تا گۆمەکە قوڵتر نەبووە و قوڕەکە خەستر نەبووە هەنگاو بنێن!
.gif)
2022-06-19 06:47:55
(د. کاروان حەمەساڵح)
دەمێکە ئەو زانیاریەم لایە کە ترسی کۆمپانیا نەوتیەکان لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی زۆر جدییە. ترسەکەیان تا ئاستێکە کە پرۆسەی گەران و وەبەرهێنان لە نەوتی هەرێمدا نزیکە لە وەستان (دەرهێنانی نەوت نا)، کە هەر ئەمەش ئامانجی یەکەمی بڕیاری دادگای فیدڕالی و دەستەڵاتی بەغدادە.
ئامانجی دووەمی بریتیە لە وەستاندنی پرۆسەی فرۆشتنی ئەو نەوتەیە کە پێشتر وەبەرهێنانی تێدا کراوە و هەناردە دەکرێت. ئەویش لە ڕێگای تورکیا و دواتر ئەو کۆمپانیا و ووڵاتانەی نەوتی هەرێم دەکڕن، لەوێشەوە بۆ لێپێچینەوەی یاسایی.
ئەوجا دواتر لە خراپترین حاڵەتدا لە قۆناغەکانی داهاتوو، حسابی خیتامی لەگەڵ هەرێم و حستنە ژێر باری قەرزی پارەی ئەو نەوتەی هەناردە کراوە.
کە هەمیشە و هەر لەسەرەتاوە ئەو ترسەم خستۆتە ڕوو، کە دەبێت بۆ ئەم پرسە هاوڵاتیان هەمووی فشار بکەن بۆ ڕێککەوتن، چوونکە دواجار ئێمەو نەوەکانمان دەبێت قەرزی ئەو نەوتە بدەینەوە کە هەرێم فرۆشتوویەتی.
بۆیە تا هەر وەک لەسەرتای بڕیارەکە ەوە ووتمان ئەم بڕیارە سەرەتایەکە و تا هەنگاوی تری بەدوادا نەهاتووە زوو رێکەوتن بکرێت. ئێستا دوای گرتنەبەری چەند هەنگاوێکی تری مەترسیدار لەلایەن بەغدادەوە و خەمساردی هەرێم، وا گۆمەکە قوڵتر و قوڕەکە قەستر بووە، تا توانای هەنگاو ماوە لەم قوڕەدا واجب و هەنگاوێکی حەکیمانەیە کە هەڕێم لەگەڵ بەغداد ڕێکەوتنی کۆکرێتی بکات، چوونکە نە ووڵاتانی دراوسێ، نە جیهانی، عێراقێک کە داهاتی مانگێکی نەوتی 11 ملیار بێت و جوگرافیایەکی سیاسیی و مەزهەبی و ئابوری گرنگ بێت، نایکەنە قوربانی ئێمە ( کە نەتوانراوە نموونەیەکی سەرکەوتوو وێنا بکەین لە دیموکراسی و ئیدارە و ئابوری و سیاسیی). بۆیە دەبێتە بە بیرێکی ستراتیژیانە دەرک بەو ئەگەرە بکرێت کە لە هەر دۆخێکدا بێت و ڕێکەوتنێکی هەندێک ووڵات لەگەڵ عێراق بکرێت، هەموو ڕێگاکان دادەخرێن و هەرێم بە تەواوی دەکرێتە قوربانی.
ئاشکرایە لای هەمووشمان کە ڕابردووی خۆمان و ووڵاتانی دەوروبەریشمان ڕووداوی هاوشێوەی تێدایە...
