه‌ن، ئه‌مان بیست ساڵه كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی توركی، ته‌نانه‌ت هێزی تایبه‌ت و ده‌زگای گه‌وره‌ی جۆربه‌جۆرو په‌یوه‌ندی نهێنی له‌گه‌ڵ وڵاتان و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئابوریان هه‌یه، مومكین نیه له رێگه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كۆتای به‌و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی و بازاڕ‌و په‌یوه‌ندی نهێنی خێزانی له‌گه‌ڵ وڵاتان بهێنن.
ئۆپۆزسیۆن ده‌زانێ شه‌ڕی ئه‌ردۆگان ئاسان نیه‌و رێگاكه‌یان پڕه له كۆسپ و چاڵ، به‌ڵام هیچ چاره‌یه‌كیان نیه، جگه له شه‌ڕێكی قورس و ئالۆز، ئه‌مه‌شه وای له پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان كردوه هه‌موویان یه‌ك بگرن جگه له هه ده په، بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی. به‌دڵنیایه‌وه مانگه‌كانی داهاتوو ئه‌ردۆگان له رێگه‌ی دام و ده‌زگای حكومه‌ت و دادگا‌و میدیا، هێڕشه‌كانی خه‌ست ده‌كاته‌وه‌و فشارێكی زۆریان بۆ ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر جۆرێك بێت په‌رتیان بكات، پلانه‌كانیان لێ تێك بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێ ده‌چێت هه‌وڵێكی بێ كۆتا بدات له‌گه‌ڵ مه‌راڵ ئه‌كشنه‌ر سه‌رۆكی پارتی باش كه بیهێنته به‌ره‌كه‌ی خۆی، ئه‌ویش له رێگه‌ی پێدانی كۆمه‌ڵێك سۆز‌و پۆستی حكومی و دژایه‌تی كردنی كورد. چونكه ئه‌و كێشه جه‌وهه‌ریانه‌ی كه حزبه‌كانی تر هه‌یانه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان له‌وه ناچێت پارتی باش هه‌یبێت، بۆیه رازیكردنی پارتی باش ئاسانتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر.
كورد و هه‌ده‌په زۆر به‌هێمنی و وریاییه‌وه به‌رخورد له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن، چونكه له‌به‌رامبه‌ر دۆزی كورد هه‌ردوو لاكان وه‌كو یه‌ك بیرده‌كه‌نه‌وه، بۆیه نایانه‌وێت به‌بێ هه‌ندێك سۆزی كۆنكرێتی پشتیوانی لایه‌ك بكه‌ن له‌سه‌ر حسابی لایه‌كه‌ی تر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا له هه‌ردوو به‌ره‌كه‌وه ده‌بیسترێت كه‌سیان ره‌زامه‌ند نین له‌وه‌ی كه هه‌ندێ ماف بده‌نه كورد، به پێچه‌وانه‌وه زۆر مكوڕن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێشه‌یه‌ك نیه له جوگرافیای توركیا ناوی كێشه‌ی كورد بێت. كه‌چی هه‌ردوولاش ده‌زانن به‌بێ كورد ناتوانن هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌رنه‌وه‌و ته‌پڵی سه‌ركه‌و‌تن بكوتن، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش دڵه توركه سه‌پێنراوه‌كه‌یان رێگه‌یان پێنادات له‌گه‌ڵ كورد دانیشن و بگه‌نه جۆرێك له رێكه‌وتن.
ئه‌روپاو ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ندی بۆیان بكرێت حه‌ز ده‌كه‌ن و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن سه‌ركه‌وێت ره‌نگه ژێر به ژێریش هاوكاری مه‌عنه‌وی و میدیایان بكه‌ن، به‌ڵام نایانه‌وێت راسته‌وخۆو به ئاشكرایی یارمه‌تی هیچ به‌ره‌یه‌ك بده‌ن.
چاوه‌كانی ناو توركیا‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپاو ئه‌مریكا و روسیا به‌شێك گرینگ له جیهان له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنیه، چونكه هه‌موو لاكان به‌وپه‌ڕی گرینگه‌وه چاودێری ده‌كه‌ن و ئومێد ده‌خوازن به‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.