سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

چەند زەحمەتە ببین بە ئینسان...

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئەیلوول 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

مەریوان وریا قانع

 مرۆڤ بۆئەوەی کەسێکی باش و بەڕەوشت بێت، مەرجنییە کەسێکی دینیی بێت. مرۆڤ دەتوانێت بەئەخلاق و باش و سودبەخشبێت، ھەم بۆ خۆی و ھەم بۆ دەوروبەر و کۆمەڵگاکەی، بەڵام دینیی نەبێت، یاخود دین ئاراستەکەری نەبێت، یان تێگەیشتنی بۆ خۆی و بۆ دونیا لە دینەوە نەھاتبێت. وەکچۆن مەرجنییە دین مرۆڤ لە کار و کردەوەی خراپ و زیانبەخش بپارێزێت. ئەزمونی تاڵەبان و داعش و ئەلقاعیدە، ئەزمونی ئێرانی خومەینیی و سعودیەی وەھابییەکان و سودانی ئیخوانی موسلیمین، سونیزمی تورکیای ئەردۆگان، ھەموویان، نە سیستمی سیاسیی و پەروەردەیی و ئەخلاقیی باشبوون و باشن، نە ڕێزیان لە مرۆڤ و مافە ھەرە سەرەتایی و سادەکانی گرتوە و دەگرن. 
لە ئاستی تاکەکەسیشدا چەندەھا کەسایەتی دینیی ساختەچیی و فێڵکەر و دەستبڕ و ناپاک ھەبووە و ھەن. دابەشکردنی مرۆڤەکان بۆ مرۆڤی دینیی باش و مرۆڤی بێدینی خراپ،  دابەشکردنێکی دوولایەنەی ھەڵە و ناڕاست و نائەخلاقییە. ڕەچەتەی وێرانکردنی بوونی ھەمەجۆر و ھەمەڕەنگ و جیاوازی مرۆڤە لە جیھاندا. 
دەشێت مرۆڤ لە ژیانیدا  پێویستی بە دین نەبێت، بەڵام ناتوانێت پێویستیی بە کۆمەڵێک پرنسیپی ئینسانیی و ئەخلاقیی نەبێت، کە وای لێبکەن ئازاری خۆی و ئازاری دەوروبەر و ئازاری کۆمەڵگاکەی، نەدات. ھەموو کەسێک پێویستیی بە لانیکەمی پرنسیپپی ئەخلاقیی ھەیە کە ڕێگەدەگرێت لەوەی ببێت بە بوونەوەرێکی جنێوفرۆش و جەردە و گەندەڵ و توندوتیژ و ترسناک و نائینسانی. ئەم لانیکەمە دەشێت دین دەستەبەری بکات، وەکچۆن دەشێت بیرکردنەوەی دەرەوەی دین دروستکەریبێت. ھاوکات ھەم دین دەشێت سەرچاوەی سوکایەتیکردن و بێنرخکردنی مرۆڤ بێت، ھەم فیکرێک لە دەرەوەی دین و دژی دینیش. 
دینداریی ڕەچەتەی مرۆڤبوونێکی سەرڕاست و ئینسانیی و ئەخلاقیی نییە، وەکچۆن بێدینیی و دژەدین و نادینیش  ڕەچەتەی ھەمانشت نییە. ئینسان بۆئەوەی ببێت بە ئینسان و وەک ئینسان ماڵەی خۆی و ئەوانیتر بکات، پێویستی بە کۆمەڵێک پرنسیپی ئەخلاقیی و ئیشکردنێکی بەردەوام لەسەر کەسایەتی خۆی ھەیە. بوون بە ئینسان کارێکی زەحمەتە و جنێوفرۆشیی و ھەڕەشە و دەنگەدەنگ و قیژەقیژ و سوکایەتیکردن و بێماف و بێئازادیکردن، چ بە ناوی دین و دیندارییەوە، چ بەناوی نادین و دژەدینەوە، دروستیناکات. بوون بە ئینسان پێویستی بە داھێنانێکی بەردەوامی کەسایەتیی و رەنجکێشانێکی گەورە و ماندوبونێکی ڕۆژانەی ئینسانییانە، ھەیە. ئەو ھەراو ھۆریا دینییەی ئەمڕۆکە لە کوردستاندا دەیبیستین، تەواو ناکۆکە بەو لانیکەمەی ئەخلاقیات کە مرۆڤ دەکات بە مرۆڤێکی خەمخۆر و چاکەکار و بەرپرسیار، مرۆڤیش بانگدەکات بۆ مرۆڤبوونێکی گرێدراو بە ڕێز و بە یەکتری قبووڵکردن و بە پێکەوەبوونێکی ئازاد و مانادارەوە.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!