ئەمریکا؛ چین لەناوچەی نفوزی خۆی دهردهكات !
2022-07-14 12:26:11
شوان قلیاسانی
لەدوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت لەساڵی ١٩٩١وە، ئەمریکا تاکە هێزی بێ ڕکابەری جیهانە لەبواری ئابوری و سەربازیدا. ئەم باڵادەستیەی ئەمریکا دوای بەهێزبوونی چین لەڕووی ئابورییەوەو دروستکردنی تۆڕە ڕێگای پشتێنەی ئابوری (Economic Build) کە لەساڵی ٢٠١٤ بۆ بەستنەوەی ئابوری چین بەدنیاوە دەستیپێکردووە، خەریکە ئەمریکا دەکاتە زلهێزی خاوەن ئابوری دووەم لە جیهاندا.
دوای خێزانی ڕاجاپاسکای سەرۆک وەزیرانی سریلانکا، کە ماوەی ٢٠ ساڵە سامان و سەروەتی وڵاتەکە بۆ خزمەتی خۆیان، برسیکردنی گەلی سریلانکا بەکاردەهێنن (تەنها لەبەرئەوەی خۆیان بەڕزگارکەری سریلانکا دەزانن لەدەستی تامیلەکان) کێ قوربانی ململانێی چین و ئە مریکایە..؟
ئەمە دوای ئەوەی تاکە ڕێگەی دەریایی خواروی چینی کە لەژێر دەسەڵاتی چیندا مابوو کە ڕێگەی (چین- بۆرما –سریلانکا)و لە سریلانکاوە بەدوو ٢ ڕێگا، ڕێگای یەکەم بۆ خلیجی عهرهبی و فاوی عێراق و تورکیاو ئەوروپا، ڕێگای دووەم بۆ مۆمباسا لە کینیاو جیبۆتی و میسرو یۆنان و ئەوروپا، لەو تۆڕە ڕێگایانەی کە بە پشتێنەی ئابوری (Economic Build) دەناسرێت لەساڵی ٢٠١٤وە چینییەکان هەوڵی بۆدەدەن بۆدەستبەسەراگرتنی ئابوری جیهان، بکەوێتە ژێردەسهڵات و نفوزی ئەمریکاو، ڕاجاپاسکای سریلانکا ببێتە سێهەم قوربانی ململانێی ئابوری ئەمریکاو چیین.
یەکەم قوربانی سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عهبدولمههدی بوو دوای سەردانەکەی لەساڵی ٢٠١٩دا بۆ چین و، واژۆکردنی ڕێکكەوتنی گەورەو درێژخایەن لە بواری نەوت و وەبەرهێنان و بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابوری لەعێراقدا. دووەم قوربانی عیمران خانی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بوو دوای پاڵپشتیکردنی بۆ ڕوسیا دژی ئۆکرانیاو ڕێکكەوتن و دروستکردنی ڕێگای ئابوری لەچینەوە بۆ بەندەری جوادری پاکستانی لەسەر زهریای هیندی و لەوێوە ڕێگەیەکیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەستنەوەی بە ئەوروپاوە و رێگەیەکی تریش بۆ ئەفریقا. دوای ئەم هەوڵانە (بایدن) سەرۆکی ئەمریکا بۆ دوو مەبەست سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. یەکەم ئیجبارکردنی ئێران کە دۆست و هاوجەبهەی چینە بەواژۆکردنی (ڕێکكەوتنی ئەتۆمی) ئەوەش لەڕێگەی دروستکردنی جەبهەی دیفاعی عەرەبی (ناتۆی عەرەبی) یان جەبهەی دیفاعی شەرق ئەوسەتی (ناتۆی شەرق ئەوسەتی) کە ئیسرائیلیش ئەگرێتەوە. دووەم مەبەست پەیداکردنی سەرچاوەیەکی بەدیلی غازو نەوتی ڕوسی بۆ ئەوروپاو ڕێگریکردن لە سودمەندبوونی چین لەغازو نەوتی ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست. جێگەی داخە پارتی و یەکێتی خاوەنی هەرێمی کوردوستانی خاوەن نەوت و غاز لەم هەموو ڕووداوە چارەنوسسازانەدا شەڕ لەسەر ئەوە ئەکەن یەکێتییەک یان پارتیەک سەرۆک کۆماری عێراق بێت..!