Draw Media

لەبەرزبوونەوەی نرخی دۆلار موچەخۆرێك چەند زیان دەكات؟

لەبەرزبوونەوەی نرخی دۆلار موچەخۆرێك چەند زیان دەكات؟

2022-12-27 09:33:24



 درەو:

لە دوو هەنگاوی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاردا، موچەخۆرێك لە (31%)ی بەهای موچەكەی لەدەستدەدات، ئەگەر موچەخۆرێك موچەكەی (ملیۆنێك) دینار بێت ئەوا (140) هەزار دینار لە بەهای موچەكەی كەم دەبێتەوە، پێشتریش (250) هەزار دینار بەهاكەی لەدەستدا، ئەمە لە كاتێكدایە كە لەو دوو پرۆسەیەدا حكومەتی هەرێم تەنیا لە پارەی نەوت بۆ موچە نزیكەی (190) ملیار دینار قازانج دەكات 
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر موچەی موچەخۆران بەتایبەتی و نرخی كەلوپەل لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان درووستكردووە، لەبەر ئەوەی زۆرینەی كەلوپەل و پێداویستی لە بازاڕەكاندا هاوردەیە. 
لەماوەی هەفتەیەكدا بەهای (100) دۆلاری ئەمریكی لە (146) هەزار دینارەوە گەیشتە (160) هەزار دینار، واتا (14) هەزار دینار بەزبووەتەوە،بەو پێیەش ئەگەر موچەخۆرێك موچەكەی (ملیۆنێك) دینار بێت ئەوا ( 140) هەزار دینار زیاد دەكات، واتا بەڕێژەی (10%)ی بەهای موچەكەی لەدەستدەدات.
پێشتریش لە سەردەمی كابینەكەی مستەفا كازمی كە بەهای (100) دۆلار لە (122) هەزار دینارەوە بەرزكرایەوە بۆ (147) هەزار دینار لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا، واتا (25) هەزار دینار بەرزبووەوە، ئەگەر موچەخۆرێك موچەكەی (ملیۆنێك) دینار بێت ئەوا ( 250) هەزار دینار بەهای موچەكەی لەدەستدەدات، واتا بەڕێژەی (20%)ی بەهای موچەكەی لەدەستدەدات.
واتا لەم دوو هەنگاوەدا بەهای دۆلار لە (122) هەزار دینارەوە بەرزبووەوە بۆ (160) هەزار دینار، واتا (38) هەزار دینار لە (100) دۆلار زیانیانكرد، ئەگەر موچەخۆرێك موچەكەی (ملیۆنێك) دینار بێت ئەوا ( 380) هەزار دینار بەهای موچەكەی لەدەستدەدات، واتا بەڕێژەی (31%)ی موچەكەی لەدەستدەدات.

ئەمە لە كاتێكدایە كە لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاردا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێژەی (31%) پارەكەی زیاد دەكات، بە نمونە، حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە (500) ملیۆن دۆلاری نەوت بۆ موچە تەرخان دەكات كە پێشتر نرخی (100) دۆلار بە (122) هەزار دینار بوو، ئەوكات دەیكردە (610) ملیار دینار، بەڵام لە ئێستادا كە نرخی (100) دۆلار بە (160) هەزار دینارە، ئەوا (500) ملیۆن دۆلار دەكاتە (800) ملیار دینار، واتا لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار حكومەتی هەرێم تەنیا لە پارەی نەوت بۆ موچە (190) ملیار دینار قازانج دەكات كە بەهاكەی 
لە هەنگاوی یەكەمدا كە بەهای دۆلار لە (122) هەزارەوە بۆ (147) هەزار دینار بەرزبووەوە، واتا بەرێژەی(31%) قازانج دەكات. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand