دەنگ و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا
2022-09-13 18:12:59
شیكاری: درەو
بەشی یەكەم
# لە ساڵی (1992) (ملیۆنێک و 112 هەزار) کەس مافی دەنگدانی هەبووەو پارتی (443 هەزار و 879) دەنگی بە ڕێژەی (40%) بەدەستهێناوە،
# لە دواهەڵبژاردندا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (3 ملیۆن و 486 هەزارو 787) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، پارتی (579 هەزارو 243) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (17%) کۆی گشتی دەنگدەران لە سێ پارێزگاکەی هەرێم.
# ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە یەکەم هەڵبژاردنەوە تا دوا هەڵبژاردنی گشتی بە ڕێژەی (214%) زیادیان کردووە، بەڵام زیادکردنی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها (30%) بووە.
#لە ساڵی (1992) پارتی لە سلێمانی (92 هەزار و 449) دەنگی بەدەستهێنابوو، لەدواین هەڵبژاردندا 2021 كە (54 هەزارو 891) دەنگی بەدەستهێناوە.
# لە دوای ساڵی (1992)ەوە لە هەرێمی کوردستان (12) هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچووەو پارتی بەشداری سەرجەمیانی کردووە.
# پارتی (3) جار بە شێوەی هاوپەیمانی و (9) جار بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کردووە.
بەشی یەکەم؛ پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا
پوختە؛
لە ساڵی (1992)ەوە (12) هەڵبژاردنی گشتی (پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان)، بەڕێوە چووە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرجەم هەڵبژاردنەکان بەشداری کردووە، کە لە (9) هەڵبژاردنیان بە لیستی سەربەخۆ و (3) هەڵبژاردنیان بەشێوەی هاوپەیمانی چووتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە سێ پارێزگاکەی هەرێم مافی دەنگدانیان هەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان نەیتوانیوە بە هەمان ئاست ژمارەی دەنگەکانی بەرز بکاتەوە، بۆ نمونە لە هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە (19/5/1992) بەڕێوەچوو (ملیۆنێك و 112 هەزار) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، پارتی دیموکراتی کوردستان (443 هەزارو 879) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (40%) کۆی گشتی دەنگدەران.
بەڵام لە دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (10/10/2021) بە ڕێوەچوو، لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان توانیویەتی تەنها (579 هەزارو 243) دەنگ بەدەستبهێنێت بەرێژەی (17%) کۆی گشتی دەنگدەران.
بەم پێیەش ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەرێمی کوردستان لە یەکەم هەڵبژاردنەوە تا دوا هەڵبژاردنی گشتی بە ڕێژەی (214%) زیادی کردووە، بەڵام زیادکردنی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها (30%) بووە، (بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەو چارتی ژمارە (1))، لە خوارەوە پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرجەم هەڵبژاردنە گشتییەکان ڕوونکراوەتەوە.
خشتەی ژمارە (1)
پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا
ز خولەکانی هەڵبژاردن بەرواری ئەنجامدانی هەڵبژاردن ژمارەی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەی گشتی دەنگدەران ڕێژەی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان
1 خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان 19/05/1992 443,879 1,112,000 40%
2 خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان 30/01/2005 لیستی هاوبەش 2,290,736 لیستی هاوبەش
3 خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان 30/01/2005 741,879 2,290,736 32%
4 خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 30/01/2005 لیستی هاوبەش 2,290,736 لیستی هاوبەش
5 خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان 25/07/2009 لیستی هاوبەش 2,518,773 لیستی هاوبەش
6 خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 07/03/2010 670,965 2,590,274 26%
7 خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان 21/09/2013 743,984 2,803,283 27%
8 خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 30/04/2014 753,014 2,717,082 28%
9 خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان 30/04/2014 816,654 2,717,082 30%
10 خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 12/05/2018 724,727 3,758,896 19%
11 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان 30/09/2018 688,070 3,085,461 22%
12 خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 10/10/2021 579,243 3,486,787 17%
چارتی ژمارە (1)
یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان
1. خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان ە لە 19/5/1992 بەرێوەچوو.
2. ( ملیۆنێك و 112 هەزار) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (971 هەزارو 593) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (87%).
4. پارتی دیموکراتی کوردستان (443 هەزارو 879) دەنگی بەدەستهێنا.
- دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (92 هەزارو 449) دەنگ بەرێژەی (%26.6)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (152 هەزارو 143) دەنگ بەرێژەی ( 46%)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆك (168 هەزارو 983) دەنگ بەرێژەی ( 85.5%)
- دەنگی پارتی لە سنوری كەركوك (24 هەزارو 604) دەنگ بەرێژەی ( 28%)
چارتی ژمارە (2)
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان
1. خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/1/2005 بەرێوەچوو.
