سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لە عیراق .. بنەمای تۆمەتباركردنی پەرلەمانتاران داڕێژرا ..

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 ئەیلوول 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سمكۆ ئەسعەد 

بە پشتبەستن بە ئەحكامی دەستووری عیراق و یاسای دادگاكە، ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدرالی ، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عیراقی ڕەتكردەوە ، لە هەمان كاتدا دەرگایەكی گەورەی تۆمەتباركردنی پەرلەمانتارانی كردەوە، واتا لە بری داوای هەڵوەشاندنەوەی كۆی پەرلەمان ، دەتوانرێت سكاڵای یاسایی سزایی لە دژی پەرلەمانتاران بجوڵێنرێت ..
لە بڕیارەكەی دادگای باڵا دا ، بنەمایەكی نوێی (یاسایی – سیاسی) بۆ داهاتووی كاری پەرلەمانی داڕێژرا ، واتای ئەو بنەمایە بریتیە لە (پێویستیی ڕەچاوكردنی بەرژەوەندی وسەلامەتیی گەلی عیراق لە كاری پەرلەمانتاریدا) بە پێچەوانەشەوە،  ڕەچاونەكردنی ئەو بنەمایە ئەبێت بە هۆیەكی یاسایی تۆمەتباركردنی پەرلەمانتاران .
بنەمای بڕیارەكە بەم شێوەیە هاتووە : (( ئەندامانی پەرلەمان دوای هەڵبژاردنیان ، نوێنەری خۆیان و لایەنە سیاسیەكانیان نین بەڵكو نوێنەری (گەل) ن ، پێویست بوو لەسەریان كار بۆ ئەو مەبەستە بكەن كە لە پێناویدا هەڵبژێردران ئەویش بەرژەوەندی (گەل)ە، نەك ببن بە هۆی پەكخستنی بەرژەوەندییەكانی گەل و دروستكردنی هەڕەشە لەسەر كۆی ئەو گەلە ))
ئەنجامی گرێدانەوەی (كەسی پەرلەمانتار) و (كاری پەرلەمانتاریی) بە كردەوەی پەكخستن بەرژەوەندییەكانی گەل و دروستكردنی هەڕەشە ئەم واتایانە ئەگەێنێت :
1 – كاركردنی (پەرلەمانتار) بە پێچەوانەی ئەحكامی ماددە 50 لە دەستووری عیراق ، واتا كار كردن بە پێچەوانەی ئەو سوێندەی پەرلەمانتار خواردویەتی بۆ بوون بە پەرلەمانتار ، ئەمە هۆكارێكە بۆ دروستبوونی بنەمای سزایی .
2 – ئەگەری تۆمەتباركردنی (پەرلەمانتار) بە ئەحكامی (یاسای سزادانی ئەوانەی موئامەرە لە سەلامەتی نیشتمان و گەندەڵكردنی سستمی حوكمڕانی ئەكەن – ژمارە 7 ی ساڵی 1958)
3 – ئەگەری تۆمەتباركردنی (پەرلەمانتار) بە ئەحكامی (ماددە 14) لە (یاسای دادگای باڵای ناوانەكانی عیراق _ ژمارە 10 ساڵی 2005 هەمواركراو) لە پاڵ چەند ماددەیەكی یاسای سزادانی عیراقیی ژمارە 111 ساڵی 1969 .
ئێستا پەرلەمانتارانی عیراق لە دووڕیانێكدان :
 یەكەم : پابەندبوونەوەیە بە دەستوور و بەجێهێنانی ئەركەكانیان .
دووەم : كەوتنە بەر ئەگەری سكاڵالێكردن لە دادگاكانی لێكۆڵینەوەی عیراق.
دوا ئاماژەی ئەم بابەتە ، ئەمەیە ، ئەو بنەمایەی بۆ پەرلەمانی عیراق هاتۆتە كایەوە ، بۆ پەرلەمانی كوردستانیش ئەشێت .
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!