سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لە "ماوەت" ترشی رنیبوو ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 تشرینی دووەم 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عەبدولڕەزاق شەریف

تراژیدیا، هەمیشە بەکۆمیدیا بارگاویە ! شاری سلێمانی و خەڵکەکەی لەگەڵ ئەوچەمکی پێکەنین و گریانە ئاوێتە بون ! نوکتە و قسەی خۆشی تازێ و مزگەوت دەماودەم لەناو کۆڕ و مەجلیسا باسدەکرێن، زۆرن ئەو روداوە کۆمیدی و قسە تەنزانەی لەگەڵ مێژوی کارەساتەکاندا، تەدوین کراون، دوا کارەساتیش بەدەر نەبو لەم گاڵتەجاڕیە کەپێویستە ڵەگەڵ مەراقەکەدا، لەگەڵ خەم و رەشپۆشی سلێمانی و هەمو کوردستانا بنوسرێتەوە .
- پێشکەشکاری بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی بە دڵێکی غەمگینەوە بە شۆفێری شۆفڵەکە دەڵێت :
- ئەو مناڵانەی بەمردویی دەرتانهێنان پێش ئەوەی غازەکە بتەقێتەوە خەریکی چی بون ؟ 
+ خۆ من لەگەڵیانا نەبوم !
ئەم وەڵامە پرسیارێکی کۆنی پەیامنێرێکی تەلەفزیۆنەکەی بیرهێنامەوە کە تایبەت بەتراژیدیای ئەنفال ژنە گەرمیانیەکی ئەدوان و لێی پرسی :
- کە جاشەکان هاتنە سەر گوندەکەتان چیان دزی لە مەڕوماڵات ؟
+ ئەی خۆو لەیلیان نەویی !
تومەز پەیامنێرەکە کۆنە جاش بو، پیرەژن ناسیبویەوە و بەو شێوەیە وەڵامی دایەوە، ئنجا چونکە کارمەندانی بەرنامەکە لە فۆنەتیکی گەرمیانی شارەزا نەبون، وەک خۆی و بەبێ مۆنتاج پەخش و بڵاوکرایەوە .
مەسرور بارزانی بەمەبەستی سەرەخۆشی و هاوخەمی دەربڕین تەلەفۆن بۆ خاوەن تازێی ئەوکارەساتە گەورەیە دەکات و دەڵێت :
- بەڵێ ! بەڵێ 
+ ئێمە فەرعێکین لە فەرعەکانی (خەریکە ئەڵێت عەقاری)، بنەماڵەی بارزانی ! 
خاوەن تازێ دەبێتە مەسرور و خاوەن پەیامی پرسەکە ئەبێت بە شێخی سیرێ .
نێچیرڤان بارزانی وەک خەڵکی سلێمانی پەیام دەنێرێ و بە بیستوچوار سەیارەی درع و فەوجێکی حیمایەی تایبەتەوە خۆی دەکات بەشاردا، کەچی وەهاب هەڵەبجەیی بەیاننامە دەردەکات و دەڵێت :
-  لەئاسمان و زەمینەوە گیانی سەرۆکی هەرێمم لە شاری سلێمانی پاراست !! 
خواهەڵناگرێ لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ، سەرۆکی دژە تیرۆر وتبوی :
- بەڵکو بەهۆی ئەو بەیاننامەیەوە فەرمانی گرتنەکەم هەڵبوەشێتەوە !
باڤڵ تاڵەبانی چونکە هەمو خەیاڵ و خەوی لای پارەیە لەیەکەم کاردانەوەی کارەساتەکەدا وتی :
- خانوە ڕماوەکە بەجوانترین شێوە بۆ مردوەکان دروستدەکەمەوە، ژماردنی پارەی ئۆتۆمبێل و پەنجەرە شکاوەکانیش لەسەر خۆم !
ئنجا ئەمەش نوکتەیەکی کارەساتێکی کۆنی وەبیرهێنامەوە ...
ساڵی دوهەزاروحەوت جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم یەکێتی بو . کارەساتێک روی لە خانەقی کردبو، رۆژنامەی کوردستانی نوێ بەمانشێتێکی گەورە نوسیبوی :
(عومەر فەتاح یەک ملیۆن دۆلاری بەخانەقین بەخشی )
عومەری سەید عەلی ئەو رۆژە لەکۆبونەوەی مەکتەبی سیاسیدا، داوایکرد رۆژنامەکە بخەمە سەرمێزی کۆبونەوەکە و بەردەستی خۆی ، من بێ تێگەیشتن لەمەبەستی و لەسەرەتای کۆبونەوەکە بۆم دانا، روو لەئازاد جوندیانی (بەرپرسی راگەیاندن) وتی : 
- کاکە ئەم مانشێتە چیە ؟ تۆ نوسیوتە ؟ راگەیاندن وایە ؟
+ بەڵێ کاک سەید عومەر وایە، بەرێز کاک عومەر فەتاح ئەوە خۆی لێرەیە یەک ملیۆن دۆلاری بەخانەقین بەخشیوە .
- کاک عومەر فەتاح ملیۆنێ دۆلاری لەکوێ بو ؟ لەماوەت ترشی رنیبوو .! 
دواجار ئەم قسەیەی سەید عومەر بوبە ئیدیۆم هەرکەس پیاوەتی بەپارەی حیزب و حکومەتەوە بکردایە ئەمانوت (بۆ لەماوەت ترشی رنیبوو) . 
هەڤاڵ ئەبو بەکر  لەسەرەتای کارەساتەکەوە ( هەڤاڵ تازێی هەیە و ئەمڕۆ باوکی مردوە، با نوکتەکانی هەڵگرین بۆ خەڵکیتر بیگێڕنەوە ) جارێ سەرەخۆشی لێدەکەم .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!