Draw Media

هۆکارەکانی بەرزی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

هۆکارەکانی بەرزی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

2022-12-15 14:16:22


گوڵاڵه‌ سدیق

1- دەوڵەتی ئێران قەرزی لای حکومەتی عێراقییە، بەهۆی خراپی ڕەوشی ئابوری و دارایی ئێران، ئێران داوای قەرزەکەی لە عێراق کردوەتەوەو حکومەتی عێراقی بڕی (2 ملیار) دولار قەرزی داونەتەوە، کە ئەمەش پێچەوانەی سزاکانی ئەمریکایە بۆسەر ئێران. لەبەر ئەم هۆکارە داهاتی فرۆشی نەوت کە مانگانە لە بانکی فیدراڵی ئەمریکییەوە دەگەڕێتەوە بۆ بانکی ناوەندی عێراقی کەمیکردووە، بەمەش بانکی ناوەندی ڕۆژانە ئەو بڕە پارەی کەمکردوەتەوە کە دەخرێتە بازاڕەوە بەهۆی کەمبونەوەی قەبارەی دولار.
2- ڕۆژانە چەند بانکێک دۆلار لە بانکی ناوەندی دەکڕن و دواتر دەخرێتە بازاڕەوە، بەڵام لەئێستادا 14 بانکی ئەهلی خراونەتە لیستی ڕەشەوەو دۆلاریان پێ نافرۆشرێت، بەبیانووی ئەوەی ئەم بانکانە دۆلاریان بردوەتە دەرەوەی عێراق بەتایبەت بۆ ئێران و سوریاو لوبنان، ئەم بانکانە خاوەنەکانیان کەسانی سیاسین و نزیکەی 40% فرۆشی دۆلار ڕۆژانە بەم بانکانە دەفرۆشرا، بەهۆی ئەمەش قەبارەی دۆلار دیسان کەمدەبێتەوە لەبازاڕ، چونکە ناتوانرێت قەرەبوی ئەم 40% لەڕێی بانکەکانی ترەوە بکرێتەوە.
3- بەرپرسەکانیش پێشوتر بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی دەیانخستە بازاڕەوە چەندجارێک بازاڕی دۆلاریان شکاندووەو دۆلاریان کڕیوە بە هەرزان (کە هەندێک کات تا 137 هەزار دابەزیوە) ئێستا لەم کۆتایی ساڵە دەیانەوێت بەروبومەکانیان بچننەوە!
سەرئەنجام، ئەم بەرزبونەوەیە درێژە ناکێشێت و لەئایندەدا نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخەکانی پێشووی.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand