کورد سەردەمێکی نوێی گەشی سیاسی و ئابوری
2022-10-25 05:35:59
ڕێبوار محمد ئەمین
لەئێستا دا جیهان بەقۆناغی ڕاگوزەری نەزمی نوێی نەوت و گازدا تێدەپەڕێت .
ململانێی وزەو جەنگی ڕووسی ـ ئۆکراین تەواوی سیاسەت وئابوری لەجیهان گۆڕیوە بەگشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی ،بەبۆچونی من هەموو ئاراستە ئابوری وسیاسیەکان بەقازانجی کورد دەشێکێتەوە ئەگەر کورد لەخۆی تێک نەدات.
گۆڕانکاریەکانی چین :
یەکەم ـ گۆڕانکاری ئابوری
بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس بۆکەمکردنەوەی هەناردەی نەوت لێکەوتەی ئەرێنی بۆکورد لێکەوتەوە بەوەی کە دەیانەوێت نرخی نەوت بەرزکەنەوە ئەم بەرزکرودنەوەیە وادەکات هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی بەردەوامی باشی هەبێت و هەوڵی کۆنترۆڵی کێشە ئابوریەکانی بکات و مەترسی قەیرانی زیاتری لێ دووربکەوێتەوە و لەبەرانبەر بەغدادا سەربەخۆی ئابوری وسیاسی بەهێزی هەبێت.
لەململانێکی دۆسیەت نەوت دا بەکارتێکی بەهێزەوە ململانێ بکات.
دووەم ـ گۆڕانکاریە سیاسی یەکان
بەهۆی جەنگی ڕووسی ـ ئۆکراینەوە تادێت وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش دەبن بەسەربەرەی شەڕدا کەبەم شێوەیە :
١-وڵاتانی عەرەبی ناو ڕێکخراوی ئۆپێک بەعێراقیشەوە لەئێستا بەهۆی بڕیاری کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتەوە خۆیان خزاندۆتە بەرەی ڕووسی و دژی ئەمریکی یەوە ئەمەش کاریگەری ئەرێنی بۆ دۆسێی نەوتی هەرێم هەیە لەگەڵ بەغداو پشتیوانی زیاتری بۆ کورد پەیدادەکات باشترین نمونە هاتنی کۆمپانیای کۆمێت گرووپی ئەمریکی یە بۆهەرێم بۆ وەبەرهێنانی نوێ لەبواری نەوت لەکاتێکدا کە بەغداد دەیەوێت کۆتای بە دۆسێی نەوت بهێنێت وبیخاتەوە ژێردەستی خۆی.
٢-تورکیا
تورکیا لەئێستادا دەیەوێت هاوسەنگی لەنێوان ناتۆو ڕووسیا ڕابگرێت بەڵام ئەم هەڵوێستەی ناتۆی نیگەران کردوەو جێگەی متمانەی ناتۆو ئەمریکا نی یە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تورکیا و هەمووگوشارێک لەسەرتورکیا کاریگەری ئەرێنی لەسەر کورد بەگشتی دەبێت.
٣-ئێران
ئێران لەململانێ یەکی توندی ناوخۆی،هەرێمایەتی نێودەوڵەتی ئابوری وسیاسی یە ،لەلایەک لەناوخۆ هەژانێکی سیاسی گەورەهەیەو دۆخەسیاسی یەکەی ئاڵۆزکردوەو گەمارۆکانی سەرئێرانیش دۆخەئابوریەکەی قورس کردوە.
ئێران لە ململانێدایە لەگەڵ بەشێک لەوڵاتانی عەرەبی ئەمانەش تێچێن دەکەن لەوڕووداوانەی ناوئێران وسەرئێشەی بۆدروست دەکەن.
هەروەها ئێران لەململانێیەکی توندە لەگەڵ ڕۆژئاواو بەهۆی درۆنەکانی یەوە پشتیوانی ئاشکرای بۆڕووسیا سەلماندوە دژی ئەمریکاو ئەوروپا ئەمەش لێکەوتەی مەترسی داری لێەکەوێتەوە.
ململانێکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەبۆچونی من بەرەوخاوبوونەوە دەچێت لەبەرئەم هۆکارانە :
ـ ئەگەر ئێران بیەوێت پەرچەکرداری بەردەوامی هەبێت دژی هەرێم بەهۆی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوا زیانی ئابوری وسیاسی دەبێت بۆ ئێران، لەڕووی ئابوری یەوە کێشە بۆبازرگانی دروست دەبێت و ئێران زیانی پێدەگات ناتوانێت هەرێم وەک بازاڕی خۆی بەکاربێنێت وزیانی پێدەگات.
لەڕووی سیاسی یەوە ئەگەر ئاڵۆزی بەردەوام بێت لەگەڵ هەرێم ئاڵۆزیەکان بۆناوخۆی ئێران زیاتردەبێت.
بەبۆچونی من نیگەرانیەکانی ئێران لەدۆسەی غازی هەرێم کەمبۆتەوە و بەهۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ تورکیا بۆهەناردەی غاز،وەهەروەها پشتیوانی کورد لەحکومەتی نوێی عێراق کاریگەری دەبێت لەخاوکردنەوەی ململانێکانی نێوان هەولێرو بەغدادو ئاراستیەکی نوێ وەردەگرێت بەوەی ئێران دەیەوێت کورد بەردەوام پشتگیری حکومەتی نوێی عێراق بکات چونکە موقتەداسەدر وەک دوژمنێکی حکومەتی نوێ سەیردەکات ئەگەر کورد پشتیوانی حکومەتی بەغداد نەبێت بۆ سەدر ئاسانتر دەبێت بۆ ڕووخانی.
ئەنجام
هەموو گۆڕانکاریەکان بەقازانجی کورد دەشێکێنەوە هیوادارم کورد بەوپەڕی ژیری یەوە خۆی ئامادەبکات و سود لەڕووداوەکان وەربگرێت و یەکڕیزی ماڵی خۆیشی ڕێک بخات و یەک دەنگ ویەک ڕەنگ بن.
* ماستەر لەگرێبەستی نەوت وگاز