سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بەمەککەکردنی (کەربەلا)

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئەیلوول 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

پەیڕەو ئەنوەر 

ئەم چەمکە ماوەیەکە لە ئارادایە بۆ گواستنەوەی لێگەسی دنیای شیعی لە مەککەوە بۆ کەربەلا. پێشتر بەهۆی پەراوێزی و خنکانی شیعەوە هیچ دەرگا و پانتاییەک نەبوو بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەم چەمکە. ئەمڕۆ دەرفەت و دەرگاکان کراوەن، بەتایبەت لە جوگرافیایەکی وەک عیراق کە پرە لە چیڕۆک، ئەکتەر، جەمسەر و سیمبول. هەوڵی بنەڕەتی بۆ ئەوەیە <ناوەند-ناوک> ێک بینابکرێت چیڕۆک، گێڕانەوە، جیۆپۆلەتیک و یادەوەرییەکەی جیاوازبێت لەوانی تر. 
شیعەکان لەدوای سەدان ساڵ لە بەرگری و پاڕانەوە، بیر لەهێرشکردن و دروستکردنی ناوکی سیاسی-مەزهەبی دەکەنەوە! هێرشبردن لەئاستی سیمبول و جیۆپۆلەتیک نەک مەیدانی کلاسیکی جەنگ. بەمەککەکردنی کەربەلا دەتوانێت چەند دیاردەیەکی تازە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت! رۆڵی سیاسی، جیۆسیاسی و جیۆکەلتوری بەسەر بکەرە ناوخۆیی و هەرێمییەکاندا دابەشبکاتەوە. رۆڵەکان جۆراوجۆرن، دەکرێت بەمشێوەیە لێی بڕوانین:
١-دەستپێکی ئەم کردەیە لە ژمارەوە دەستپێدەکات. داڕشتنی چیڕۆک لەڕێگەی ژمارەوە! ئامارەکان لە عیراق دەڵێن ئەمساڵ ٢٠ ملیۆن سەردانیکەر لەچلەی ماتەمینی ئیمام حوسێندا سەردانی کەربەلایان کردووە. ٥ ملیۆن بیانین. ئەم ژمارەیە ئاماژەیە بۆ گۆڕین و وەرچەرخان. گۆڕینی مەكکە بە کەربەلا. مۆبیلیزەکردنی پەیڕەوکەران و گرێدانەوەیان بە ناوەندی تر، دواتر لەحیمکردنی ئەندامان و ناوکەکە بەشێوەی هەمیشەیی تا فۆڕم وەردەگرێت و خۆی دەسەپێنێت. 
٢-ئەم پڕۆژەیە لەبنەڕەتدا سیاسی و جیۆپۆلەتیکییە بەزمانی مەزهەب و یادەوەری. بوژاندنەوەی کەربەلا رێگەیەکە بۆ هاوسەنگی هێز لەبەرامبەر بلۆک، یەکەی جیۆپۆلەتیک و ئاسایشی سوننە. دیارە لەڕواڵەتدا مەزهەب بەسەریدا زاڵە، بەڵام لەناوەڕۆکدا رەهەندێکی ستڕاتیژی و بوونگەرییانەی هەیە. دیارە تێگەیشتنی جەمسەرەکان [سەدر و ئێران] بۆ ئەم وەرچەرخانە جیاوازە! ئێران ئەمساڵ بەشێوەی تر مامەڵەی لەگەڵ کەربەلا کرد. مامەڵە وەک کاردانەوە و نمایشی هەژموون لەدژی سەدر و خەونەکانی. بەڵام بەگشتی دنیای شیعە بەدوای ماڵێکی سیاسی و مەزهەبییە لە کەربەلا بۆ جێگرتنەوەی مەککە و گواستنەوەی هاومەزهەبان بۆ ئەم ماڵە نوێیە. 
ئەم چێکردنە لەوە زیاتر هەڵدەگرێت! پڕۆسەی ماڵ داڕشتن بەئامراز و دنیای سیمبولەکان لەوە ئاڵۆزتر و فرە رەهەندترە. بەتایبەت ماڵێک کە مەزهەب، ململانێی هەرێمی، سنور و ئاسایش، گوتار و ناسنامە پاڵنەری بێت و بیجوڵێنێت. کەربەلا چیتر بەتەنها جوگرافیا نییە، کۆکەرەوە و راکێشەرە دژە بەوانی تر. وەک چۆن مەککە کۆکەرەوە و چەقە. ئەم ململانێیە تادێت قوڵایی و خەڵک بەدەوەری خۆیدا کۆدەکاتەوە. وەک چۆن <چون بەڕێگەدا> گوتاری زاڵی شیعەیە بۆ ئەم پرسە. لێرەوە بەرەو سەردەمی جووت-ناوکی جیۆپۆلەتیکی مەزهەبی.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!