سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سیاسەت  و ئابووری 

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 کانوونی یەکەم 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. نەوزاد هەمەوەندی 

سیاسەت و حوكمڕانی و بەڕێوەبردنی ئابووری گرنگترین پایەكانی دەوڵەت و دەوڵەتدارین ,
كاتێك سیاسەت دەخرێتە بەرژەوەندی ئابووری بۆ حوكمڕانیەكی تەندروست و زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیەكانی , وە هەندێك جاریش ئابووری دەكرێت بە ئامراز بۆ سیاسەتێكی نا تەندروست و بەرژەوەندی خوازی دەستە و تاخم و چەند كوتلەیەكی هەل بۆ ڕەخساو بۆ دادۆشینی ئابووری ووڵاتەكەیان و مانەوەیان لەسەر كورسی دەسەڵات و كڕینی وەلائی چینێكی نزیك لە دەسەڵاتی خۆیان.
هەربۆیە كاتێك بەراوردی نێوان ووڵاتێكی پێشكەوتوو لەگەڵ ووڵاتێكی دواكەوتووی وەك عێراق دەخەینە بەرباس و لێكۆڵینەوە, بۆمان دەردەكەوێت حوكمڕانی و سیاسەت چەندە گرنگن بۆ پێشخستنی ئابووری ووڵات و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیەكانی . كە ووڵاتێكی وەك عێراق ئابووریەكەی خستۆتە خزمەت سیاسەتێكی سەرمایەداری و بێبنەما و بەهەدەردانی سەروەت و سامانی ووڵات بۆ بەرژەوەندی چینێكی دیاریكراو لە ژێر ناوی دیموكراتی و فیدڕاڵی و زۆرجاریش مەزهەب و مەزهەب گەرایی كە كاریگەری ووڵاتانی دراوسێ و ئیقلیمیان بەسەرەوە هەیە .
وە زۆرجار لەسەر خواستی ووڵاتانی بەرژەوەندی خواز و دراوسێ و ووڵاتانی ئیقلیمی ,سیاسیە عێراقی و بەرپرسەباڵاكانیان لە حزب و حكومەت لە دژی هەرێم و لە خودی ووڵاتەكەش بەكاردێنن بۆ شێواندنی بارودۆخی ئابووری عێراق و سەقامگیر لە ڕووی ئەمن و ئاسایشەوە لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی كە ڕەنگە لە ڕویك لە ڕووەكانەوە ئەم ناسەقامگیریە دەبێتە بەرژەوەندیەكی ئابووری و سیاسی بۆ ووڵاتانی ناچەكەو خەلكێكی بەرژەوەند خواز.
بۆیە ئەوەی لەسەر حكومەتەكەی سودانی پێویستە دورخستنەوە و لێسەندنەوەی دەسەڵاتە لە هەندێك بەرپرسی گەندەڵ لە ڕووی كارگێری و ئابووریەوە بۆ ئەوەی لە ڕووی ئابووریەوە عێراقێكی بەهێز دروست ببێت و ببێتە هەنگاوێكی هەڵسانەوە و بەرەو ئاڕاستەیەكی دروست بۆ بوژاندنەوەی كەرتی پیشەسازی و كەشت و گوزار و كشتوكاڵ و ڕەخساندنی هەلیكار چونكە لە ئیستادا عیراق لەبەردەم دووڕیانێكی مەترسیدارە هەم لەڕووی ئابووریەوە هەم ڕووی سیاسیەوە .
مامۆستای زانكۆ


 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!