سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

عیلاقەکان

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تشرینی یەکەم 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

بۆکڕوزەکەی زڕگوێز و دوکەڵی نێرگەلەخانەکانی وڵات بە داڵانی خەستەخانەیەکدا ڕەت دەبن کە سیاسەتگوزارێکی لاخەبەر جوابی بۆ ناردووە بڕۆ چۆن خۆت بەخێو دەکەی بەخێوی بکە. ئەمەیە سەبەبی ساردبوونەوەی دیشلەمەکەی باوکم کە جاران لە پێناوی ئازادکردنی تەپۆڵکەیەکدا فیشەکی گڕداری دەنا بە ماڵی موختارەوە، موختارێک کە ڕەززای ئەوەندە گران بوو هەستت دەکرد لە موستەقبەلدا دەبێتە ڕابوردویەکی درێژەداری جوان ، جوانتر لە ڕەنجڕۆڤەرەکانی وەبەرهێنە دوبەی نشینەکەی پشت خەیاڵە هەندەسییەکانی سپینۆزا وەختێک لە کەلاوەکانی سەندیکادا کرێکارە بێکارەکان دووشەش لەدەستی یەکتریدا دەتۆپێنن ، بۆیە فڕۆکە بەیرەقدارەکان لە ڕەشبەڵەکێکی خوێناویدا سنگ و بەرۆکی کۆترەباریکەکان لە بەشی پێشوازیدا نمایش دەکەن بۆ مشتەرییە شەپقەلەسەرەکانی دایەگوڕگوڕ. لەمەوە ئیتر سۆشیالیزمێک نامێنێ هیچ تفەنگێکی هەتیوباز بتوانێ خۆی لە پەنایدا بشارێتەوە. بەردێک نامێنێ بیگریتە داڵەکەرخۆرەکانی قەسابخانەکەی تەنیشت ماڵی باجی عەیلە ، کە خۆی لە ئەسڵا عەدلە یە و بە مەبەستێکی ئایدیۆلۆجی سەروگوێلاکی شکێنراوە.. بەڵێ شکێنراوە ، وەک کەرامەتی هاووڵاتی و شەرمی دوای چارەکێ ویسکی و وەکو کامێرای چاودێری و دڵی شەهید و قەراری ئەنجومەن و زۆر شتی تر .

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

کێشاندنەوەی پاتریۆتەکان و دزینی چەکەکان

null

خاک وەک بنەمای ژیان

null

ئاشبەتاڵێكی شەرمنانە...!

null

گەندەڵی و دزیی سامانی گشتی لەعێراق.. هەڵمەتی دژ بە گەندەڵی بەرەو کوێ دەڕوات؟