سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پێشکەوتنەکانی یەکێتی ڕێبوار کەریم  

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 تشرینی دووەم 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

▪حەسەن بێگەڵاسی
سەرەتا ویستم ڕەشکردنەوەی پەڕە سپیەکان بەقەڵەمی ڕێبوار کەریم وەلی بەگرینگ نەگرم و وەڵامی قسە هەڵبەستراوەکانی نەدەمەوە، بەڵام ویژدان ڕێگای پێنەدام وابکەم، لەراستیدا هەر کەس ئازادە چۆن دەنوسێ و چۆن لێکدانەوە بۆ جوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵ بکات لەگەڵ کەسی یەکەمی حزبەکان و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی عێراق و نوێنەری ووڵاتان، بەڵکو ئەو خاڵەی بەلای منەوە گرینگە بریتییەلە هەڵوێستە کردن لەسەر ئەو راستیانەی دەبێ لەکاتی خۆیدا بگوترێن. 

 ▪کاتێک نووسینەکەی ڕێبوار کەریمم خوێندەوە، ئەوکات بۆم دەرکەوت ئەو پیاوە بەناو ڕۆژنامەنووسە بەدەست چ بوغزو هەژارییەکی فکری و ئاڵۆزی دەرونی دەناڵێنێت و دەیەوێت کۆمەڵگەش لەم جۆرە تایبەتمەندیەیڤخۆی بێبەش نەکات.

▪ئەم جۆرە نوسینەی ڕێبوارو مامۆستا و هاوڕێکانی دەرخەری ئەو حەقیقەتەیە کەچەندە تەنگەتاو و هەناسە سوارن بەجووڵەو هەنگاوەکانی سەرۆک بافڵ، بێگومان هەرئەوەشە وایکردووە ڕێبوار کەریم هەر جارەو بەئاوازو تۆنێکی جیاواز و ماکیاج کراو ئاواز دابنێ، کورد گوتەنی خۆشی نازانێ چی بڵێت و چی بنوسێت و چۆن ڕووی خۆی سپی بکاتەوە لەبەردەم شەقام، چونکە ئەو جۆرە لەنووسین و لێدوان و قسەکردنە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر ڕێبوار کەریم و مامۆستاکانی ڕێبواریش بچوکتر و ناشیرین تر دەکەن لەبەردەم حزبەکەی و هەمدیسان کۆمەڵگەی کوردی، چونکە قسەکانی جگە لەبوختان و ووشە ریزکردن و پینەو پەڕۆکردن نەبێ هیچی ترنین.  

▪ڕێبوار کەریم لەسەرەتاوە  تاهەنوکە بەردەوامە لە سیاسەتی خەڵەتاندن و چەواشەکردنی مامۆستاکانی، دڵنیام لەوەی مامۆستاکانی ڕێبوار لەخۆی کەم ئەزموون ترن، ئەگەر نا باش دەزانن قسەکانی ناوبراو بێمانان، چونکە مێژوو گەواهیدەری ئەو ڕاستییەیە کە ڕۆڵ و پێگەی سەرۆک بافڵ و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چ  لەڕووی نێودەوڵەتی چ لەئاستی ناوخۆو چی لەسەر ئاستی هەرچوار پارچەی کوردستان چەندە گەورەو گرنگ و زەروورە بۆ  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.   

▪یەکێکی تر لەو خاڵانەی کە ڕێبوار کەریم دەیەوێت بەردەوامی پێبدات بریتییە لەبەرگری کردنی لەدەستکەوتە خودیەکان و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی کەسیەکانی، ئەمەش بەبڵاوکردنەوەی وتارە بوختان ئاسا و درۆ میکیاجکراو و ڕیزکردنی قسە لوس و بریقەدارەکانیەتی بۆ مشغوڵکردنی هاوڵاتیان، ئەگەر نا دیدارو سەردانە بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵ چ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و چ لەگەڵ نوێنەرو نێردەی وڵاتان و چ لەگەڵ کەسی یەکەمی حزبە کوردستانیەکان و چی لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردی، لە ماڵە گەورەکەی مام لەدەباشان و دوکان وێنەیەکی گەورەی لای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و شەقامی عێراقی دروستکردوە.   

▪ئەگەر ڕێبوار کەریم پێی وابێت بەڕەشکرنەوەی پەڕە سپیەکان بەبوختان و قسەی عەفەویانە لەپێگەی یەکێتی و سەرۆک بافڵ کەم دەکاتەوە، ئەوە ئەوکات توشی هستریا بووە و دەبێ ئەو خەونە لەمێژینەی بەرامبەر دوانەی یەکێتی و سەرۆک بافڵ لەگەڵ خۆیی و مامۆستاکانی بباتە ژێر گڵ، چونکە وەک هەموان دەزانن ڕێبوار کەریم بەدرێژایی مێژوو چ ئەوکاتەی لەمیدیایەکی حزبی کەبەپارەی خەڵک کار دەکات، وەچ ئەو کاتانەی لەئەوروپاوە لەژێر ناوی دەمامکی بێلایەنی سیاسیەوە درێژە بەئەجینداکەی دەدات و نوسینەکانی جگە لەشەر فرۆشتن نەبێ بەرامبەر یەکێتی و سەرۆک بافڵ هیچی تر نین، بێگومان خەونیش هەر خەونەو هیچ کاتێک نەبووە بەواقیع.  

▪ڕێبوار کەریم و مامۆستاکانی لەو سۆنگەوە توشی شۆک بوون کاتێک دەبینن سەردان و دیدارە بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵ و  پێشکەوتن و گۆڕانکاریەکانی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هیچ کات لەئاستی چاوەروانی پارتی نەبوون، هەربۆیە ئێستا ئەم حزبە وەک دەبینین تووشی شۆک بووە، چونکە سیاسەتی عەقڵانی سەرۆک بافڵ واخەریکە ستۆپ بەعەقڵیەتی پاوانخوازی و سیاسەتی گەمارۆدانان و هەڵاواردن و جیاوازیکردن لەنێوان شارێک بۆ شارێکی تری کوردستان دەکات.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!