سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

(ی ن ك لە دادگا)

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 تەمموز 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عەبدولڕەزاق شەریف

جارێکیتر و لە ستونێکدا، نوسیبوم کە خۆشحاڵ نیم بەو روخان و پاشاگەردانییەی یەکێتی، وەک چۆن باخەوانێک دوای چەندساڵ خزمەتی باخچەیەک ئەکات، کەلێی دور ئەکەوێتە، بە ناخزمەتی و ناشرینی دارودرەختەکانی خۆشحاڵ نیە.
لەم نوسینەشدا، شوێنی ئەوەنیە کای کۆنی مەڵۆی ساڵانی پێشو بەبا بکەمەوە، ناکرێ نەشیڵێم کە ساڵی دوهەزاروحەوت لەرۆژنامەی ئاوێنەدا، لە وتارێکدا نوسیم (پێویستە هەمو مومتەلەکاتی یەکێتی و سەرچاوەی داهات و پارەکانی بزانرێت و بەئامادەبونی هەموان تەسلیمی لیژنەیەکی سەرۆکایەتی بکرێت).
دوای دوساڵ و لە کۆنگرەی سێ، بەئامادەبونی خۆی باسی مەرگی حەتمی مامجەلال و پاشاگەردانی دوای مردنی سکرتێری گشتیم کردو هەمان پێشنیازم وتەوە.
مەکتەبی سیاسی و کارگێڕ، لەجیاتی کارکردن بە پێشنیازەکانی ئێمە، غەزەبیان بەسەردا باراندین و تۆمەتی گۆڕانبونیان خستە پاڵمان و دورکەوتینەوە.!
دوای چەند ساڵێک و لەناو بزوتنەوەی گۆڕانیشدا، کاتێ هەمان باسی موڵکوماڵی بزوتنەوەکەمان بەنوسین و قسەی کۆبونەوەی جڤات کردەوە، تۆمەتی یەکێتیبونیان خستە پاڵمان و دورکەوتینەوە.
چاوچنۆکی و تەماحی پارەو دەسەڵاتی ماڵباتی نەوشیروان مستەفا بە پشتیوانی رێکخەرو خانەکەیان، بزوتنەوەو بیری نەوشیروان مستەفای بۆ هەتا هەتایە ناشت. بەهەمان شێوە ماڵباتی تاڵەبانی بە پشتیوانی مەکتەبی سیاسی و جێگرەکانی سکرتێر، یەکێتییان روخاندو بەم حاڵەی ئێستای گەیشت.
بزوتنەوەی گۆڕان سەرێکی گەورەی بێ جەستە بو! یەکێتی نیشتیمانیش جەستەیەکی گەورەی بێ سەر! بۆیە یەکەمیان کۆتایی هات و دوەمیان پاشماوەیەکی بەهێزی پەرتەوازە لە لەشکرو ئۆرگان و کادری سەر شەقامەکانی لەپاش خۆی جێهێشتوە.
ئەوەی ئێستا لەدادگایە باڤڵ و پەیڕەوی کۆنگرەی یەکێتی نیە! (هەروەک چۆن سبەینێش گەر دادگایی بزوتنەوەی گۆڕان بکرێت کوڕی نەوشیروان مستەفاو دەستورەکەی نادرێن بە دادگا) بەڵکو ئەوەی لە دادگای عێراقیدایە شکۆو کەرامەتی کوردو مێژوی شۆڕش و شەهید و قوربانییەکانێتی ..!
بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی کاری حیزبی، سیاسی و رێکخراوەیی، بۆ ئاسودەبونی ویژدان و خوێنی قوربانییەکانی ئەو مێژوە گەر بەڵێن بێت دادو داوەری بکرێت !  بەندەکانی دەستوری و یاسای عێراق و هەرێمی کوردستانمان پێویست نیە ! دروست ئەوەیە ( شۆڕشی نوێ ) بە بڕیارەکانی، پەیڕەوپڕۆگرام و گشت سەرکردە زیندو و مردوەکانیەوە لە ویژدانی گەلەکەماندا، دادگایی بکرێن. 
ئەو خۆڵەکەوەیەش ئەنجامی گەندەڵی و فەسادی حوکمڕانیەکەیانە، خۆیان کردویانە بەسەری خۆیاندا.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!