Draw Media

چۆن گەندەڵی ڕیشەكێش دەكرێ؟

چۆن گەندەڵی ڕیشەكێش دەكرێ؟

2022-08-29 16:02:58


د.حیكمەت نامیق
ئەوە ئەو پرسیارەیە كە خەیاڵی كەسانی خەمخۆرو دڵسۆزی داگیركردوە بەتایبەتی ئەوانەی لە كایە جیاوازەكان ڕاستگۆیانە كارەكانیان ڕادەپەڕێنن، كاتێك قسە لەسەر گەندەڵی دەكرێ یەكسەر دەسەڵاتی سیاسی تاوانباردەكرێ، بەمانایەكی دیكە گەندەڵی زیاتر پەیوەستدەكرێ بە كایەی سیاسەت و حكومەت و دامودەگاكانی میریەوە، بەڵام سۆسیۆلۆژیاو لقەكانی پێماندەڵێن كە پەروەردەو سترەكتوری كۆمەڵگا مرۆڤی نابەرپرس و گەندەڵ بەرهەمدێنێ هەر ئەو مرۆڤە دەچێتە نێودامودەزگا هەستیارەكانی حكومەتەوە دەستدەكات بە پەیوەندیكردن لەگەڵ ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەی كە دەمێكە گرێدراوە بە تۆڕێكی دیكەی بەرزترەوە بڕیار لەسەر ئیختیلاس و بەهەدەردانی سەروەت و سامانی میللەت دەدەن، پرسیار لێرە ئەوەیە ئایا حكومەت ڕێگاكە دەكاتەوە بۆ گەندەڵی یان ئەوەتا مرۆڤە بوودەڵەكان  لەبنەمادا خۆیان لەسەر دەستپیسی پەروەردەكراون لە دەرفەتێك دەگەڕێن بۆ ئەوەی دزە بكەنە نێو تۆڕەكە.
گەندەڵی بەرەنجامی ستراكتۆری كۆمەڵگایە بەگشتی بە پێی ئەنجامگیریە كۆمەڵناسیەكان لەسەروی هەمویانەوە قوتابخانە وەزیفی و ستراكچەرەكان، چونكە كاتێك پێگەیاندنی كۆمەڵایەتی توشی شەلەل بوو یان لە دەست دەرچوو  ئیدی  ئەوەی شوێنی دەگرێتەوە مرۆڤ لە ڕەوشت و ڕەفتاری ئەقلانی دوردەخاتەوە بەدوای سودی كەسی و خۆدەوڵەمەندكردن دەگەڕێ بە شێوەی ناشەرعی و هەروەها  وەك پەروەردەكراوێكی دارستان  ئیش لەسەر غەریزە  كپكراوەكانی دەكات دەزگاكانی حكومەت بەكار دێنێ بۆ كۆكردنەوەی پارە بەشێوەی نایاسایی و ئەخلاقی لێرەدا هەم پێگەیاندنی كۆمەڵایەتی و هەم  هێزو دەسەڵاتی خەم خەمخۆر ئەگەر هەبێت  دەستە وەستان دەبن لە چارەكردنی كێشەی گەندەڵی، چونكە دەبێتە خوویەكی خراپ تا ماوەیەكی دوو مەودا درێژە دەكێشێ  
لەكوردستاندا گەندەڵی لەوەتێپەڕیوە تەنیا بەرمەبنای سیستمی سیاسی و ئیداری بێت، بەڵكو پەڕیوەتەوە نێو ڕەهەندە كۆمەڵایەتیەكەی  لە ئێستادا لەنێو هەمو سێكتەرەكانی ژیان بوونی هەیە ، چەمكێكی وەك  خزمخزمێنە یان واستە یان ئەوەتا پەیوەندی كەسی و حیزبی و چەندین پەیوەندی دیكە لە نێو دامودەزگا ئیداریەكاندا  ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە برەوسەندنی ئەو دیاردە هەیە گەندەڵی بە چەندین فۆڕمی جیاواز دەردەكەوێ گەورەترینیان    تەخشان و پەخشانكردنی داهاتی ئەو هەرێمە یە  بۆ بوودەڵەكان، ڕاستە  گەندەڵی دیاردەیەكی كۆمەڵایەتیە، بەڵام ئەو دیاردەیە هاوتەریب نیە لەگەڵ هەموو كایەكانی نێو كۆمەڵ. چەندین  گرووپ و توێژ هەن  لەنێو كۆمەڵ نەباوەڕی پێیەتی نە مومارەسەی دەكات یا بەمانایەكی تر ئەو دیاردەیە نەبووەتە كۆ ڕەفتار. 
.
چۆن ڕیشكێش دەكرێ ئەو پەتایە؟ ئەو پەتایە تەنیا بە پەروەردەكردنی جیلێكی تازە كە گۆشكرابێت بەیاساو بیرۆكەی مافی مرۆڤ و لێكبوردن و ئەخلاقی بەرز لێرەدا سۆشیالیزەیشن یان بەكۆمەڵایەتیبوون ڕۆلێكی ئێجگار گەروە دەگێڕێت بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردە مەترسیدارە، كاتێك مرۆڤ پەروەردەكرا لەسەر دەستپاكی و نەریتی جوان  ئەوا هێواش هێواش ئەو دیادرە نێگەتیفە كۆتایی دێت هەروەها نەهێشتنی گەندەڵی بە دابەشكردنی سامانی نەتەوە بەیەكسانی لەنێوان تاكەكانی كۆمەڵگا بە باشترین بژاردەی نەمانی گەندەڵی هەژمار دەكرێت، لێرەدا پڕۆسەكە هاوشانە لەگەڵ سیستمی سیاسی و ئیداری ناوچەكە، چونكە وەك لەسەرەوە ئاماژەمان بۆكرد  تەشەنەكردنی ئەو پەتایە هەم كۆمەڵایەتیە هەم ئیداریە كەواتە بۆكۆتاییهاتنی ئەو دیاردەیە هەماهەنگی هەردوو ڕەهەندی پێویستە بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەكەیی و دواتر ڕیشەكێشكردنی گەندەڵی لەڕەگەوە.
 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand