له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌ستپێشخه‌ری نوێ ده‌بینن
2022-06-15 13:59:35
كارزان سه‌باح هه‌ورامی
بریاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو شاندێكی ئیتاری ته‌نسیقی سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات و له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكوومه‌ت گفتووگۆ له‌گه‌ڵ پارتی بكرێت، پارتی گفتووگۆ ره‌تناكاته‌وه و گوێ له داواكاری و پێشنیاری ئیتاری ته‌نسیقی ده‌گرێت، به‌ڵام كارته‌كانیشی به وریاییه‌وه به‌كارده‌هێنێت، ره‌نگه ئه‌و پاكێجه‌ی پارتی ئاماده‌ی كردووه بۆ گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ئیتاری ته‌نسیقی جیاواز بێت له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌در بێت، كشانه‌وه‌ی به‌رێز موقته‌دا سه‌در، له په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه پێشوازوی لێكراوه و رێز له‌و بریاره گیراوه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له ناو (هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی رزگاری نیشتیمانی) پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی بەرێز محەمەد حەلبوسیەوە كه ئه‌وانیش ده‌بێت بریاری له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن كه ئایا وه‌ك یه‌ك هاوپه‌یمانی ده‌مێننه‌وه یان به‌جیاواز و به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، له‌به‌رانبه‌ردا ئیتاری ته‌نسیقی خه‌ریكه گفتووگۆكانی چركردوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بتوانێت حكوومه‌ت دروست بكات، هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌در ببێته ئۆپۆزسیۆن هیچ كاتێك ئیتاری ته‌نسیقی ناتوانێت سه‌ركه‌وتووبێت به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه سه‌در شه‌قامێكی به‌هێزی له‌گه‌ڵ دایه و توانای له‌رزاندنی حكوومه‌تی هه‌یه، له‌رووێكی دیكه‌وه ئیتاری ته‌نسقی چونكه پێشووتر حوكمی عێراقیان به‌ده‌سته‌وه بووه هه‌رچه‌نده هه‌وڵ بده‌ن ببنه خاوه‌نی حكوومه‌ت ناتوانن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان هه‌بێت و له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوو به‌رپرسیارن له‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر عێراق هاتووه.
پارتی دیموكراتی كوردستان هێزێكی كاریگه‌ری عێراقه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه سه‌رۆك بارزانی رۆڵی گرنگ و ستراتیژی له عێراق و ناوچه‌كه هه‌یه راسته له‌م قۆناغه‌دا موقته‌دا سه‌در، له چوار چێوه‌ی هاوپه‌یمانی كشایه‌وه به‌ڵام هێشتا سیناریۆی دیكه ماوه له‌به‌رده‌م هێزه سیاسییه‌كان كه بتوانن عێراق له‌م قۆناغه رزگار بكه‌ن، پارتی ئه‌گه‌ری زۆر له‌به‌رده‌میدایه بۆ ئه‌وه‌ی بریاری له داهاتووی عێراق بدات، به‌ڵام قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی به‌و ئاراسته‌بوو كه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، به‌و واتایه‌یی پارتی ناچێته ناو یاریه‌كه‌وه وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر ده‌یه‌وێت بزانێت ئاراسته‌كانی عێراق به‌ره‌وكوێوه ده‌ڕوات چونكه دواجار هه‌ندێك هاوكێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌م نێوه‌نده رۆڵ ده‌بینن، یه‌كێك له‌و ئه‌گه‌رانه كه پارتی ره‌نگه بێته پێشی ئه‌وه‌یه كه هێزه سیاسییه‌كان رێككه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ئێستای حكوومه‌تی عێراق وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو چونكه دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق ئاسته‌م بووه و ره‌نگه ئه‌م جاره به‌هۆی كه‌می به‌شداری هێزه‌كانه‌وه نه‌گاته ستانداری جیهانی و نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر پرۆسه‌كه دروست بێت، ئه‌گه‌ری دووه‌م، كه دێته پێش پارتی هێزه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش رێككه‌ون كه سه‌ر به‌هیچ گروپێك نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می مسته‌فا كازمی روویدا، به‌ڵام ئه‌مه‌ش دووباره دووچاری شكست ده‌بێته‌وه چونكه به‌بێ ره‌زامه‌ندی سه‌در سه‌ركه‌وتوو نابیت.
ئه‌گه‌ری سێیه‌م: پارتی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقی پێبدرێت له‌به‌رانبه‌ردا پشتیوانی له پێكهاته‌ی حكوومه‌تێكی نوێی عێراق بكات كه ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ هێزه شیعه‌كان سه‌پۆرتی بكه‌ن ئه‌مه‌ش به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی. بۆ ئه‌م پرسانه‌ش گرنگه به‌شێك له‌و رێككه‌وتنه‌ی به‌ره‌ی رزگاری نیشتیمانی ئه‌گه‌ر پارتی و محه‌مه‌د حه‌لبوسی وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه ئه‌وه بتوانن به‌یه‌ك پاكێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گفتووگۆكان بكه‌ن.