Draw Media

خوێنی حوسەین..!

خوێنی حوسەین..!

2022-07-21 17:52:51


توانا ئەمین
 
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی CPT ئەمریکی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، لەماوەی تەنها حەوت ساڵدا بە هۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە لە خاکی هەرێم ١٣٧ هاوڵاتی مەدەنی شەهید و ٢٠٤ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون، یەک میلیۆن و هەشت سەد هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی کوردستان بە هۆی بۆردومانی تورکیاوە سووتاون. هەروەها ١٤٨ گوند بەتەواوی چۆڵکراون و ٦٠١ گوند مەترسی چۆڵکردنی تەواوەتیان لەسەرە. لە بەرامبەردا بەپێی ئامارەکەی دوێنێی (دیلۆیت) تەنها لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، زیاتر لە ٢٥٢ میلیۆن دۆلار لە داهاتی نەوتی هەرێم، لە گیرفانی من و تۆ، وەک سەرانە تورکیا بردویەتی!

من ڕاسیست نیم، نەتەوەیی ڕادیکاڵیش نیم و تەنها مرۆڤم، هەموو مرۆڤە چاکەکانی نەتەوەکانی تر بە خوشک و برای خۆم دەزانم، بەڵام بۆم پرسیارە بۆ خوێنی ئێمە وەک کورد ئەوەندە هەرزانە..؟! بۆ تا ٩ کەسی بە نەتەوە عەرەب لە هەرێمی کوردستان بە بوردومانی تورکیا نەبوونە قوربانی کەس فزەی نەکرد، کەس هەڕەشەی داخستنی سنور و فڕۆکەخانە، داوای لابردنی سەربازگەکانی سوپای تورکی لە هەرێم نەکرد..؟.

ئایا منداڵەکانی ئەوان خوێنی حوسەینیان تێدایە و منداڵەکانی ئێمە کرمە لیقەن..؟ یان سەرکزی سەرانی کوردییە کە نەک ژیانمان، تەنانەت مەرگیشمانیان لەچاو مەرگی نەتەوەیەکی تردا پێ کەمە..؟!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand