عێراق…
2022-07-29 20:13:27
چالاك ئاغجەلەرى
داهاتووی عێراق بەڕێڕەوێکی پڕ هەڵێدر ونشێودا تێدەپەڕێت. هەر لە ناعەقڵانی ئەحزاب و سیاسیەکانیەوە بیگرە تا دەگاتە باڵادەستی حاکمە ئەصلیەکەی ئەمڕۆی عێراق کە ئێرانە! ئەمە بەجیاواز لەو کەندو کۆسپە طائیفی و قەومیانەی بوونەتە خۆرەی روحی ئەم دەوڵەتە.
هەرچی بە بەرژەوەندی ئەمریکا دەگەڕێتەوە ، ئاڵۆزی کێشمەکێشەکانی عێراق و ناوچەکە وەکو ستراتیژی دوور مەودا هاوتەریبە بە بەرنامەکەی، هەرچەندە سیاسەتی دیاری پێداگیرییە لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە، بەڵام تاوەکو ئێران لەسەردەستی قەڵەمڕەوی ئاخوندە بێت، ناجێگیری سیاسی و ئابوری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەپارێزێت و هەژموونگەرایی بەسەر ناوچەکەدا مەحکەمتر دەبێت.
ئەم هەژموون خوازییەش لە پەیوەند بەو شەڕە نەرمە جیهانیەی کە هەیەتی لەگەڵ صیندا، بە پراکتیک لەسەر زەوی روسیا نمایندەی ئەم زۆرانبازییە دەکات. بۆ کۆی ئەم کێشانە، دەسەڵاتدارانی عێراق توانایان لە ئیدارەدانی ئەم کێشانەدا نزیکە لە ( صفر )، بۆ گەیشتن بەم حاڵەتەش دەرگای ئاسۆ بەڕووی عێراقیەکاندا بەداخراوەیی دەمێنێتەوە.
شەڕی دەسەڵات و دەوڵەتداری کە لە سکی بە ناو هەڵبژاردنە نەزیهەکەی ساڵی پارە، بۆمبە چێنراوەکەی چوار بۆ پێنج ساڵی شەڕی داعشیان بیربردۆتەوە کە بووە هۆی لەدەستدانی هەزارەها کەس و تێچوونی سەتان ملیار دۆلار، هاوکات لەئەمڕۆدا ئەو زەرە و زیانانە پێوستی بە سەت ملیار دۆلارە ، دڵنیام لەوەی ئیلهامی دەسەڵات و کەڵەکە کردنی پارە لای دەسەڵاتخوازەکانی گۆڕەپانی سیاسی لە ووڵاتدا نە جوڵاندوە نە بیریان لێکردۆتەوە، ئیتر ئەمە قەدەری عێراق و هاووڵاتیەکانیەتی!