2. ( 2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 753 هەزارو 919) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (75.6%)
4. سەرجەم حزبەكان جگە لە (كۆمەڵی ئیسلامی) لەچوارچێوەی لیستی (نیشتمانی دیموكراتی كوردستان) بەشدار بوون كە (ملیۆنێك و 570 هەزارو 663) دەنگیان بەدەستهێناو (104) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان
1. هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/1/ 2005 بەڕێوەچوو.
2. ( 2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 753 هەزارو 919 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (75.6%)
5. پارتی دیموکراتی کوردستان (741 هەزارو 879) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
- دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (91 هەزارو 578) دەنگ بەرێژەی (12.4%)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (347 هەزارو 772) دەنگ بەرێژەی ( 53.7%)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆك (302 هەزارو 133) دەنگ بەرێژەی ( 78.8%)
چارتی ژمارە (3)
چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/1/2005 بەرێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 753 هەزارو 919) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (75.6%)
4. سەرجەم حزبەكان جگە لە (كۆمەڵی ئیسلامی) لەچوارچێوەی لیستی (هاوپەیمانی كوردستان) بەشدار بوون كە (2 ملیۆن و 175 هەزارو 551) دەنگیان بەدەستهێنا و (75) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان
1. هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە 25/7/2009 بەرێوەچوو.
2. ( 2 ملیۆن و 518 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە
3. (ملیۆنێك و 876 هەزارو 196) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.5%)
4. پارتی و یەكێتی لە چوارچێوەی لێستێكدا بەناوی (لیستی كوردستانی) بەشدارییان كردوو (ملیۆنێك و 76 هەزارو 370) دەنگیان بەدەستهێناو (59) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
شەشەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/ 2010 بەڕێوەچوو.
2. ( 2 ملیۆن و 590 هەزارو 274) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 938 هەزارو 754 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.8%)
4. پارتی دیموکراتی کوردستان (670 هەزارو 965) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
- دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (82 هەزارو 121) دەنگ بەرێژەی (10%)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (306 هەزارو 775) دەنگ بەرێژەی ( 45%)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆك (283 هەزارو 69) دەنگ بەرێژەی ( 66.6%)
چارتی ژمارە (4)
حەوتەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان
1. هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە 21/9/2013 بەرێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 803 هەزارو 283) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 950 هەزارو 130) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74%)
4. هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5. پارتی دیموكراتی كوردستان (743 هەزارو 984) دەنگی بەدەستهێناو (38) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد.
هەشتەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو
2. ( 2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (2 ملیۆن و 128 هەزارو 167 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (78%).
4. پارتی دیموكراتی كوردستان (753 هەزارو 14) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
- دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (93 هەزارو 410) دەنگ بەرێژەی (10%)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (354 هەزارو 735) دەنگ بەرێژەی ( 48%)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆك (340 هەزارو 977) دەنگ بەرێژەی ( 62%)
چارتی ژمارە (5)
نۆیەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان
1. هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو.
2. ( 2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (2 ملیۆن و 161 هەزارو 38 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (80%)
4. پارتی دیموكراتی كوردستان (816 هەزارو 654)دەنگی بەدەستهێنا ، بە جۆرێک؛
- دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (86 هەزارو 655) دەنگ بەرێژەی (10%)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (372 هەزارو 607) دەنگ بەرێژەی ( 49%)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆك (357 هەزارو 392) دەنگ بەرێژەی ( 71%)
چارتی ژمارە (6)
دەیەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو.
2. ( 3 ملیۆن و 758 هەزارو 896) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 795 هەزارو 686 ) كەس دەنگیاندا
4. پارتی دیموكراتی كوردستان (724 هەزارو 727) دەنگی بەدەستهێنا. بەجۆرێک
- دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (48 هەزارو 706) دەنگ بەرێژەی (7.3%)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (321 هەزارو 920) دەنگ بەرێژەی ( 50%)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆك (354 هەزارو 102) دەنگ بەرێژەی ( 72.4%)
چارتی ژمارە (7)
یانزە؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
1. هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو.
2. ( 3 ملیۆن و 85 هەزارو 461) كەس مافی دەنگدانی هەبووە
3. (1 ملیۆن و 845 هەزارو 979 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (59%)
4. هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5. پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (688 هەزارو 70) دەنگی بەدەستهێنان بەرێژەی (37%).
دوانزە؛ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم)
1. هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم) لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو
2. ( 3 ملیۆن و 486 هەزارو 787) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (1 ملیۆن و 232 هەزارو 897 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (35.4%)
4. پارتی دیموكراتی كوردستان (579 هەزارو 243) دەنگی بەدەستهێنا، بەجۆرێک؛
- دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (54 هەزارو 891) دەنگ بەرێژەی (14%)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (262 هەزارو 800) دەنگ بەرێژەی ( 59.2%)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆك (261 هەزارو 543) دەنگ بەرێژەی ( 66%)
چارتی ژمارە (8)
* هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەكان لە ساڵی 2000 لە دەڤەری سلێمانی و لە 2001 لە دەڤەری هەولێر بەڕێوەچوو