دەنگ و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا
2022-09-19 19:13:35
شیكاری: درەو:
بەشی دووەم
# لە ساڵی (1992) (ملیۆنێک و 112 هەزار) کەس مافی دەنگدانی هەبووەو یەکێتی (423 هەزار) دەنگی بە ڕێژەی (38%) کۆی گشتی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە.
# لە دواهەڵبژاردندا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (3 ملیۆن و 486 هەزار) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، یەکێتی (215 هەزار) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (17%)ی کۆی گشتی دەنگدەران لە سێ پارێزگاکەی هەرێم، واتا لە نێوان 1992 -2021 یەكێتی بەنزیكەی (50%)ی دەنگەكان كەمیكردووە
# ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە یەکەم هەڵبژاردنەوە تا دوا هەڵبژاردنی گشتی بە ڕێژەی (214%) زیادیان کردووە، بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان (208 هەزار و 517) دەنگی بە ڕێژەی (49%) کەمی کردووە.
# لەیەكەم هەڵبژاردندا یەكێتی لە سلێمانی (207 هەزارو 168) دەنگ بەرێژەی (%60) دەنگی بەدەستهێنابوو، لە دوایین هەڵبژاردندا (124 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (32%)
# لەیەكەم هەڵبژاردندا یەكێتی لە هەولێر (148 هەزار) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (44%)، لەدوایین هەڵبژاردندا یەکێتی لە هەولێر (65 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (15%)
# لە دوای ساڵی (1992)ەوە لە هەرێمی کوردستان (12) هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچووەو یەکێتی بەشداری سەرجەمیانی کردووە.
# یەکێتی (3) جار بە شێوەی هاوپەیمانی و (9) جار بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کردووە.
بەشی بەشی دووەم؛ پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا
پوختە؛
لە ساڵی (1992)ەوە (12) هەڵبژاردنی گشتی (پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان)، بەڕێوە چووە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەرجەم هەڵبژاردنەکان بەشداری کردووە، کە لە (9) هەڵبژاردنیان بە لیستی سەربەخۆ و (3) هەڵبژاردنیان بەشێوەی هاوپەیمانی چووتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە سێ پارێزگاکەی هەرێم مافی دەنگدانیان هەیە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەک نەیتوانیوە بە هەمان ئاست ژمارەی دەنگەکانی بەرز بکاتەوە، بەڵکو بە ڕێژەیەکی گەورە دەنگەکانی دابەزیوە، بۆ نمونە لە هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە (19/5/1992) بەڕێوەچوو (ملیۆنێك و 112 هەزار) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان (423 هەزارو 833) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (38%) کۆی گشتی دەنگدەران.
بەڵام لە دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (10/10/2021) بە ڕێوەچوو، لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی كوردستان توانیویەتی تەنها (215 هەزارو 316) دەنگ بەدەستبهێنێت بەرێژەی (6%)ی کۆی گشتی دەنگدەران.
بەم پێیەش ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەرێمی کوردستان لە یەکەم هەڵبژاردنەوە تا دوا هەڵبژاردنی گشتی بە ڕێژەی (214%) زیادی کردووە، بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان (208 هەزار و 517) دەنگی بەڕێژەی (49.2%)ی دەنگەکانی کەمی کردووە ، (بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەو چارتی ژمارە (1))، لە خوارەوە پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەرجەم هەڵبژاردنە گشتییەکان ڕوونکراوەتەوە.
خشتەی ژمارە (1)
پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا
چارتی ژمارە (1)
تێبینی؛ لە خولی دووەم و سێیەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و خولی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکێتی لەگەڵ لایەنی دیکە لە هاوپەیمانیدابووە، بۆیە ژمارەو ڕێژەی دەنگەکانی ئاماژەی پێ نەدراوە.
یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان
1. خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان لە 19/5/1992 بەرێوەچوو.
2. ( ملیۆنێك و 112 هەزار) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (971 هەزارو 593) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (87%).
4. یەکێتی نیشتمانی کوردستان زەحمەتکێشان لە لیستێکدا بەشداریان کردوو (423 هەزارو 833) دەنگیان بەدەستهێنا.
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی (207 هەزارو 168) دەنگ بەرێژەی (%59.9)
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر (148 هەزارو 352) دەنگ بەرێژەی (44.4%)
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای دهۆك (15 هەزارو 148) دەنگ بەرێژەی (7.7%)
- دەنگی یەکێتی لە سنوری كەركوك (53 هەزارو 129) دەنگ بەرێژەی (60.3%)
چارتی ژمارە (2)
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان
1. خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/1/2005 بەرێوەچوو.
2. ( 2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 753 هەزارو 919) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (75.6%)
4. سەرجەم حزبەكان جگە لە (كۆمەڵی ئیسلامی) لەچوارچێوەی لیستی (نیشتمانی دیموكراتی كوردستان) بەشدار بوون كە (ملیۆنێك و 570 هەزارو 663) دەنگیان بەدەستهێناو (104) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان
1. هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/1/ 2005 بەڕێوەچوو.
