Draw Media

ڕۆناڵدۆ، ڕوانینێکی ئابووری ترامپیانە!

ڕۆناڵدۆ، ڕوانینێکی ئابووری ترامپیانە!

2023-01-01 16:33:30


شوان سدیق
گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاتێ تووشی قەیران دەبن توانای هەستانەوەیان باشترە لە گەلانی دیکە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە زوو دەبنە داوی خەڵەتاندنی ڕۆژئاواییەکان، زۆر بەخێرای موعجیبی ڕۆژئاوای دەبن، ئەمەیش کۆمەڵێ پاڵنەری لە پشتە کەڕۆژئاواییەکان زیرەکانە دەتوانن بەقازنجی خۆیان بازاڕی سیاسی و ئابووری بشکێننەوە.
کاتێ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکابوو گەشتێکی گرنگ و خێزانی بۆ سعوودیە کرد ترامپ لە میانەی خوانێكدا كە بۆ محمد بن سەلمان جێنشنی سعودیە و شاندی یاوەری ڕێكیخستبوو لە كۆشكی سپی گوتی"شەرەفێكی گەورەیە میوانداری شازادە بن سەلمان و شاندی یاوەری بكەین كە زۆریان لە بارەوە دەزانم و مانگی ئایاری ڕابردوش لە سعودیە دیدارمان هەبووە لە ڕیاز، كە سعودیە بەڵێنی پێداین بە بەهای 400 ملیار دۆلار چەكی ئەمریكی بكڕێ.
لە دوای کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعوودی جەمال قاشقچی ساڵی 2018 لە تورکیا دیاربوو ڕاستەخۆ بنەماڵەی شانشینی سعودیە بەوە تاوانبارکران کە ئەوکات بە فەرمانی ڕاستەخۆی شا موحەمەد جێنشینی پاشای سعودیە ڕۆژنامەنووسەکە تیرۆرکراوە..
بەڵام ئەو دۆسێیە بۆ ترامپ و ئەمریکا دەرفەتێکی باش بوو لە سەردەمی ئیدارەی ترامپ ئەمەریکاییەکان لە ڕێگای ئەم کەیسەوە توانیان کۆمەڵی دەستکەوتی ئابووری زۆر لە بنەماڵەی شانشینی سعودیە کۆبکەنەوە....
تەنانەت پاش هێرشی موشەكی بۆ سەر كۆمپانیای نەوتی ئارامكۆ ئەوکات حوسیەكانی یەمەن بەرپرسیاریەتی خۆیان لە هێرشە موشەكیەكە راگەیاند دواتر بەناوی مەترسی  ئاسایش ئەمریکا هێزەکانی لە سعوودیە زیادکرد.
 دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەڕاشکاوانە قسەی کرد و سعودیەکانی بەوڵاتێکی دەوڵەمەند و پارەدار ناوبرد گوتی "دەبێ پارە بدەن بۆ زیادكردنی هێزەكانیان هەر بۆیە سعودیە بڕی یەك ملیار دۆلاری پێشكەشكردونە بۆ زیادكردنی سێ هەزار سەرباز لە هێزەكانی ئەمریكا!
دیارە لە مسەردەمەی ئێستە باشترین بازاڕ و ئاووری وڵاتان، وڵاتانی کەنداوە، قەتەر بەکردنەوەی مۆندیالی تۆپی پێ جیهانی سەرسامکرد.
تەنانەت بڵاوکردنەوەی دۆسیەی مردنی هەزاران کرێکار و ئاشکراکردنی فەزیحەتی پارەو ڕەشوەدانی قەتەریەکان بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپاو چەند کەسێکی دی کاریگەری نەکردە سەر تێڕوانینی ڕۆژئاواییەکان بۆ سەر قەتەر بگرە تادێ گرێبەستی نەوت و غازی زیاتر لەگەڵ دەکەن!
چوونی ئەستێرەی تۆپی پێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی بۆ یانەی ئەلنەسری سوودیە کاردانەی جیهانی لێ کەوتۆتەوە.
دیارە هۆکاری چوونی کریستیانۆ پێدانی پارەیەکی زۆرە کە بەرزترین مووچەیە لە مێژووی تۆپی پێ لە جیهاندا.
 • ساڵانە 200 ملیۆن یۆرۆ.
 • مانگانە 16.67 ملیۆن یۆرۆ.
 • هەفتانە 3.888 ملیۆن یۆرۆ.
 • 555,555 هەزار یۆرۆ لە ڕۆژێکدا.
 • 23 هەزار و 150  یۆرۆ بۆ هەر کاتژمێرێک.
 • 386 یۆرۆ بۆ هەر خولەکێک.
 • 6.5 یۆرۆ بۆ هەر چرکەیەک.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand