سلێمانی بە دەستی دوو براکەوە!
2023-01-01 19:52:35
مەجید ساڵح
هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن سلێمانی لە شارێکی بێ حاکم دەچێ و بەرەو هەڵدێرێکی ترسناک هەنگاو دەنگی. لە لایەک دەسەڵاتدارانی هەولێر بێ باکن لەوەی چی لە شوێنەکانی دیکەی کوردستان دەگوزەرێت و لەم لاشەوە بزوتنەوەی گۆڕان و پاریزگارەکەی کە رۆژگارێک خەڵکی بە ئومێدی گۆڕانکاری دەنگیان پێدان کزۆڵ و داماو لێی دانیشتوون و شاریان داوەتە دەست قەزاو قەدەرێکی نادیار...
دووبراکە، کە ئەزموونێکی سیاسی و ئیداریی وایان نییە لەو پۆست و مەقامەدا بن، بێ باکی حکومەتی هەرێم و لاوازی بزوتنەوەی گۆڕان و بێ دەنگی نوخبەی روناکبیری شارەکەیان قۆستوەتەوە و لە بۆ رازیکردنی پۆپۆلیزمی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەی بە خەیاڵیش تەسەور نەدەکرا لەو شارە روو بدات ئەوان بە لێدوانێکی سەرپێیی دەیکەن بە فەرمان و جێبەجێی دەکەن، غافڵ لەوەی ئەوانەی ئێستا چەپڵەیان بۆ لێدەدەن رۆژیان بێت و دەسەڵاتیان بێت پێش خەڵکی مەدەنیخواز ئەوان سزا دەدەن...
ئەزموونی سیاسی زۆر سەرکردە دەریخستوە ئەوەی لە گەڵ شەیتان هاوپەیمانی ببەستێ بۆ مانەوە لە دەسەڵات، دواجار هەر شەیتان تەختوتاراجەکەی تەفروو تونا دەکات...