2. ( 2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 753 هەزارو 919 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (75.6%)
5. یەکێتی نیشتمانی کوردستان (765 هەزارو 544) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی (485 هەزارو 718) دەنگ بەرێژەی (65.9%)
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر (244 هەزارو 343) دەنگ بەرێژەی (37.7%)
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای دهۆك (35 هەزارو 483) دەنگ بەرێژەی (9.3%)
چارتی ژمارە (3)
چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/1/2005 بەرێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 753 هەزارو 919) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (75.6%)
4. سەرجەم حزبەكان جگە لە (كۆمەڵی ئیسلامی) لەچوارچێوەی لیستی (هاوپەیمانی كوردستان) بەشدار بوون كە (2 ملیۆن و 175 هەزارو 551) دەنگیان بەدەستهێنا و (75) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان
1. هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە 25/7/2009 بەرێوەچوو.
2. ( 2 ملیۆن و 518 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە
3. (ملیۆنێك و 876 هەزارو 196) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.5%)
4. یەکێتی و پارتی لە چوارچێوەی لێستێكدا بەناوی (لیستی كوردستانی) بەشدارییان كردوو (ملیۆنێك و 76 هەزارو 370) دەنگیان بەدەستهێناو (59) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
شەشەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/ 2010 بەڕێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 590 هەزارو 274) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 938 هەزارو 754 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.8%)
4. یەکێتی نیشتمانی کوردستان (396 هەزارو 237) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی (237 هەزارو 379) دەنگ بەرێژەی (28.47%)
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر (124 هەزارو 632) دەنگ بەرێژەی ( 18.3%)
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای دهۆك (34 هەزارو 226) دەنگ بەرێژەی ( 8.06%)
چارتی ژمارە (4)
حەوتەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان
1. هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە 21/9/2013 بەرێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 803 هەزارو 283) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 950 هەزارو 130) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74%)
4. هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5. یەکێتی نیشتمانی كوردستان (350 هەزارو 500) دەنگی بەدەستهێناو (18) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد.
هەشتەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو
2. ( 2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (2 ملیۆن و 128 هەزارو 167 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (78%).
4. یەکێتی نیشتمانی كوردستان (500 هەزارو 410) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی (294 هەزارو 265) دەنگ بەرێژەی (33%)
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر (168 هەزارو 688) دەنگ بەرێژەی (23%)
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای دهۆك (37 هەزارو 457) دەنگ بەرێژەی (7%)
چارتی ژمارە (5)
نۆیەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان
1. هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو.
2. ( 2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (2 ملیۆن و 161 هەزارو 38 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (80%)
4. یەکێتی نیشتمانیی كوردستان (528 هەزارو 122)دەنگی بەدەستهێنا ، بە جۆرێک؛
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی (318 هەزارو 723) دەنگ بەرێژەی (35.2%)
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر (168 هەزارو 603) دەنگ بەرێژەی (22%)
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای دهۆك (40 هەزارو 796) دەنگ بەرێژەی ( 8.1%)
چارتی ژمارە (6)
دەیەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو.
2. (3 ملیۆن و 758 هەزارو 896) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 795 هەزارو 686 ) كەس دەنگیاندا
4. یەکێتی نیشتمانیی كوردستان (364 هەزارو 638) دەنگی بەدەستهێنا. بەجۆرێک؛
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی (259 هەزارو 378) دەنگ بووە.
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر (79 هەزارو 745) دەنگ بووە.
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای دهۆك (25 هەزارو 215) دەنگ بووە.
چارتی ژمارە (7)
یانزە؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
1. هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو.
2. ( 3 ملیۆن و 85 هەزارو 461) كەس مافی دەنگدانی هەبووە
3. (1 ملیۆن و 845 هەزارو 979 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (59%)
4. هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5. یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (319 هەزارو 912) دەنگی بەدەستهێنا و (18) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد.
دوانزە؛ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم)
1. هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم) لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو
2. (3 ملیۆن و 486 هەزارو 787) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (1 ملیۆن و 232 هەزارو 897 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (35.4%)
4. یەکێتی نیشتمانی كوردستان (215 هەزارو 316) دەنگی بەدەستهێنا، بەجۆرێک؛
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی (124 هەزارو 414) دەنگ بەرێژەی (31.6%)
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر (65 هەزارو 862) دەنگ بەرێژەی (14.8%)
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای دهۆك (25 هەزارو 40) دەنگ بەرێژەی (6.3%)
چارتی ژمارە (8)
* هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەكان لە ساڵی 2000 لە دەڤەری سلێمانی و لە 2001 لە دەڤەری هەولێر بەڕێوەچوو
بەشی یەكەم:
دەنگ و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا