Draw Media

پەرلەمانێك بەنیوەناچڵی لەدایك بێت بەنیوەناچڵیش دەمرێت!

پەرلەمانێك بەنیوەناچڵی لەدایك بێت بەنیوەناچڵیش دەمرێت!

2022-10-09 08:35:44


سالاری بازیان
چەند شانۆگەرییەكى پڕ بینەرە، چ كەرنه‌ڤاڵێكى ديموكراتیيه كاتێك لهنێوان درێژکردنەوەی تەمەن يان نەکردنەوە، زۆرینەیەك (بەناوی دیموكراتیەتەوە) تەمەنی خۆیان درێژدەكەنەوەو ناوچەكه لەژان و كوڵاندايە.
باشوری كوردستان و هەرێمەکەی لەناو خوێنى دەیان برینی ساڕێژ نەبوودا تل دەخوات، ئێوەش لەو هەموو بێدادییەدا، لەکوێی ئازارو کێشەکانی ئەم کۆمەڵگەیەدان، هیچیشتان پێنەوتین چیتان پێیە بۆ ئەمە تەمەنە نەو بەهاریەتان..
ساڵانێکە پەڕلەمان بووەتە شانۆی نمایشی جوراوجۆر، ساڵانێکە ئەم دەزگا گەورەیەی یاسادانان بووەتە هۆیەک بۆ ڕووپۆشکردنی سیستمێکی خێزانی بێ فەر، بووتە جێگەی شەرعیەتدان بەناهەقی و نادادپەروەریی، ئەمەیە ديموكراسى درۆزن و هەڵبژاردنى ساخته دوا فۆرمى شكستخواردووى حوكمرانى خاورميانه‌و هەرێممەکەى ئێمەیە چونكە حزبەكان لەگەڵ هەموو دنیا سیاسەت ناكەن لەگەڵ خەڵكەكەی خۆیان نەبێت.
ئیستا دەپرسين، هەڵبژاردنی ئالەو چەشنە دەتوانێت چى بگۆڕێت؟. كومەڵگەی كوردەواری بەئومێدێكی زۆرەوە متمانەی خستە بەردەستی ئێوە، ئێوەش نەك هیچتان نەكرد ئەو تروسكاییەی ئومێدی كوردەواریشتان فەنا كرد، هەقە خەڵك تەنانەت هەموو ئەوانەشی كە هێشتا تەمەن رێگەی پێنەداون بەشداری هەڵبژاردن بكەن، بپرسن لەم ٣٢ ساڵە  ئەم پەرلەمانە نازدارە کام بەردی خستووەتە سەر بەرد بۆ بیناكردنی كۆمەڵگەیەكی ساخڵم، ئاخۆ توانیویەتی چى بكات کە خێرو بێری میللەتی تێدا بێت؟.
ئیستا لەسایەیی سیاسەتی فشەكردن بە پەڕلەمان و هەڵبژاردنەوە، ئەو دوانە بوونەتە دوا بزماری ئەو تابوتەی كە نەوەی ئایندە بەنیازبوون هیواو ئومێدی لەسەر هەڵچنن و داهاتوویەکی گەشی پێ بینابكەن. 
خەڵکانی هەلپەرستی ناو ئەم شانۆیە کە دەسته دەسته بوون بەسەربار بەسەر كۆمەڵگەوه، ئێستا گەرمتر هات و هاواریانەو دەیانەوێت خۆیان  كاندید بكەنەوەو کڵاوێکی تر بخەنەوە سەر میللەت، ڕووداوه سياسيیەكانی ناوچەکەو جیهانیش ئاماژەن، کە سەرجەم  نەخشەی سياسى ناوچەكه گوڕانكاری بەسەردا دێت، جا مژده بێت لەو پەرلەمانەى كە هەر بەنيوه ناچڵ له دايك بووە، بەنيوه ناچڵيش دەمرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand