پارتی زه‌ره‌رمه‌ند و گۆران و یه‌كێتی براوه
2022-10-06 13:09:17
كارزان سه‌باح هه‌ورامی
ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی كه ئێستا دژی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانن خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كی دواخستنی هه‌ڵبژاردن بوون بۆچی؟ چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌گه‌ڵ پارتی بونایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خۆی هه‌ڵبژاردن بكرابایه یه‌كێتی به ته‌نیا له‌به‌ره‌یه‌ك ده‌مایه‌وه و ناچار ده‌بوو ملكه‌چی هه‌ڵبژاردن بێت به‌ڵام ئه‌مانیش واته (گۆران و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ)، له‌گه‌ڵ داواکاری یه‌كێتی له هه‌مواری یاسایی هه‌ڵبژاردن و پرسی كۆتاكان ده‌ستیان كرد به ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه و بۆچونی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نزیك كرده‌وه سه‌رجه‌میان داوایان له پارتی ده‌كرد كه یاساكه هه‌موار بكاته‌وه و كورسی كۆتاكان ده‌ستكاری بكرێت.
ئێستاش كه كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی ده‌كه‌ن و نیگه‌رانن له‌و دۆخه‌كه ده‌بوو ئه‌و كاته ئه‌وه‌یان بزانیایه كه ئه‌گه‌ر ده‌ستیان شل بكردبایه و به‌ربه‌ست نه‌بونایه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان ئێستا هه‌لبژاردن به‌بێ گرفت له كات و ساتی خۆی به‌رێوه ده‌چوو بۆیه ئه‌وان به‌رپرسیارن له‌وه‌ی رێگر بوون له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی بكرێت.
ئه‌وه‌ی لێره قازانجی كرد گۆران و یه‌كێتی بوون له‌پله‌ی یه‌كه‌م، گۆران له دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ته‌نیا 1 كورسیشی نه‌هێناوه،بۆیه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش دۆخی له‌وه باشتر نابێت بۆه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وان قازانج بوو چونكه 12 كورسیان له‌په‌رله‌مان هه‌یه، بۆ یه‌كێتی هه‌ر زۆر باش بوو یه‌كێتی به‌م درێژكردنه‌وه‌یه دۆخی ئیستای سلێمانی و ناوخۆی خۆشی تێده‌په‌رێنێت و یه‌كێتی عاقڵانه یاره‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كرد و ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی درێژكرده‌وه و له‌داهاتوو بۆشی ده‌بێته عورفێك كه هه‌ركاتێك دۆخه‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بوو ئاوا ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئیستا یه‌كێتی شوێن پێی خۆی له حكوومه‌ت قایم كردووه به‌سه‌دان به‌رێوه‌به‌ری گشتی و وه‌زیرو بریكاری وه‌زیری هه‌یه به‌م پێكهاته‌وه به‌قه‌د پارتی پشكی له حكوومه‌ت هه‌یه نایه‌وێت له‌خۆی تێك بدات.
هه‌رچی پارتییه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بوو پارتی خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی نه‌گۆر و فراوانه و ئێستا هه‌ڵبژاردن بكرێت پارتی كورسیه‌كانی خۆی به‌زیاده‌وه ده‌هێنێته‌وه، پارتی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی درێژكرده‌وه بۆ یه‌كێتی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه دوای ساڵێك له درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ئایا یه‌كێتی هه‌ر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه و كورسی كۆتاكان دابه‌شكاری بكرێت، بۆیه گه‌ره‌نتی نییه دوای ته‌واوكردنی ئه‌م خوله یه‌كێتی چ داواكاری دیكه‌ی هه‌یه.
پارتی له ئاستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تیش نیه‌تی خۆی له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ربری سه‌رۆكی هه‌رێم رۆژێكی دیاری كرد و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش بودجه‌ی بۆ دانا به‌ڵام له‌درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان واقعیه‌تێك دروست بوو به‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ (هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بێت و په‌سه‌ندی ده‌رئه‌نجامه‌كانیشی نه‌كات)هه‌ڵبژاردن له وكردستان ناكرێت ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له عه‌یبه‌كانی پرۆسه‌ی دیموكراتی له كوردستان.