داهاتی نەوتی مانگی رابردوو هەرێم: (ترلیۆنێك و 191 ملیار) دینار بووە

Draw Media

2022-12-03 11:08:39



درەو:
 ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی رابردوودا زیاتر لە (10) ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، نرخی یەك بەرمیلی بە (79) دۆلار فرۆشتووە، كۆی داهاتەكەی زیاتر لە (821) ملیۆن دینار بەواتای (ترلیۆنێك و 191 ملیار) دینار، لەو رێژەیە (667) ملیاردیناری بۆ خەرجی و (524)ملیار دیناری بۆ خەزێنەی حكومەت بووە. 


پوختە


داهاتی نانەوتی
•    داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم  بۆ مانگی تشرینی دووەم = (287 ملیار) دینارە (بەپێی دوا لێداوانی وەزیری دارایی هەرێم)
•    یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار
•    پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (0) دینار

داهاتی نەوت (هه‌نارده‌ی ده‌ره‌کی به‌ بۆری)
•    هەرێمی کوردستان  لە مانگی تشرینی دووەمی (2022)دا  بڕی (10  ملیۆن و 345 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
•    تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت  بۆ مانگی  تشرینی دووەم (91.42) دۆلارە. 
•     لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (79.42) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (10 ملیۆن و 345 هەزار) بەرمیل X (79.42) دۆلار = (821 ملیۆن و 599 هەزار و 900 ) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (821 ملیۆن و 599 هەزار و 900 ) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 191 ملیار و 139 ملیۆن و 855 هەزار) دینار.
•    بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
-    کەواتە: (821 ملیۆن و 599 هەزار و 900 ) دۆلار  X (56%) = (460 ملیۆن و 95 هەزارو 944) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (460 ملیۆن و 95 هەزارو 944) دۆلار X ((1450 دینار = (667 ملیار و 139 ملیۆن و 118 هەزار و 800) دینار خەرجی نەوتە.
-    (821 ملیۆن و 599 هەزار و 900) دۆلار  X (44%) = (361 ملیۆن و 503 هەزارو 956) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (361 ملیۆن و 503 هەزارو 956) دۆلار X (1450) دینار= (524 ملیار و 180 ملیۆن و 736 هەزار و 200) دینار.

کۆی داهات لە مانگی تشرینی دووەم 2022 (دینار)
(524 ملیار و 180 ملیۆن و 736 هەزار و 200) داهاتی نەوت + (287 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (842 ملیار و 680 ملیۆن و 736 هەزار و 200) دینار 

ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2022

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand