سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

كورد لە ئێستای (عیراقی ئیمام عەلی) دا ..

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 تەمموز 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سمكۆ ئەسعەد 


(.. عیراق ، عیراقی عەلی ئەمیری موئمینینە ، ئەو گەورە و ڕابەری مەزهەبەكانە) ئەمە بەشێكی خاڵی چوارەمی وتارەكەی موقتەدا سەدر بوو لە نوێژی هەینی یەكگرتوو-ی رۆژی 15/7/2022 .
كورد و سوننەی عیراق وشەیەكیان نەدركاند ، بەرامبەر ئەم ناولێنانە نوێ‌ یە لە(عیراق) ، نەیانوێرا بە (سەدر ) بڵێن : عیراق دەستووری هەیە ، فیدرالی و دیموكراسییە ، لەو دەستوورەدا باس لە مەزهەب نەكراوە.
سیاسەتكارانی كورد لە بیستن ولێكدانەوەی واتاكانی (عیراقی ئیمام عەلی ) خۆیان بێ‌ دەنگ كرد ، لەبەر ئەوەی چاویان لەسەر پۆستەكانی عیراق بوو ، شەڕیان بوو لەسەری ، تا ئەمڕۆ چاویان بە لایەنگرانی (عیراقی ئیمام عەلی) كەوت ، بە پێی تەقویمی هیجری ولە مانگی موحەڕڕەمدا ، چۆن باڵەخانەكانی پەرلەمان و حكومەت و دادگای باڵا .ئەشێلن .
هەڵبەتە بەشێكی سیاسەتكارانی كورد، هێشتا  وا ئەزانن ، ئەمە كێشەی نێوماڵی شیعەیە وهیچ پەیوەندییەكی بە كوردەوە نییە ، بەشێكی تریشیان ، ئەم تێكچوونەی بەغدایان زۆر پێ‌ خۆشە .. پێیان وایە .. ئەو دادگایەی بڕیاریدا لە دۆسێی نەوت .. ئەو پەرلەمانەی كاندیدەكانیان دەرناچوێنی .. هەر بۆ روخان باشە .
بەڵام ئەوەی سیاسەتكارانی ئێستای كورد نایزانن ئەمەیە .. (عیراقی ئیمام عەلی) بە ڕابەرایەتی موقتەدا سەدر ، ئەو عیراقەیە كە هیچ پەیوەندییەكی بەم دەستوورەی ئێستا وبەم  هاوپەیمانییە شكستخواردوانەوە نییە، سەرەتا لغاوی بەغدا ئەكا ، ئنجا دێتە سەر خستنەڕووی مەرجەكانی بۆ (كورد) پێش ( سوننە) 
دڵنیام ئەوەی ئێستا سیاسەتكارانی كورد بە خۆشی خۆیان لەسەری ڕێك ناكەون ، ئەوكات بە زەبر لە دەستی ئەدەن، ئەمە ئەگەر لایەنێك پێش ئەوانی تر نەكەوێت و (بەیعەت) نەدا.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!