Draw Media

حکومەتی هەرێم، حکومەتێکی بێ پرەنسیپ

حکومەتی هەرێم، حکومەتێکی بێ پرەنسیپ

2022-12-02 08:34:36


گوڵاڵه‌ سدیق

بەپێی یاسایی ژمێریاری لە 12/31ی هەموو ساڵێک ژمێرەی کۆتایی (حسابات الختامية) دەردەهێنرێت و کۆتایی دەهێنرێت بەکۆی داهات و خەرجیەکانی ئەو ساڵە، لە 1/1ی هەموو ساڵێک حکومەت دەچێتە حساباتی ساڵی نوێوەو نابێت فلسێکی ساڵی کۆن بچێتە ناو ساڵی نوێوەو لەناو ساڵی نوێ خەرج بکرێت. (واتە هەموو حساباتێک لەماوەی ساڵێکدا بۆ 360 ڕۆژە، کۆی داهاتی 360 ڕۆژ بەسەر خەرجی 360 ڕۆژ دابەش دەکرێت).

بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا، لە مانگی کانوونی یەکەم (12) موچەی مانگی تشرینی دووەم (11) وەردەگێرێت، وە موچەی مانگی کانوونی یەکەم (12) دەچێتە مانگی کانونی دووەم (1) ساڵی نوێوە. واتە لە هەرێم، ساڵی دارایی (سنة المالية) تەنها 330 ڕۆژە ( کۆی داهاتی 360 ڕۆژ بەسەر خەرجی 330 ڕۆژ دابەش دەکرێت). ئەمەش لەڕووی دارایی و ژمێریارییەوە هەڵەیەکی گەورەو ئیدارەدانێکی هەڕەمەکی و ناتەندروستە، ناچێتە هیچ فەرهەنگێکی یاسای بودجە و دارایی و ژمێریاری و چاودێری داراییەوە!

سەرئەنجام، سەرۆکی حکومەت دڵخۆشە بەم حکومدارییەو بە قەولی خۆی موچە لەسەردەمی ئەمدا دوانەکەتووەو بێ کێشە هەموو مانگێک خەرجکراوە! بەڵام لەڕووی ئیدارەدانی داراییەوە ئەوەی دەگوزەرێ وەک سەردەمی شاو سوڵتانەکانە، هەرکات جەنابی سوڵتان مەکرەمەی نواندبێت دوو فلسی داوە بە خەزنەدارەکانی تا بەسەر ئەو ڕەعیەتە ڕەشوڕوتەدا دابەشی بکەن و شایەره‌کانی بکەونە چەپڵەلێدان و بڵێن موچە دەدرێت!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand