Draw Media

عێراق لە چاوەڕوانیی داڕمانێکی گەورەدا

عێراق لە چاوەڕوانیی داڕمانێکی گەورەدا

2022-10-29 08:18:59


زانا توفیق بەگ

ئەوشڵەژان و داڕمانە کتوپڕانەی لە گوڕەپانی سیاسی عێراقدا دەبینرێن، بەڵگەی دروستن کە داهاتووی عێراق لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەکەی سودانی بە کۆمەڵی ڕیسکی ترسناکدا گوزەر دەکات. گرنگترین ریسکی بەردەم کابینەی نوێ عێراق بریتیە لە پەیوەندیەکانی ئێران و ئەمریکا لەدوای کۆتایی هاتنی ولایەتی سەرۆکایەتی بایدن و گەڕانەوەی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکاو دەستنیشانکردنی جۆری په‌یوەندییەکانی سەرۆکی نوێ ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا.

هەموو دیدگا سیاسییەکان بەو تڕوانینە نوێیە دەڕوانن لە کێشە هەڵواسراوەکانی ئەمریکاو ئێران، کە عێراق لە ئایندەیەکی سیاسی نزیکدا دەبێتە گوڕەپانی ململانێی سەربازی و لێکترازانی کابینەکەی سودانی و لاسەنگکردنی هەردووبەرەی دژبەیەکی وڵاتانی پڕۆ ئەمریکاییەکانی وەک کەنداو بەشێک لە وڵاتانی ئابوری ئاسیا دژی وڵاتانی وەک ئێران و ڕوسیاو چین لەناو خاک و جوگرافیای سیاسی وڵاتی عێراقدا. باشترین پێگە بۆ دەستشکاندنەوەی یەکتری لەنێوان ئێران و ئەمریکا وڵاتێکی وەکو عێراقە. کە ڕووترین پێگەیە هەیە بۆ دروستکردنی پێکدادان لەسەر بنەمای ئایدیای دین و ئایدۆلوژیای سیاسی بەبێ ئەوەی هاوڵاتی عێراقی لەوە تێبگا بۆچی و لەپێناوی چی خەریکی کوشتوبڕینی یەکترین.

گرنگترینۆ پاڵنەری کێشەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق بریتیە لە دۆسیەی ئەتومی و قۆناغەکانی بەڕێوەچونی ئەو کەیسە لە ڤێنا. هەرکات جۆرێک لە نزیکبوونەوە لەنێوان وڵاتانی ئەتۆمی و ئێران ڕووبدات ئەوا دۆخی سیاسی عێراق بەرەو ئاسایی بوونەوە هەنگاو دەنێت. وە پێچەوانەکەی واتە هەرکاتی قۆناخی گفتوگۆکانی لایەنەکان گرژی تێبکەوێت ئەوا دیسان هێزەکانی میلیشایی سەر بە ئێران لە عێراق ململانیەکانیان توندتردەکەن، وە حکومەتەکەی سودانی بەرەوە هەلوەشادنەوە هەنگاو دەنێت چونکە لە بنچینەدا سەرماییەی سیاسی ئەوەندە نیە تابتوانێ هێزەکانی میلیشایی لە عێراق دووربخاتەوە یان سوپای عێراقی بێلایەنانە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبێت لەسەرهەڵدانی کێشەکاندا چونکە ئەم سوپایە وەلائی نیشتمانی نیە بۆ عێراق.

لەلایەکی ترەوە هاوڵاتی عێراقی هیواخواستە لە ڕابووردودا چی بەسەر بەعس و دارودەستەکانی هات لە ئێستا بە زیاتر بەسەر حکومەتو لایەنە سیاسی و کاربەدەستەکانی عێراق بێت. دۆسیە دووهەم تایبەتە بە مانەوەی سوریاو حیزبوڵا لەدوای تێکچوونی دۆخی سوریا هاتنی ڕوسیاو تورکیا وەکو میحوەریەکی جیاواز لەناوچەکەدا. وە دابەشکردنی هەیمەنی ئەو هێزانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ئێران و ئەمریکاو دورکەوتنەوەی ئەمریکا لە عێراق و فەراهەمکردنی ناوچەکە بۆ ئێران لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران بۆ ناوچەی کەنداوی عەرەبی زامنکردنی ئاسایشی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە. دورکەوتنەوە لە لێدانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەتایبەتی لە کەنداو. ئەمە ڕووگەیەکی تری ململانیەکانی ئێرانە لەبەرامبەر ئەمریکا لە عێراق و قۆناخی نوێی ململانێکان زیاتر توندتر دەبێ لە دوای گوڕانی سەرۆکایەتی نوێ ئەمریکا .

حکومەتەکەی سودانی کە هیچ بنەمایەکی بەهێزی سیاسی نیە و متمانەی هاوڵاتانی عێراقی نیە ناتوانی ڕوبەڕووی ئەو ئاڵەنگاریە سیاسیانە بێتەوە لە عێراق واتە بە کورت و کوردی عێراق لە ئێستاو داهاتوودا ناتوانی ببێتە چوارچێوەیەکی ئارام بۆ هیچ لایەنیێک.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand