Draw Media

لەیادی مام جەلالدا گەورەترین دیاری مام جەلالیان قەدەغە کرد

لەیادی مام جەلالدا گەورەترین دیاری مام جەلالیان قەدەغە کرد

2022-10-04 06:59:33


رێبین هەردی

یەکێک لەو دیاریە بەنرخانەی مام جەلال پێشکەش بە شاری سلێمانی کردووە، سەکۆی ئازادی پارکی ئازادی سلێمانیە. مام جەلال ئەم سەکۆیەی پێشکەش بە هەموو ناڕازیەکانی کوردستان کرد کە بتوانن تیایدا ئازادانە و بە بێ سانسۆر  و بێ هیچ ڕیکارێک بتوانن چی قسە و نارازایی خۆیانە دەرببڕن.  بگرە بە دەمی خۆی گوتی تەنانەت گەر جنێودانیشە بەخۆم.  تا ئەم رۆژە و تا ئەو شوێنەی منیش بزانم بۆ یەکججاریش لەو سەکۆیەوە کەس جنێوی پێ نەدا. کەچی لە رۆژی یادی کۆچی مامدا، کوڕەکانی ئەو سەکۆیەیان لێ قەدەغەکروین و هەنوکە بۆ ئەوەی چالاکی تیا ئەنجام بدەیت، دەبێت موڵەت لە ئاسایش وەربگریت!!!! لەیادی مامدا ڕێگەیان نەدا کاک رزگار ئەمین و گروپەکەی نمایشیکی شانۆیی بەڕی بخەن وەک هاوسۆزیەک بۆ کارەساتی کوشتنی ژینا ئەمینی کە تەنانەت گەورە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیش نکوڵی لە تراژیدیای ئەو روداوە ناکەن و بە درۆش بێت بەڵینی بەدواداچونیان داوە. 
ئەو سەکۆیە بۆیە ناونراوە سەکۆی ئازاد کە جگە لە پرنسیپی ئازادی هیچ شتێک نابێت رێگری لێبکات. جا کە موڵەتی ئاسایشت بۆ سەکۆیەکی وا بوێت، ئیتر ئازادی چی و سەکۆی چی؟. بەداخەوە لەوە دەچێت سەردەمی حوکمڕانی کوڕەکانی مام سەخترین و ناخۆشترین کاتەکانی سلێمانی بێت کە تەنانەت ئەو نوزە ئازادەشی لێدەستێنن کە لەم شارەدا ماوە. هیوادارم من هەڵە بم و ئەوەی رویداوە هەلەیەک بووبێت کە جاک ئەکرێتەوە. بەلام ئەو روداوانەی ئەم ماوەیە دەیبیبین و داخستنی سەکۆی ئازاد، هیچ ئاماژەیەکی دڵخۆشکەر نین

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand