ئایە "موقتدا صەدر" شین بۆچی دەکات؟!.
2022-08-02 13:08:19
هونەر حاجی جاسم
ئایە موقتدا دەیەوێت گۆڕانکاری ڕیشەی بکات؟، ئایە گۆڕانکاری پێ دەکرێت؟، ئایە چی دەوێت و کام مۆدیلی سیاسی دەوێت؟!. لەوانیە بۆ وەلامدانەوەی ئەو پرسیارانە زۆر قورس بێت بە کورتی و پوختی وەلام بدرێنەوە و شی بکرێنەوە!. بەلام لەم نوسینە کورتەدا وەلامی ئەم پرسیارانە زۆر بە کورتی ئەدەینەوە.
بەشێوەیێکی گشتی ئەو خەلکانەی بۆ موقتدا خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەردەبڕن هیچیان لەسەر بنچینەی فکری سیاسی و پڕۆژەی سیاسی نیە، یانیش ئایدۆلۆژیێکی دیاریکراو نیە!. چونکە موقتدا لە سالی 2014 بەملاوە پۆستی گەورەی لە حکومەت و دامەزراوەکانی دەولەت هەبووە تاکو ئێستاشی لەگەل دابێت کە کازمی بە کەسێکی نزیکی خۆی دادەنرێت!. بۆیە موقتدا نە دەیەوێت گۆڕانکاری بکات نە دەشتوانێت گۆڕانکاری بەم شێوەیە بکات!.
لە واقیعدا صەدر لەسەر دوو ئاست کار دەکات، یەکەم ئاستی سیاسی کە دەیەوێت سولتەی سیاسی وەربگرێت و دەستووری ئێستا هەموار بکاتەوە بە دەستوورێکی تر کە سەرۆکایەتی بێت و کەسێکی نزیکی خۆشی بکاتە سەرۆک!.
ئاستی دووەم بریتیە لە ئاستی ئاینی: صەدر ماوەیێکی زۆرە کار لەسەر ئەوە دەکات کە دوای سیستانی خۆی ببێتە مەرجەعی ئاینی شیعە لە عێراقدا. بۆیە لە دەرنجامدا ئامانجی صەدر نە گۆڕانکاری سیاسی ڕیشییە نە ڕیفۆرمی سیاسی، ئابووری و کۆمەلایەتییە، بەلکو شینەکەی بۆ هەریسەی بەدەستێهێنان و نوسینەوەی دەستورێکە کە سەرۆکایەتی بێت و سەرۆکیشی بوکەلە بێت بە دەستی خۆی و خۆشی مەرجەع بێت!