لە دەرگەی ماڵەکەی مالیکییەوە بۆ باپیر کامەلا!

Draw Media

2022-11-24 19:27:12



رێبوار کەریم وەلی
ئەلبەتە یەکگرتووی لێدەرچێ و تا راددەیەکیش کۆمەڵ، ئەمڕۆ کوڕەکەی تاڵەبانی(واتا بافڵیان) لەگەڵ دوو بەرپرسی لق (گۆڕان و سۆسیالیست)و چەند ناوچەیەکی پارتی کۆبۆتەوە. کە سیفەتی حزبیان هەیە. ئەوە یەک.
*
بافڵ لە چەند رۆژێک بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە، دەڵێن دەرگەی ماڵی نوری مالیکی دەرهێناوە و دەرگەی لێ ناکاتەوە. ئێستاش دوای ئەوەی نائومێد بووە، بایداوەتەوە بۆ ئەوەی ئەو فشارەی قەرار بووە لە بەغدا بیخاتە سەر پارتی لە کوردستان و بە کۆکردنەوەی لق و ناوچەکانی پارتی دروستی بکات! ئەلبەتە مامۆستاکەی دیسان دەرسێکی هەڵەی داوەتێ! ئەوە دوو.
*
بافڵ ئازادە  هەرچییەک دەکات بۆ ئەوەی پارتی ئەمر قەبزەکەی لەسەر لابات و ، بەدەمی خۆی گوتی ئامادەی هەموو سازشێکە بۆ پارتی، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە بۆچی دوو حزبی وەک کۆمەڵ و یەکگرتوو کراونەتە ئالەت؟ ئەوە سێ.
*
هەر دوێنێ بوو بە دەیان خوێندکار کە بۆ مافە سەرەتاییەکانیان هاتبونە سەرجادە، بە فەرمانی ئەو زاتە دەستگیر کرابوون، هەمووی چەند هەفتەیەک پێش ئێستا بوو کە هاوکار جاف بە فەرمانی ژێردەستەکانی ئەو زاتە لە ناو جەرگەی هەولێر تیرۆر کرا! نەتانپرسی سەروگوێلاک ئەوە چەندی بەچەندە. ئەوە چوار.
*
کوڕەگەورەی تاڵەبانی ئێستا خەریکە سێیەم نزیکترین رەفیقیشی(قوبادی برای) لێدەبێتەوە و ئەویش دەکاتە قوربانیی ئەو لووت بەرزییەی کە لە دوای هەشتی تەمموزی پار تووشی بووە.  داڵدەدانی تۆمەتبارێک دارودەستەکەی کە فرمانی گرتنیان هەیە و رەنگبێ دواتر چەندین کەیسی دیکەشیان بەسەردا ساغ بێتەوە، کاسەی سەبری پارتیی پڕ کردووە. تەقە کەوتۆتە ناو عایلەشەوە. ئەوە پێنج!
*
جا لە هەمووی خۆشتریش ئەوەیە کە ئەو ئازادییەی ئیدعا دەکرێ لە سلێمانی هەیە، مەگەر لە کابول یان پیۆنگ یانگ نمونەی هەبێ، دەنا نەبیندراوە کە بەناوی ئازادییەوە، مامۆستا بکوژرێت، رەئیسی حزب هەفتەی جارێک بگیرێت، پەرلەمانتار و رۆژنامەنووس بگیرێت، نەیاری سیاسی تیرۆر بکرێت و خانەوادەی شاربەدەر بکرێت و ئینجا رووت هەبێ و باسی ئازادی بکەی! ئەوە شەش!
*
ئەوە شەش خانم لێگرتی جا تۆش هەر بەتەمای دوو شەش بە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand