سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پیشەسازیی رووداو..

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 حوزەیران 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

کاوە محەمەد
بەدەر لەپاڵنەر و لێکەوتەکانی دەستلەکارکێشانەوەی بە کۆمەڵی پەرلەمانتارانی سەدر، بەڵام موقتەدا و رەوتەکەی هەمیشە کاریان لەسەر دروستکردنی رووداو کردووە؛ جارێک بڕیاری بەشدارینەکردن لەهەڵبژاردن و جارێکی تر بڕیاری بەشداریکردن دەدات و دواتر دەبێتە گەورەترین فراکسیۆنی شیعەکان. ئەم رووداوەی ئەمڕۆش کە پەرلەمانتارەکانی نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان کرد و جارێکی تر کایەی سیاسی و شەقامی عیراقیان شڵەقاندەوە، وایکرد هەمیشە چاوەکانی لەسەر بن و چاوەڕێی سوپرایزی لێ بکرێت. ئەمەش فاکتەری هەرە گرنگی زیادکردنی کورسییەکانی بوو لەپەرلەمان کە بێگومان راوێژکارەکانی دەروی موقتەدا رۆڵی گرنگیان لەوەدا هەیە، تا هەردەم کارخانەی پیشەسازیی  ڕووداوەکان بن و هەمیشە خۆیان سەنتەر و کار بن ئەوانی تریش تەنها پەراوێز و کاردانەوەیان بۆ بمێنێتەوە..
ئێستا پێموایە ئەگەری هەرە بەهێزی بەردەم پرۆسەی سیاسی لەعیراق ئەوەیە کە هەڵبژاردن سەرلەنوێ بکرێتەوە، چونکە هەر حکومەتێک بە بێ سەدرییەکان پێکبهێنرێت، بەرگەی کارت و چەکەکانی دەستی سەدر ناگرێت، بەهێزترینیشیان گەرمکردنی شەقامێکە کە لە ئەساسدا دەکوڵێت.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!