Draw Media

بــا ژنێک سەرۆک کۆمار بێت 

بــا ژنێک سەرۆک کۆمار بێت 

2022-07-31 12:10:42


دێرین عزەدین

تەنها شتێک لەکێبرکێ ی سەرۆک کۆمار گرنگ بێت ئەوەیە ژنێک بکەین بە سەرۆک کۆمار ، هەرچەندە لە مێژووی دروستبوونی عێراقەوە هەتا ئێستا ژنێک نەبووە بە سەرۆک کۆمار، بەڵام هیچ دەقێکی دەستوری یاسایی نیـیە ڕێگری لە ژنان بکات لە وەرگرتنی ئەو پۆستە، وە ئێمە لە دوای 2003 وە بانگەشەی دیموکراسی دەکەین بۆ ژنانیش مافی خۆیانە پەیڕەوەی ئەو مافە دیموکراسیەی خۆیان بکەن نەک هەر پۆستی سەرۆک کۆمار بەڵکو پۆستە باڵاکانی تریش وەک سەرۆک وەزیران حەقە بدرێتە ژنان تا پەیڕەوی توانای خۆیان بکەن لەم هەڵبژاردنەدا جارێکی تر کۆمەڵێک پرسیار جێگای باسن کە پێویستی بە وروژاندن هەیە کە بۆچی حزبەکان خۆیان لەقەرەی ئەم پرسە نادەن؟ 
بۆچی ژنان مافی بوون بە سەرۆک کۆماریان نییە؟ 
ئایا ژنان شایانی سەرۆک کۆماری نیین؟ 
ئایا یاساکان ژنانیان لەسەرۆک کۆماری قەدەغە کردووە؟ 
لێرەدا پرسیارێک، بەرجەستە دەبێ کە بۆچی لەچوونە سەر سندووقی دەنگدان لەنێوان ژن و پیاو هیچ جیاوازییەک لەئارادا نییە، بەڵام جیاوازی لەهەڵبژاردن و پالێوراوی تا ئەو ئاستە قووڵ و ناڕەوایە؟ 
حزبەکان دەیانەوێت بە بەشداری چالاکی ژنان (بەشداری لەهەڵبژاردن و دەنگدان) بکەن و بەجۆشەوە پەلکێشی سەر سندووقی دەنگدانیان بکات بەڵام بۆ بەشداری چالاکی ژنان (پالێوراوی سەرۆک کۆمار بوون) بەشداربوونیان بە رەوا نابینێت ! 
بە گشتی کە تەماشای ئەم هەیکەلەی کۆمەڵگای کوردی دەکەین ئەو هیواو ئومێدە بەرزە لە چاوماندا ناشارێتەوە کە ژنی کورد داهاتویەکی باشتر و کۆمەڵگای کوردی جیهانێکی یەکسان و مرۆڤ دۆست ترو کراوەتر چاوەڕێی دەکات ئەگەر ژنێک ببێت بە سەرۆک کۆمار بەو شێوەیە هەم دەتوانین جیاوازی خۆمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بسەلمێنین هەم وەکو ژنێک بۆ ئەوەی یەکسانی جێندەری بەرپا بکات، هەروەها وەکو کوردێک مافی هەموو کوردە بۆ ئەو پۆستە خۆی کاندید بکات ئەم پۆستە بە تەنها موڵکی پیاو نیـیە 
وەکو ژنێکی کورد کە نوێنەرایەتی هەموو کورد و عێراق بکات وە لە ناوەندە نێوەدەوڵەتیەکان لەو پۆستەدا نوێنەرایەتی هەموو ژنانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بکات.
پاشان دەبینە یەکەمین نەتەوە لە ناوچەکە کە توانیومانە ژن بە گەورەو سەرداری خۆمان قبوڵ بکەین بۆلایەنی دەرونی تاکی کوردیش کە ئێستا تێکشکاوە بە ئەندازەی مانای دیموکراسییەت گرینگە ژنێک سەرۆک کۆماری بێت. 
ھەروەھا لەکتێبى (الحريات العامة في الدولة الإسلامية
لە نووسینى: راشد الغنوشى هاتووە (لن يفلح قوم..)
واتە: نابێت سەرچاوەیەک بۆ مەسەلە یاساییەکان ڕێ لە ژنان بگیردرێ بۆ سەرۆک کۆماریى ! 
کەواتە بۆ تواندنەوەی بەستەڵەکی سیاسی و ڕەواندنەوەی ترس و گومانی هێزە سیاسیەکان لەیەکتر خانمێکی خاوەن پرۆژە وەک سەرۆکی کۆمار بەپێشنیارێکی باش دەزانم، هەڵبژاردنی خانمێکی سیاسی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ، بە دیوێکدا تۆخ کردنەوەی مەیلی سیاسی گەلی کوردە بۆ یەکسانی نیوان ژن و پیاو و بە دیوەکەی تردا نیشاندانی درەوشاوەترین روخساری دیمۆکراسیەت و مەدەنیەتە بۆ دونیا کە گەلی کورد خاوەنی ژنانی چەکدارە بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان و هەروەها خاوەنی خانمانی سیاسیشە کە هاوشانی پیاوان بۆ خزمەت کردنی نیشتیمان تێدەکۆشێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand