Draw Media

وەرە با پێکێ ژەهر لێدەین

وەرە با پێکێ ژەهر لێدەین

2022-10-31 08:03:20


رێبوار کەریم وەلی

سیلسیلەی تەسفیە حیساباتی ئەمنی و هەواڵگری کە لە مێژووی کورددا وێنەی نەبووە، لە کوردستان دەستی پێکردووە. هەر لە تیرۆرکردنیبەرپرسانی باڵای ئەمنییەوە بگرە، تا تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی کەسە هەرە نزیکەکانی خۆیان. لەوە ترسناکتریش تۆمەتبارکردنی سەرۆکی حزبێک بە ژەهرخواردووکردنی کوڕە پەرلەمانتارەکەیان لە لایەن خانەوادەکەیەوە. تابلۆیەکی رەش و ترسناک.
*
بێدەنگیی پارتی لە رووداوی هەشتی تەمموز و قەلەمداد کردنی بەوەی کە ئەوە رووداوێکی ناوخۆیی ئەو حزبەیە، دەستی کوڕەکانی تاڵەبانییواڵا کرد تا پەنا بۆ هەموو جۆرە بوختان و کردەوەیەکی ناشەرعی ببەن. کاتێک لە رانیە بەرپرسی پۆلیسی ئاو شارە بەدەستی دژە تیرۆری جووت کوڕانی تاڵەبانی خەڵتانی خوێن کرا، نەک وەزارەتی ناوخۆ نوققەی لێوە نەهات، بگرە ئەنجومەنی ئاسایش قوربانیی وەک داواکراو لەلایەن قانوونەوە وەسف کرد!
*
١٤ مانگە جووتە کوڕی تاڵەبانی سەرکردایەتیی حزبێک دەکەن کە ئێستا لە سایەی ئەوانەوە حزبەکە تف لە روخساری دەکات. سلێمانی نائارامترین شوێنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە ئەوەی لە توانای دابێت و بزانێ رۆژێک دەکەوێتە بەر غەزەبی ئەوانەوە، را دەکات دێتە هەولێر،بەڵام لە رابردوودا کە دەگوترا پارتی نابێ موبارەکەی ئەو کودتایە بکات و رۆژێک پڕشکەکانی ئەم ئاگرە داوێنی ئەویش دەگرێتەوە، لە بەرئەمڕۆ بوو کە جووتە کوڕ کە فڕیان بەسەر سیاسەت و ئیدارەوە نییە، ئەمنیەتی ناوماڵی پارتیش تێک دەدەن.
*
بڵاوکردنەوەی دانپێدانانەکانی تۆمەتبارانی کوشتنی هاوکار جاف، سەرباری هەموو شانتاژ و تکا و رجاکانی جووتە کوڕی تاڵەبانی، یەکێکبوو لە بوێرانەترین و ئەخلاقیترین بڕیارەکانی مەسروور بارزانی و، کۆتاییی بە چاوپۆشی و خاترانەی پارتی هێنا لەگەڵ ئەو کوڕانەدا. مەکینەیەکی گەورەی تیرۆریستی بەناوی دژایەتیی تیرۆرەوە چەپ و راست دەبڕێ و دەکوژێ. سەرۆکی ئەم دەزگایە و بڕیار دەرەکەی دووکوڕەکەی تاڵەبانین و، ئێستا دەرفەتە کە پەلکێشی بەردەم قانون بکرێن.
*
ئێستا نۆرەی پارتییە کە پێکێک لەو ژەهرە بخواتەوە و دەسەڵاتی دادوەری بێ گوێدانە پلە و پۆست و پایە، لانیکەم سەفەری دەرەوەی وڵات لەهەموو ئەوانەی تێوەگلاون و دەزانرێ کێن مەمنوع بکات. ئەگەر پارتی واز لە پشتیوانی ئەو جووتە کوڕە بێنێت و قووت و مووچەی خەڵکیانلەدەست دەربهێنێ(پارەی مووچەی خەڵکی سلێمانی بخەنە سەر بانکەکانی هەولێر)لەناو ئەو حزبەدا، هێشتا کەسانێک هەن کە دەتوانن رێڕەوی حزبەکە راست بکەنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand