یەک بەھیچ

2022-08-08 06:58:42
لەتیف مستەفا
سوکایەتیان پێ دەکردو دەیانوت خۆپیشاندان نیە خۆنیشاندانە یان دەیانوت شەکراو خواردنەوەیە و چەندین ناوو ناتۆرەی تر، کەچی توشی فۆبیای کردن ، لە سلیمانی جگە لەوەی لە رۆژی پێشترەوە کۆمەلێکی باشی چالاکان و بەرپرسەکانیان دەسگیر کردن لەرۆژی «خۆنیشاندانەکەش» ژمارەی چەکداران لە ناو شارو شارۆچکەکان ھێندەی خەلکی بازارەکان بوون ، لەھەولێریش کاردولایەنگری خۆیان ھێنابوو بەئالاو رەسمی سەرکردەکانیانەوە دروشمیان دەوتەوە
جگە لەو رەشبگیریە گەورەیەی کە لەھەردوو لاکردویانەو زیندانەکانیان پڕ کردوە لە ئەندام و لایەنگرو خەلکی حیزبێکی مەدەنی مۆلەت پێدراو لە کوردستان و عێراقیش لەسەر خۆپیشاندانێکی مەدەنی دوو سەعاتی . ئەوە سەرەڕای گرتنی رۆژنامەنوس و محامی و خەلکی تریش کە چوبون لە مەچکۆو چاخانەکانی تر چایەک بخۆنەوە لەناویاندا کاندیدی سەرۆک کۆماریشی تێدایە😂
ئەوەی ئەم دوو دەسەلاتە لەم دوو رۆژەدا لەگەل نەوەی نوێ کردویەتی مەگەر ھەر ئەردۆگان لەگەل ھەدەپەکردبێتی
نەوەی نوێ نەبووم و نیم و ناشبم ، کورد وتەنی چاویشیان« .....»بەلام بەراستی دەسەلاتیان تۆقاند
و ئامانجیشیان تا رادەیەک پێکا ، گرتن و سەرکوت کردنیش سودی نیە و ئاسنی سارد دەکوتن
دەتوانین بلێین یەک بە ھیچ بۆ نەوەی نوێ
ئازادی بۆ دەسگیرکراوانی بە ناھەق ، ھەقە دادوەرانی بەرێزیش رۆلیان ھەبێ ، ئەگەر بێ فەرمانی ئەوان گیراون قبولی نەکەن و ھەلوێستیان ھەبێ
ئەگەر بریاری ئەوانیش وەرگیراوە بەزووترین کات ئازادیان بکەن
مانەوەی ئەوانە لە زیندن پەلەیەکی رەشی ترە بە ناوچاوانی ھەرکەسێکەوە کە رۆلی ھەبوبێ لە دەسگیرکردنیان
